بێ ده سته لاتى تۆ
تووى كردين به سەرتاسه رى دونيا و
له هەركوێش سەرمان ده رهينا تانه ى چاومان بو
من له گۆشەيەكى غوربەتا
بەر لەوه ى چەب و راستى خۆم بناسم
به سيماى تۆ ئاشنا بووم
هێشتاكه هەر جەشكه ى ئه شقم نه كرد بوو
كوشتەى ئەو نيگايانه ت بووم
سەير كردنميان وێران دەکرد
بەلام ئاخ
تۆ زياتر لەو كچه نابالقانه دەچيت
كه هەر له دوورەوه
دلدارى ده زانن .!!
ئەشرەف رەئوف