گۆرانى خەتا دوایین کارى هونەرمەندى میوزیکژەن ئومێد باڵەبانە، کە هۆنراوەى ئەکرەم ئەمین و ئاوازى هونەرمەند خۆیەتى و میوزیکى ئەو بەرهەمە لەلایەن هونەرمەند محەمەد یاسینەوە ئامادەکراوە و لە هەردوو ستۆدیۆی میلۆدى و دەنگ و رەنگ کارى تۆمارکردنى بۆ ئەنجامدراوە. لەو بارەیەوە ئومێد باڵەبان لە لێدوانێکدا گوتى: دوایین کارم گۆرانى خەتایە کە هۆنراوەى ئەکرەم ئەمینى شاعیرە و ئاوازى خۆمە و محەمەد یاسینیش کارى ئامادەکردنى میوزیکى ئەو بەرهەمەى کردووە و لە هەردوو ستۆدیۆی دەنگ و رەنگ و میلۆدى کارى تۆمارکردنى بۆ ئەنجامدراوە و بەهاوکارى دەزگاى ئاراس بەرهەمهاتووە و بەرهەمى گروپی میوزیکى ئاراسە.
هەروەها هونەرمەند گوتى: بەنیازم دواى گەڕانەوەم لە سوید کە بەسەردانێک لەگەڵ هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا بۆ چەند کارێکى هونەرى دەچین، کلیپ بۆ ئەو بەرهەمە بکەم.