تیمێك له قوتابیانی كۆلیجی ئه‌ندازیاری له زانكۆی (بۆلیتیكینك)ی فه‌له‌ستینی له شاری خه‌لیل توانیان ئوتۆمبیلێكی كاره‌بایی درووست بكه‌ن كه به وزه‌ی خۆر كار ده‌كات و به خێرایی 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌ڕوات.
رۆژنامه‌ی (زی گاردیان) رایگه‌یاند: سهردانكارانی شاری خه‌لیل له‌م هاوینه‌دا سه‌ریان سوڕ ده‌مێنێ به بینینی عه‌ره‌بانه‌یه‌كی سپی كاره‌بایی كه به نێو شه‌قامه‌كانی شاردا دێت و ده‌چێت. وتیشی: ئه‌وه یه‌كه‌مجاره كه ئوتۆمبیلێك له فه‌له‌ستین درووست بكرێت و به‌رهه‌م بهێنرێت كه به وزه‌ی خۆر كار بكات و بڕی تێچوونه‌كه‌شی له 4 هه‌زار دۆلار تێپه‌ڕ ناكات.
رۆژنامه‌كه له زاری دكتۆر( زوهدی سه‌لهه‌ب) ئه‌وه‌ی گواسته‌وه كه: تیمێكی ئه‌ندازیاری كه‌پێكهاتبوو له 3 قوتابی بڕۆژهكهیان بهڕێوهدهبر و قوتابیه‌كانمان له سه‌ره‌تاوه ئه‌و ئوتۆمبیلهیان دیزاین كردهوهتهوه.
ئه‌مه و دیزاینی ئه‌م ئوتۆمبیله چه‌ند مانگێكی پێچووه و ئاماده‌كراوه به بزوێنه‌رێك به هێزی دوو ئه‌سپ و پاتریه‌ك هێزی پێده‌دات كه له رێگه‌ی چه‌ند تابلۆیه‌كی خۆریی دامه‌زراوه له سه‌ر ئوتۆمبیله‌كه وه وزه‌ی خۆر خه‌زن ده‌كات .
رۆژنامه‌كه ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی : له رۆژانی هه‌وردا ده‌توانرێت پاتری ئوتۆمبیله‌كه به هۆی كاره‌بای ئاساییه‌وه شه‌حنبكرێته‌وه و به‌كاربهێنرێت.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و 3 قوتابیه‌ی ئوتۆمبیله‌كه‌یان درووست كردووه، به‌شێكن له پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی نوێ بووه‌وه تاوه‌كو شوێنی دیزل وبه‌نزین و ئه‌و سووته‌مه‌نیانه بگرێته‌وه كه شه‌قامه‌كان پیس ده‌كه‌ن.