جه‌لال ره‌ئوف: سه‌رنجدان به‌وردی گرنگه له هه‌پرون بون و به خۆڵه‌مێش بونی ئه‌و ئیدیالیزمیانهی که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردوستانی ده‌به‌سته‌وه به ڕههبه رهکانی وپارتیه مێژوییه‌کانی وه به واتای کوردوستانیهت و کۆنسێپتی ئازادی و نرخ وئامانجه‌کانی خه‌باتێکی خوێناوی دورودرێژ بۆ هێنانه‌دی خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر هه‌مو ئاستێک و له ناو چوار چێوه‌یه‌کی دیمۆکراسی که تیایدا کۆمه‌ڵگه هه‌قی نه‌فه‌وتێ ،
بیر‌و بڕوای پێشێلنه‌کرێ ، ده‌نگی بێده‌نگ نه‌کرێ و له ئاستی باڵای دانیشتوانه‌کانی بڕواننرێته پێداویستیه‌کانی ئیمڕۆی ،له هه‌موو بوارێکه‌وه ، نه‌وه‌ک له ڕیگه‌ی شه‌خس په‌رستی مێژوویی و هه‌تا هه‌تایه قه‌رزی له خۆ بوردن و خۆبه فیداکردنی ڕۆڵه‌کانی پێنه‌درێته‌وه. مرۆڤی کوردی پاک ، هه‌رگیز، که‌لله سه‌ری کونکراو به فیشه‌که‌کانی به‌عس ، جلوبه‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ئافره‌ته ئه‌نفالکراوه‌کان ، نه به ڕه‌شه‌بای لماوی بیابان و به گڕه‌ی هه‌ندێک له گۆڕستانی عیراق له یادی ده‌رناچێت. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێ که هه‌مو کوردێ بۆ بچوکترین ماف ببێت به سیزیف و به نینۆک خۆی هه‌ڵواسێ به ئاوێنه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات ، بێهوده‌ش هه‌مو جارێ تلۆربێته‌وه و بکه‌وێته‌خواره‌وه.
بۆ گه‌ڕان له دوی هۆیه‌کانی ته‌وژمی ناڕه‌زایی که گۆڕه‌پانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وه به‌تایبه‌تیش _ کولتوری کوردوستانی _ باشور، ئه‌گه‌ر ده‌ستوریانه‌ش قسه بکه‌ین، با بڵێین کوردوستانی عیراقی گرته‌وه ، به پێویستیدهزانم چه‌ند پریسارێکی گرنگ بخرێته ژێر تیشکی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که هه‌مومان بینیمان: چه‌ند چه‌کدارێک ، یان با بڵێم هه‌ندێک له پارێزگارانی تاقیکردنه‌وه‌ی دیمۆکراسیه‌ت که موچه وه‌رده‌گرن بۆ کاره‌که‌یان له سلێمانی چهندلاوێک ده‌کوژن( له‌سه‌ر ئه‌م کرده‌وه ناڕه‌وایه ، هۆو به‌هانه‌ی زۆر نوسران، نامه‌وێ بێمه‌وه سه‌ری) ، گولله‌ی چه‌ک و بڕوای کوردایه‌تیان له سه‌رو سنگی ئه‌و لاوانه خاڵیکرده‌وه که ته‌مه‌نیان زۆر که‌متربو له تاقیکردنه‌وه دیمۆکراسیهکهی کوردوستان خۆی . باشه . لێره‌دا ده‌مه‌ویت ئه م هاوسه‌نگیه باسبکه‌م سه‌باره‌ت به و کاره‌ساته: جیاوازی چیه له نێوان تێرۆریست و شۆڕشگێڕ ، یان بکوژێک و خۆپیشانده‌رێک ؟ لهوباورهدام ، یه‌که‌میان بیر له کرده‌وه‌که‌ی ده‌کاته‌وه پێش هه‌مو شتێکی دی ، که‌واته کرده‌وه‌که ی ئهنجامیشه له هه‌مانکاتدا، دووه‌م ،له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی ژیانی له مه‌ترسیدایه ، له پێشدا بیر له بۆچونه‌کانی ده‌کاته‌وه که ئێستا یان دواتر ئه‌نجامه‌کانی ده‌رده‌که‌ون . له‌م بۆچونه‌ش چهندپرسیاراێکی دی دوکهونهوه : ئایابڵیسهوپڵیتی دیمۆکراسیه‌تی کورد شیواز ، ئوتۆپیهکه دوامان که‌وتوه به‌م شێوه‌یه‌ی که کوردوستانی پیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ ، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌بێت بپارێزدرێت ؟ وه ئه‌گه‌ر نه‌برێت به ڕێوه به فویه‌ک ده‌بیت بکوژێنرێته‌وه؟ ئایا ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستیه‌کی کوێرانه‌یان هه‌یه بۆرێبازی حزبه کانیان و بۆ ڕههبهرکانیان ده‌توانرێت دیالۆگیان له گه‌ڵدا بکرێت ؟ بۆ تا ئێستا هیچ لایه‌نێک سیاسی وئاینی کولتوری خۆی نهکردهخاوهن هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌شێک له‌و ڕاپه‌ڕینه : خۆ شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌ک نه‌بو ئه‌مه وه‌ک جاران له نێوان سه‌ر شه‌قام و چوارباخ ، یان کانێسکان و مه‌ڵکه‌نی کاتێ چه‌ند گه‌نجێک سه‌ری هه‌ڵده‌تۆقی به گریانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و ماڵه‌وه. ئیمڕۆ که‌چی ده‌ڵێی سلێمانی بۆته که‌نده‌هار موفتیه‌کی به‌ڕێز یان مه‌لایه‌کی بهڕێزمانۆ دێنن بۆ ئه‌وه‌ی سوڵح بخاته نێوان ئهمو ئه‌و ، به‌رده‌رکی سه‌راش ده‌کرێت به مزگه‌وت یان (جامع ئه‌لئه‌زهه‌ر) یان مه‌یدانی ئازادی : ئه‌رێ چی ئازاد کراوه تا به‌رده‌رکی سه‌را سه‌ر له نوێ له دایکبێتهوه به ناوێکی تر ؟ که‌واته ناوی جوانه‌مه‌رگ ڕێژوان زمناکۆش بگۆڕین؟ بیکه‌ین به چی ؟ دوو شه‌هیدی تری قافڵه‌ی شه‌ڕی براکوژی؟
ئیمڕۆ شتێکی تره : له سایه‌ی دیمکراسی سه‌رله نوێ کورد کوردی کوشت .
بۆچی هه‌ندێ لهکولتوردۆست و نووسه‌ر وه‌کو کاک فه‌رهاد پیرپاڵ و کاک به‌ختیار عه‌لی و ئه‌وانی تر که‌وتنه ناو بژی بێئه‌وه‌ی هیچ ده‌ورێکیان هه‌بێت له‌و خۆپیشاندانه ؟ من له نیه‌ت و هه‌ڵوێستی ڕۆشنبیرانه ودلسۆزی هاوڵاتیانه‌ی هه‌ر یه‌کێک تێده‌گه‌م که بۆئارامی کوردوستان هه‌وڵده‌ده‌ن تاکو به‌ره‌و فه‌وزایه‌کی بێ‌سنور نه‌ڕوات و نه بێت به شێوه‌یه‌ک له ڕۆمانسی (دێوه‌کان) ی دۆستۆێفسکی . به‌ڵام رۆشنبیران ناتوانن جێگه‌ی سیاسیه‌کان بگرنه‌وه، وه کاری ئه‌وانیش نیه .چونکه ئه‌وان له کوێ و ئه‌مان له کوێ ، کورد گۆته‌نی . به‌ڵام ئه‌گه‌ر روشنبیرێکی کورد بیه‌وێت چاو له ئێمیل زۆلای نووسه‌ری فه‌ره‌نسی بکات که ساڵی1898 نامه‌یه‌کی کراوه‌ی نارد بۆ سه‌ره‌ک کۆماری ئه‌و کاته فێلیکس فۆر به ناونیشانی (خه‌تاتان ئه‌گرم ) ، که تیایدا به‌رگری له که‌پیتانی له‌شکرێکی فه‌ره نسی ده‌کات به ناوی ئه‌لفرێد درێفوس به ئه‌سل جوله‌که ، که به تاوانی خیانه‌ت دورخرابۆوه بو دورگه‌ی کایننای فه‌ره‌نسی، ئێمیل زۆلا، داوای له سه‌رۆک کۆمار کردبوو که تاوانباره ڕاستیه‌کان بدرێن به دادگا وئه‌و کاپیتانه بیتاوانه ئازاد بکرێت . له سه‌ر ئه‌و نامه‌یه نووسه‌ر ساڵیک خرایه زیندان . ئه‌م نامه‌یه وه‌کو هه‌ڵوێستیکی مێژوویی نووسه‌رێک ده‌رده‌خات له فه‌ره‌نسا . بیمه‌وه سه‌ر باسه‌که‌م: نه‌ک هه‌ر نووسه‌رێک به‌لکو زۆربه‌ی نووسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان پاش ئه‌و کوشتارانه ده‌بوایه نامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم وسه‌رۆکی حوکومه‌ت بکردایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و ناردنیان بۆ دادگا . هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش له نێوان خۆپیشانداران و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردوستان ، ئه‌گینا به‌م شێوه‌یه بروات ، کوردوستان ده‌بێت به شاری بێ خاوه‌ن.
مخابن له کوردوستان زۆر به ئاسانی چاوپۆشی له کوشتن و مردن ده‌کریت.
ده‌رکه‌وت که چینی ڕۆشنبیر زۆری پێناکری له ژێر ده‌سه‌ڵات . ئه‌وه‌ی ده‌توانن بیکه‌ن ئه‌وه‌یه نه شیش بسوتێ و نه که‌باب .
کاک فه‌رهاد پیرپاڵ ، بۆ نمونه ، به نوسین و له سه‌ر یوتوب نیه‌تی پاکی خۆی ده‌سه‌لمێنێ بۆ هاتنی بۆ سلێمانی جارێک به جوێندان به‌وانه‌ی به خراپی باسی هه‌ولیر ده‌که‌ن و جارێکیش به‌ئه‌ده‌بانه له ڕێگه‌ی نوسینێکه‌وه ( بۆ مێژوو) ، بێگۆمان بۆ میژووی خودی خۆی زیاتر ، چونکه چیرۆکێک ده‌گێڕێته‌وه که به‌سه‌ر خۆیدا هاتوه : باسی ته‌له‌فونی موبایله‌که‌ی ده‌کات چۆن به‌رێز کاک مـهسعود سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردوستان وه به‌ڕێز کاک به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک وه‌زیری کوردوستان تهلفونیان بۆ کردوه و داوایان لێکردوه که ببێته بازنه‌یه‌کی په‌یوه‌ند له گه‌ڵ خۆپیشاندان بۆ وه‌رگرتنی داواکانیان. کاک فه‌رهاد له فه‌ره‌نسا ژیاوه و ده‌زانیت که نه‌ک له کوردوستان به‌ڵکو له جیهاندا زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کان نازناوی کۆمه‌ڵگه‌ی کاتبهسهربهرو ئاههنگێڕی وه‌رگرتوه ، واته زۆر گیروگرفتی گرنگیش ده‌که‌ونه ناوچوارچێوه‌ی کؤمهڵگهی ئاهه‌نگگێڕ و کاتبهسهربرد، وه‌کو کۆمه‌ڵگه‌ی ئینته‌رنێت ، کۆمه‌ڵگه‌ی ته‌له‌فونی مۆبایل،کۆمه‌ڵگه‌ی ته‌له‌فیزیۆن . کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌یسبوک .
که‌واته ئیمڕۆ ،ئه‌وانه‌ی خواستی ئه‌وه ده‌که‌ن به ناوی خزمه‌تکردنی په‌رژه‌وه‌ندی دۆخی ئیمڕۆی کورد به‌رده‌وام له سه‌ر زاری خه‌ڵک بن و زویرده‌بن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌کێک دال نوقته‌یه‌ک نه‌خاته پێش ناوه‌که‌یان وه‌ک گهرهنسیهکی پرۆفیسۆنالی( خۆمی بڵندتر) ،ئه‌مانه زۆر به ئاسانی له لایه‌ن مێدیا و سیاسه‌ت به‌کارده‌هێنرێن بێئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن..