شاندی موزیكژەنانی تیپی ئۆركێسترای كوردستان/ هەولێر رۆژی سێشەممە (8/10/2013) لە رێگای فرۆكەخانەی نێو دەوڵەتی هەولێر بەرەو ( سۆفیا) ی پایتەختی ووڵاتی بولگاریا كەوتنەرێ
هەڤاڵ حەمەد بەرپرسی پەیوەندیەكانی ئۆركێسترا گوتی: بە مەبەستی سازدانی دوو كۆنسێرتی موزیكی جیهانی و كوردی لە هەریەك لە شارەكانی (خاسكۆڤۆ) و فێستیڤاڵی (دیمیترۆڤ گراد) لە رۆژانی (10و11ی ئۆكتۆبەری 2013).ئەم سەردانەمان سازكرد شایەنی باسە لە سەر داوەتی فەرمی حكومەتی بولگاریا ئۆركێسترا كوردستان بەشداری دەكات لەم دوو فێستیڤاڵە كە لە ڕێگای كۆمەڵەی هەڤاڵ بەندی كوردی بولگاری رێكخرابوو، شاندی ئۆركێسترا بە سەرۆكایەتی (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشەنبیری و هونەر و رابەرایەتی كردنی (چەتۆ نەورۆز) و بەشداری 26 موزیكژەن نمایشی موزیكی كوردی و جیهانی ساز دەكەن، ئەوەی جیاوازە ئەم جارە موزیكژەنان بە جل و بەرگی كوردی موزیك دەژەنن. جیگای خۆیەتی سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بكەین بۆ هاوكاری و كار ئاسانی ئەم سەفەرە پاڵپشتی ئێمە بوون