به بانگهیشتی فه‌رمی بالیۆزخانه‌ی عیراق له بوخاریستی پاستهختی وولاتلی رۆمانیا له ریكه‌وتی 3.12.2014 ئۆركیسترای كوردستان/ هه‌ولێر له ژیر دروشمی ( به موزیك پشتگیری پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین ) كۆنسیرتیكی موزیكی جیهانی و كوردی پیشكه‌ش كرد لە ھۆڵی ئـۆریتۆریەم لە ناو مۆزەخانەی نەتەوەیی ڕۆمانی بۆ ھونەر له شاری بوخاریست.
هه‌ڤال حه‌مه‌د سه‌رۆكی ئۆركیسترا گووتی له ده‌ستپیكی كۆنسیرتهكه مارشی نه‌ته‌وه‌ی عیراق و كوردستان و رۆمانیا له‌لایه‌ن ئۆركیسترای كوردستانه‌وه پیشكه‌ش كرا دواتر ووتاری بالیۆزخانه‌ی عیراق له‌لایه‌ن بالیۆز عمر به‌رزنجی و وتاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌لایه‌ن فه‌رهه‌نگ غه‌فوور خویندرانه‌وه.
ئـەم ئـاھەنگە بەشداری باڵیۆزی ڕۆمانی بەڕێز دینیکا بەڕێوبەری فەرمانگە پێشوازی لە وەزارەتی دەرەوەی ڕۆمانیا وە عەمیدی سیلکی دیبلۆماسی کە باڵیۆزی وڵاتی سعودییەیە و باڵیۆزانی وڵاتی قەتەر, ئـوردون, جەزائـیر, تونس, سودان, ئـەرمينیا, یابان و باڵیۆزی چەن وڵاتێکی دیکە و چەن بەڕێکەرێکی باڵیۆزخانەکان و چەند ھاوپێچی سەربازی کە بەڕێز عەمید سامان طاڵەبانی ( پاشکۆی سەربازی عێڕاق لە ڕۆمانیا ) بانگھێشتی کردبون.
بەڕێز کاک فاضل ئەندامی پەرلەمانی پێشوی ھەرێمی کوردستان و کەسایەتی دووھەمی باڵیۆزخانە ڕاوێژکار ئـامال ڤیروز و کونسوڵ لوبنە و مودیر مەکتەبی باڵیۆز ئـەیاد علی موراد و بەڕێوبەری جالییەی عێڕاق ئـیحسان کەسبی و چەند کەسایەتییەکی دیکە.
لەم ئـاھەنگەدا باڵیۆز بەرزنجی و چەند کەسێکی دیکە تەکریم کران و خەڵاتی ڕێز لێنانیان پێ بەخشرا له‌لایه‌ن ئۆركیستری كوردستانه‌وه.
ئه‌م كۆنسیرته په پشتگیری و سه‌رپه‌رشتی بەڕێزان د. سەڵاح شەوکەت و کاک سامی صدیق و د. ڕزگار شیگل به‌ریوه‌چوو. گرووپی موزیك به رابه‌رایه‌تی مایسترۆ سالار ئاسید و 27 موزیكژه‌ن توانیان چه‌ندین پارچه موزیك بژه‌نن كه بووه جی دلخۆشی ئاماده بووان.