بێگومان هه‌موومان بایه‌خ به گه‌وره‌یی وێبگه‌ڕی جیهانی (Google) د‌رك پێده‌كه‌ین، گرنگی ئه‌م وێبگه‌ڕه به جۆرێكه كه زۆربه‌ی شاره‌زایانی بواری IT له‌و بڕوایه‌دان كه ئینته‌رنێت به‌بێ Google وه‌ك ناوێكی بێ ناوه‌رۆك وایه. به گوێره‌ی هه‌واڵێك كه ئاژانسی ئایتی نیوزی ئێرانی بڵاویكردۆته‌وه، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای Google به شێوه‌ی كاتی ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی بكێشێته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی دیارینه‌كراو پشوو بدات، له جێگاكه‌یدا، ئومێد كوردستانی كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی Google و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه وه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و وێبگه‌ڕه جیهانییه كارده‌كات، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری تازه‌ی Google ده‌ستبه‌كار بێت.
ئومێد كوردستانی هاوڵاتییه‌كی كوردی دانیشتووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، یه‌كێكه له پسپۆرانی بواری IT له جیهاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌وه زمانی كوردی وه‌ك یه‌كێك له زمانه زیندووه‌كانی جیهان له Googleدا دیاریكراوه و ئاڵای كوردستانیش له ڕیزی ئاڵای وڵاتاندا له‌و وێبگه‌ڕه‌دا دانراوه.
کورته‌یه‌ك له ژیانی ئومێد کوردستانی
ئومێد کوردستانی له ساڵی 1965 له شاری پیرانشاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتۆته دنیاوه. له ته‌مه‌نی 14 ساڵی دوای مردنی باوکی به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌گه‌ڵ دایک و برایه‌کی ئه‌ڕۆنه به‌ریتانیا و دواتر بۆ ئه‌مه‌ریکا سه‌فه‌ر ده‌که‌ن و له‌شاری سن خۆزه له ویلایه‌تی کالیفۆرنیا نیشته‌جێ ئه‌بن. ئومێد کوردستانی سه‌رکه‌وتوو ئه‌بێت له وه‌رگرتنی بروانه‌مه‌ی ئه‌ندازیاری کاره‌با له زانکۆی سن خۆزه دواتر وه‌کو ئه‌ندازیار بۆ ماوه‌یه‌ك له کۆمپانیای HP کار ئه‌کات.
دوای چه‌ند ساڵێك بۆ به‌ده‌ست هێنانی بڕوانه‌مه له بواری بازرگانی ئه‌چێته زانکۆی ستانفۆرد و له‌وێ توانی له ساڵی 1991 بڕوانامه‌ی سه‌رکه‌وتوو له بواری بازرگانی وه‌ربگرێت . خراپ نیه بزانی زانکۆی ستانفۆرد شوێنی خوێندنی دامه‌زرێنه‌رانی گووگل و یاهۆ بووه.
ئه‌و له ساڵی 1999 کاری خۆی له کۆمپانیای نێتسکهیپی ( NetScape ) جێهێشت و وه‌کوو نه‌فه‌ری دوانزه‌هه‌م به 11 کادری گووگل په‌یوه‌ست بوو وه‌کو به‌ڕێوبه‌ری بازرگانی فرۆشتن و ڕیکلام ده‌ست به‌کار بوو . ده‌ستکه‌وته‌کانی گووگلی له سفر به 3 ملیارد دۆلار گه‌یاند .
مایك هومر، به‌ڕێوبه‌ری پێشووی له کۆمپانیای نێتسکهیپی ( NetScape ) بۆچوونی وایه که ئه‌و بێرۆکانهی که له کۆمپانیای نێت سکهیپی ( NetScape ) فێری بوو، یارمه‌تی زۆری داوه له سه‌رکه‌وتنه‌کانی له گووگل. له‌و کاته‌ی ئومێد له‌م کۆمپانیایه بوو توانی ده‌ست که‌وتی مادیی ساڵانه له ماوه‌ی 18 مانگ له 88 ملیون دۆلار بۆ 200 ملیون دۆلار به‌رزبکاته‌وه.
ئومێد کاری خۆی له نێت سکایپی ( NetScape ) له به‌شی فرۆشتن OEM ده‌ستپێکرد له ماوه‌ی ده‌وره‌ی 4 ساڵه‌ی له‌م کۆمپانیایه‌دا توانی په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی سینیبانک،سکایت، ebay،ئنتیل، تراولاسیتی، ئامازۆن و AOL دروست بکات.
چاوپێکه‌وتنی ئومێد کوردستانی له گووگل بۆ کار کردن له گووگل وه‌کو به‌ڕێوبه‌ریی فرۆش و ڕیکلام له ده‌وری یه‌ك مێزی پینگ‌پۆنگ له ژووری کۆبونه‌وه‌ی گووگل به ئاماده بوونی (سه‌رگی برین) دروست که‌رو دانه‌ری گووگل ئه‌نجام درا. ئه‌و پرسیاره‌کانی خۆی کرد وه دوای دانپیانانی تواناکانی ئومێد وه‌کو کارمه‌ندی گووگل ته‌واوی 11 کارمه‌ندی گووگل ده‌نگیان به هاتنی ئومێد دا. ئومێد له یه‌که‌مین نیگای بۆ گووگل زانی که ترافیکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه باشترین سه‌رمایه‌یه. له‌م ترافیکه سودی بینی و به ڕیکلامی بچوک ده‌ستی پێ‌کرد که ده‌سکه‌وته‌که‌ی به کریدت کاردی گووگل واسڵ ئه‌بوو. به جۆرێك که ئێستا 99 له سه‌دی دارایی گووگل له سه‌ر ئه‌و ڕیکلامانه‌یه .
ئومێد کوردستانی له ناو به‌ڕێوبه‌رانی گووگل یه‌ك دیپلۆماتی ته‌واوه. یه‌کێك له به‌ڕێوبه‌رانی گووگل ئه‌ڵێت: کاتێک له به‌کار هینانی گووگل هه‌ر جۆره کێشه‌یه‌ك ڕووبدات ئومێد وه‌کوو دیپلۆماتێک به‌ده‌م کێشه‌کانه‌وه ئه‌چێت، بوونی ئومێد بۆ گووگل پێویسته.
ڕۆژنامه‌ی تایم له 8 مای ساڵی 2004 ئومێدی وه‌کوو یه‌کێک له‌و 100 نه‌فه‌ری که کاریگه‌ریان له سه‌ر جیهان هه‌یه ناو بردوه. ئومێد یه‌کێكه له سه‌رمایه‌دارانی باکوری کالیفۆرنیا. ڕۆژنامه‌ی سن خۆزه سه‌رمایه‌ی ئومێدی به 1.9 ملیارد دۆلار مه‌زه‌نده کردووه.
ئاماده‌کردنی چرا تیڤی