ا)(مۆسکۆ بەنموونە)
سەدیق سەعید رواندزی: پەیوەندی شارنەک تەنھا بە دەقی شیعریەوە,بەڵکو بەکۆی رەگەزە ھونەریءئەدەبیەکانی تریش دەبینرێت.ئەم پەیوەندییە چ لە چوارچێوەی وێناکردنی شارەوە بێت, بە ھۆی کارتێکردنی کۆمەڵی بنەمای نێو خودی شار,یاخود بە ئەزموونی ژیانی شاعیرانەوە بێت.ئەم تایبەتمەندییە بە ئەدەبی جیھانیشەوە دەبینرێتءشاعیرانی وەک(بۆدلێرءمالارمێءرامبۆ)دیارترین ئەو شاعیرە جیھانیانەن, کە کاریگەریەتی شار, وەک چەمکێک بەدەقەکانیانەوە دیارە.ئەو پەیوەندییەی شار وەک بونیادێکی شوین, بەدەقی شیعریەوە دەگەرێتەوە بۆ دروست بوونء سەرھەڵدانی شارەکان,وەک نێوەندێکی کۆمەڵایەتیءژیاریءتەکنەلۆژی پێشکەوتوو. ئەگینا شیعر وەک رەگەزێک سەرەتا لە ژیانی سادەو ساکاری نێو سرءشتەوە دەرکەوتوە, دواتر بە ھۆی سەرھەڵدانی شارەکانەوە ئەو پەیوەندییە دروست بوە. واتە شار رەنگدانەوەی ھەبوە لە شیعردا.دەکرێ بڵێین: سەرەتای ئەو پەیوەندییەش لە چوارچێوەیەکی سادەو ساکار دابوە,وەلێ دوای ئەوەی شارەکان بوونە مەڵبەندی شەرو کوشتارگەو خوێن رشتن, ئەوا روانینەکانی شاعیریش دەھمبەر شاردا گۆڕانی بە سەر داھات.بێگومان گەر پەیدابوونی شارەکان,بە دیوێکدا گۆرانێکی کۆمەڵایەتیءژیاری گەورە بووبێت, لە ژیانی کۆمەلگادا, ئەوا بە دیوێکی ترەوە ئەم شارانە جۆرێ لە کارەساتءنامۆبوونی دەھەمبەر روحی مرۆڤەکان دروستکرد.چونکە شارەکان لە ئاستی ژیانءبوونی مرۆڤەکاندا, گۆرانکاریان بە سەر ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتیءدەروونییە ھێنا, کە مرۆڤەکان بە ر لە شاردا ھەیانبوو.رەنگە تاکو ئێستاش وەکو پێویست, شار بە کۆی رەھەندو بنەماکانیەوە نە بووبێتە کەرەستەیەکی نووسینی شیعر لە نێو ئێمەدا,ئەگەرچی بە شی زۆری شاعیرانی ئێمە, لە شیعرەکانیاندا ئاماژەیان بۆ شار کردوە.وەلێ ئەو گوزارشتکردنە لە شار, ئەوەندەی وەسفی شاربوە, لە ئاستی شوێنء ئستاتیکادا, ئەوەندە وەسفێکی قولێ شار بە ھەموو بنەماکانیەوە, لە رووی کلتوریءژیاری تەکنەلۆژی نەبوە. بەو مانایەی ھەموو ئەو پەیوەندییءکاریگەریەتیانەی شار لە سەر ژیانءروحی مرۆڤەکان, جێی دەھێلێت لە دەقی شیعریدا رەنگدانەوەیان نەبووە. بە پێچەوانەوە تەنانەت بە شێکی زۆر لەو شیعرانەی لە فەزای ئاڵۆزو پێشکەوتوویی مەنفاشدا نووسراون, ھێندەی ھەڵگری گوتاری نوستالۆژیاو گەرانەوەن بۆ نیشتمان, ھێندە رەنگدانەوەی واقیعی ژیاری شارەکانی مەنفا نین.لەو شیعرانەدا, ھێندەی وەسفی سرءشتءیادەوەریەکانی شاعیر دەکرێت,ھێندە وەسفی خودی ئەو شارە ناکرێت, کە شاعیر لەو کاتء ساتانەدا تیایدا دەژیت.بۆنموونە: ناڵی لە ئەستەنبۆڵەوە شیعر بۆ خاکءخۆڵی شارەزووردەنووسێت! لە کاتێکدا ئەگەر ئەم دوو شوێنە بەراورد بکەین, لەو سەردەمەی کە ناڵی شیعرەکەی تیادا نووسیوە, دەبینین نیشتمانی راستە قینەی شاعیر,بە بەراورد لەگەڵ شوێنی دووەمیدا,شوێنێکی ھێندە پێشکەوتوو ژیاری نییە. کەچی ناڵی پشت دەکاتە جوانیء پێشکەوتنەکانی ئەستەنبۆلءتاسەی گەرانەوە دەکات, بۆ دەشتێکی وەک شارەزوور.دەشێ ئەم پەیوەستبوونەی مرۆڤی کورد بە خاکەکەی, تا ئەو رادەیەی جگە لە شوێنی رەسەنی خۆی, ھیچ شوێنێکی تر نەبینێت پەیوەندی بە نەبوونی ناسنامەی دەوڵەتء قەوارەی نەتەوەییە ھەبێت. ئێمە وەک نەتەوەیەک چونکە بە درێژایی مێژوو, بێ خاکءنیشتمانءئاڵا ژیاوین, ئیدی خەونی گەورەی ھەموومان رزگارکردنی ئەو خاکە بوە لە ژێر دەستەیی. واتە نەبوونی ئەو قەوارە نەتەوەییە ئەوەندەی تر,مرۆڤی کوردی پەیوەست کردوە بە خاکء نیشتمانەکەیەوە.بۆیە ھەمیشە رەنگدانەوەی ھەبوە, لە دووتوێی شیعری کوردیدا.
بێگومان پەیوەندی شاعیربە شوێنەوە,لەو کاتانەدادروست دەبێت کە شاعیر تەماس لەگەڵ خودی ئەو شوێنە دەکات. واتەشاعیر کاتێ لە شوێنێک دەبێت, ئیدی رووداوودیاردەودیمەنەکانی ئەو شوێنە کار لە روانینءدنیابینی ئەودەکەنءدواجاریش لە یادەوەری دەمێنێتەوە.بەدەربرینێکی تر ھیچ شوێنێک لە سروشتەوە نابێتە جێگەی تێروانینی شاعیر,ئەگەر لە پەیوەندی دانەبێت لە گەڵ خودی شوێنەکە.لێرەوەش کاتێ سەرنج لەو شیعرانە دەدەین کەوەسفی شوێنێک یاخود شارێک دەکەن,دەبینین دەرەنجامی پەیوەندی شاعیرە بە شوێنەکەوە.بۆنموونە: وەک گەشتی ھەورامانی گۆرانی شاعیر,یاخود دیدەنی کردنی بۆ شاری مۆسکۆ.بێگومان ئەگەر شاعیر سەردانی ئەو شوێنانەی نەکردایەو لە نزیکەوە,دیمەنەکانی ئەوشوێنەی نە بینیایە, ئەوا ئەستەم بوو ئەو دووشیعرە بێنە ئاراوە.وەلێ چونکە شاعیر وەک مرۆڤێک گەشتی بۆ ئەودووشوێنە کردوە, ئیدی سروشتی شوێنەکان سەرنجی راکێشاون.
دیارە ئستاتیکای شوێنءرەنگدانەوەی لە دەقی شیعری شاعیراندا, بابە تێکی شیعری بەرجەستەیەو لە ئەزموونی زۆربەی شاعیرانی ئێمە دەبینرێت.کاتێ شوێنێک یاخود دیمەنێک دەبێتە جێگەی سەرنجیان ء رەنگدانەوەی دەبێت لە شیعرەکانیاندا. لەو روانگەیەشەوە ھەریەک لە شاعیران(گۆران)ء(پەشێو) شیعریان بۆ (مۆسکۆ) نووسیوە وەک شارێک.دیارە ھەردوو شاعیر لە دوو ھەڵومەرجی جیاوازءلە بەر دوو بارءدۆخی جیاواز, سەردانی مۆسکۆیان کردوەوئەم شارە بۆتە جێگەی ھەڵوەستەو روانینیان.ئیدی دیمەنەکانی مۆسکۆ وەک شارێک,رەنگدانەوەی ھەبوە لە شیعرەکانیاندا.ئەگەرچی ناوەرۆکی ھەردوو دەقەکە لە بارەی ئستاتیکای شارەوەیە,وەلێ روانینءدنیابینی ھەردوو شاعیر لە بارەی وەسفی ئەم شارەوە, لە یەکتر جیان. گۆران وەک شاعیرێک, چونکە سەرسام بوە بە سروشتء ئەورەگەزە پانتایەکی زۆری لە شیعرەکانی گرتوە,ئیدی لە رێی زمانی وەسفءجوانکارییەوە دەروانێتە مۆسکۆ.واتە ئەوەندەی مۆسکۆ بە دیوە جوانەکەی دەبینێت,ئەوەندە رەنگدانەوەی ئەقڵیەتی شارءرەھەندی پێشکەوتوویی شار بە ھەموو بنەماکانیەوە,نابینرێت. بۆیە روانینی گۆران بۆ مۆسکۆ وەک شارێک,روانێنێکی تەواو وەسفیانەیەءئەم شارە بە کچێکی سپیءجوانءناودەم ئاڵ, دەچوێنێت.گۆران ئەوەندە لە رووی ئستاتیکیەوە سەرسام بوە بە مۆسکۆ, بۆیە ئەم شارە وەک ژنێکی جوان دەبینێتءھەرچی خەسڵەتی ژن ھەیە, لە ناسکیءجوانیءسەرسامبوونەوە, دەداتە پاڵ مۆسکۆ. ئەمەش لوتکەی وەسفءگوزارشتکردنی گۆرانە بۆ ئەم شارە, ھەروەک خۆشی دەڵێت:_
ئەی مۆسکۆئەی ژنی جوانی سپی پۆش..
ناودەمی ئاڵ پڕ لە گۆرانی خۆش خۆش..
لەناو بەفری بەر پێتا واق وڕماوم…
لەکام جوانیت نازانم بدوورم چاوم…
گۆران وێرای ئەم ھەموو گوزارشتء ءەسفەی بۆ مۆسکۆی کردوە, کەچی ھێشتا بە بروای خۆی نەیتوانیوە, گوزارشت لە ئستاتیکای راستەقینەی مۆسکۆ وەک شارێک بکات. بە پێچەوانەوە,لەروانگەی ئەو, ئەم شارە ھێندە جوانءسەرنجراکێشە تەنانەت زمانءشیعریش ناتوانن,وەسفی راستە قینەی ئەم شارە بکەن.بگرە لەوە زیاتریش گۆران پەیوەستبوونءسەرسامبوونءخۆشەویستی خۆی بۆ مۆسکۆ وەک شارێک دەردەبرێت.ھەروەک خۆشی دەڵێت:
ئەی مۆسکۆ ئەی ژنی جوانی سپی پۆش…
ھەروەک مەمێک زینێک ناکافەرامۆش..
ھەتائەمرێ..
منیش ھەتا ھەتایە…
دلگیری تۆم لە دڵ دەرنایە…
ئستاتیکای مۆسکۆ وەک شارێک, بەرادەیەک کاری لەگۆران کردوە وەک شاعیرێک, کە تیایدا خۆشەویستی خۆی بۆ ئەم شارە, ھاوشێوەی خۆشەویستی مەمءزین وێنا بکات.ئەم وێناکردنە دوا سنووری پەیوەستبوونە, بە خۆشەویستییەوە.بەو مانایەی گۆران ھەرگیز ناتوانێت دیمەنءشوێنە جوانەکانی مۆسکۆ وەک شارێک لەبیرخۆی بەرێتەوە, لەو کاتانەی ئەم شارە جێدێلێتءدەگەرێتەوە نیشتمانی خۆی.کەواتە روانگەی گۆران بۆمۆسکۆ وەک شارێک روانگەیەکی(ئستاتیکیءسروشتییە).بەومانایەی گۆران بەتەنیا لە چوارچێوەی سروشتءجوانییەوە ئەم شارە دەبینێتءلایەنەکانی دیکە فەرامۆش دەکات. ئەم دیدەش پێچەوانەی دیدی پە شێوە بۆ مۆسکۆ, کە لەپاڵ رەھەندی سروشتییەوە, رە ھەندێکی سیاسیش بە مۆسکۆ دەدات, وەک شوێنێک کە کاریگەریەتی ھەبوە لە ئاراستەکردنء وێناکردنی ژیانی پەشێو, بە شێوەیەکی جیالەوەی کەلەکوردستان بوە.بۆیە پەشێو دەڵێت:_
ئەی مۆسکۆی جوان..
ئەی مەڵبەندی گوڵء بەفرءھەمیشە ژوان…
لە ئامێزی نەرمی تۆدا..بۆیەکەم جار..
بە سەرھاتی ئاڵایەکم گێرایەوە کە ھەڵنەکرا…
پەشێو لە پاڵ رەھەندی ئستاتیکانەی مۆسکۆ وەک شارێک, رەھەندێکی سیاسیشی بەو شارەداوە. بەدەربرینێکی تر ئەگەر مۆسکۆ, لە دنیابینی ھەردوو شاعیردا, ھێمای شارێکی جوانء سەرنج راکێشءپڕ لە دیمەنی ناوازە بێت,وەلێ لەگەڵ ئەمەشدا بۆ پەشێو بە جیاوازی لەگەڵ گۆراندا, شارێک بوە کە تیایدا بە ئازادیءسەربەستی گوزارشتی لە ناسنامەو خاکءئاڵای خۆی کردوە.واتە مۆسکۆ بۆ پە شێوھەرتەنھا شارێک نییە بە تەنھا سروشتێکی دڵگیرءجوانی ھەبێت, بە پێچەوانەوە بەڵکو شارێکیشە, کە ئازادیءسەربەستی بە پەشێوبە خشیوە. مرۆڤیش کە ئازادءسەربەست نەبوو, مانای وایە ناسنامەی لە ئاستی سیاسیء کۆمەڵایەتیءنەتەوەیی نییە.بۆیە لەروانگەی پە شێودا, مۆسکۆ دواجار ئەم شارەیە کە ناسنامەیەک لە ئاستی مرۆڤبووندا,بە مرۆڤ دەبە خشێت, کە تیایدا ئازادانەو سەربەستانەبتوانێت گوزارشت لە نەتەوەو خاکءنیشتمانی خۆی بکات, بەوەی کە ئەمیش خاوەنی نیشتمانێکی ژێر دەستەو چەوساوەیە. بۆیە گەر لە ئاستی ناوەرۆکدا سەرنجی ھەردوو دەقەکە بدەین,دەبینین گۆران, مۆسکۆ وەک شارێک لە چوارچێوەیەکی ئستاتیکی دەبینێت,تارادەی سەرسامبوونێکی زۆر بەم شارە ھەروەک خۆشی لە شیعرەکەیدا, ئاماژەی پێکردوە, بەڵام بۆ پەشێو مۆسکۆ شارێک بووە کە تیایدا, ئازادانە توانیویەتی گوزارشت,لە ناسنامەو بوونی خۆی بکات,بە پێچەوانەی نیشتمانەکەیەوە کە بەھۆی ستەمءژێردەستەیی دوژمنانەوە, نەیتوانیوە,باس لە ئاڵا بکات,وەک سیمبولێکی نەتەوەیی خۆی. کەچی وێرای ئەمەش دەبینین, پە شێو پێچەوانەی گۆرانەوە ئستاتیکای مۆسکۆ, ئەوەندە نابێتە جێگەی سەرنجءرامانی. ئەگەرچی ئەمیش ھاوشێوەی گۆران, مۆسکۆ وەک کچێکی جوان دەبینێتء لە شیعرەکەشیدا,ئاماژە بە شیعرەکەی گۆران داوە کە بۆ مۆسکۆی نووسیوە, وەلێ پە شێو لەگەڵ ئەمەشدا, بە بۆچوونی خۆی ھێشتا نەیتوانیوە,ھاوشێوەی گۆران ئەوەندە سەرسامء کاریگەربێت بەو شارە تاکو شیعرێکی بۆ بنووسێت. ھەروەک خۆشی لە شیعرەکەیدا دەڵێت:_
ئەی نازانم بۆچی لە بەر رووناکیان..
شیعرێکم بۆت پێ نەنووسرا؟!
ئەی مۆسکۆی جوان..
ئەی مەڵبەندی گوڵءبەفرءھەمیشە ژووان…
پێچەوانەی گۆرانەوە, پە شێو وایدەبینێت, کە نەیتوانیوە ھاوشێوەی گۆران, شیعرێک بۆ مۆسکۆ بنووسێت, ئەگەرچی وەک ئەم لەو شارە ژیاوەو دیمەنە جوانەکانی سەرنجی راکێشاونءکاریلێکردوون.لەکاتێکدا گۆران تائەو رادەیە سەرسام بووە بە ئستاتیکای مۆسکۆ وەک شارێک, کە پەیوەندیء خۆشەویستی نێوانیان ھاوشێوەی زینءمەمێک وێنا بکات, کە ئەمەش وەک ھێمایەکە, بۆ کاریگەریەتی ئەم شارە لە سەر گۆرانی شاعیر. لە کاتێکدا پە شێویش, مۆسکۆ وەک شارێکی جوان دەبینێت,وەلێ لەگەڵ ئەمەشدا بە تێگەیشتنی خۆی نەیتوانیوە شیعرێک بۆ مۆسکۆ بنووسێت.بێگومان رەگەزی سرءشت چونکە پانتایەکی زۆری لە شیعری گۆران گرتوەو,ھەمیش سەرسام بوە بە جوانی سرءشت, ئیدی لەم روانگەیەوە بوونی مۆسکۆ بە تەنھا لە رەھەندە جوانیەکەی دەبینێتەوە. واتە وەک چۆن لە کوردستاندا گۆران شیعری بۆ ھەورامان نووسیوەوە پێیەوە سەرسام بوە,بەھەمان شێوە کە گەشتیشی بۆ مۆسکۆ کردوە,سروشتی ئەم شارە سەرنجی راکێشاوە. لە کاتێکدا بۆ پە شێوە بەو ئەندازەیە نییە, ئەگەر چی بۆ یەکەم جاریش پە شێو لەم شارەدا بە ئازادانە سەربوردەی ئاڵایەکی ھەڵنەکراوی باسکردوە.پە شێوبۆیە نەیتوانیوە ھاوشێوەی گۆران شیعر بۆ مۆسکۆ بڵێت, چونکە ھەرگیز ئەم شارەی وەک ئەلتەرناتیڤێک بۆ شوێنە راستە قینەکەی خۆی کە کوردستانە,نەبینیوە.ئەو ئەگەرچی لە مەنفادا ژیاوە, وەلێ ھەمیشە لە خەیاڵی ئەوە دابوە, رۆژێک بێتء بگەرێتەوە وڵاتەکەی. بۆیە دەبینین وێرای ئەوەی ھاوشێوەی گۆران بە جوانیەکانی ئەوێ سەرسامە,کەچی بە خەیاڵی خۆی نەیتوانیوە,وەک ئەو شیعرێک بۆ مۆسکۆ بنووسێت.ئەگەرچی مۆسکۆ ئەو شارەش بوە, کەئەو بە ئازادی ھەناسەی تیاداوەو سەربوردەی ئاڵایەکی ھەڵنەکراوی, لێوە گێراوەتەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیە نێت, کە لەروانگەی شاعیر خۆشەویستی خاکء نیشتمانەکەی,لە پێشەوەی ئستاتیکای مۆسکۆ بوە. بەو مانایەی ھەمیشە, بە ئاواتی ئەوەبوە رۆژێک لە رۆژان, بە خاکء نیشتمانەکەی شاد بێتەوە. بۆیە لە روانگەی پە شێو, دیمەنە جوانەکانی مۆسکۆ,ناتوانن تاسەی ئەو غەریبیەی ئەو بشکێنن بۆ کوردستان. ھەر ئەمەشە بە پێچەوانەی گۆرانەوە, بە تێگەیشتنی خۆی نەیتوانیوە شیعرێک بۆ مۆسکۆ بنووسێت.ئەگەرچی ھاوشێوەی گۆران ئەمیش مۆسکۆ بە شارێکی جوانء مەڵبەندی گوڵء بە فرء ھەمیشە ژوان دەبینێت.بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا, پەیوەندی ئەو بەم شارەوە نەگەیشتۆتە رادەی کاریگەریەکی زۆر بە سەر ژیانی ئەودا, بە پێچەوانەی گۆرانەوە کە خۆشەویستی خۆی بۆ ئەم شارە وەک خۆشەویستی زینء مەمێک وێنا دەکات.گۆران چونکە شاعیرێک بوە ھەمیشە سروشتی بە جوانی بینیوەو گوزارشتی لێکردوە, بۆیە ئستاتیکای سروشتیانەی مۆسکۆ وەک شوێنێک,کاریلێکردوە. بە پیچەوانەی پە شێوە,کە مۆسکۆی بە ستۆتەوە بە ناسنامەی خۆی لە ئاستی نەتەوەو نەبوونی نیشتماندا….
sadiqrwandze@yahoo.com
لە رۆژنامەی( خەبات) ژمارە(٤٠٦٠) لە ٤_٥_٢٠١٢)بڵاوکراوەتەوە.