به‌رنامه‌ی ( من جیاوازم ) له که‌ناڵی زاگرۆس تیڤی به‌رده‌وام ده‌بێت. پێشکه‌شکاری ئه‌مجاره‌یان هونه‌رمه‌ندی ناودار ئه‌یاد حوسێن ده‌بێت به هاوکاری کچه پێشکه‌شکار(ڕۆزه) . ئه‌م سه‌رچاوه‌ی ئاگاداری کردووینه‌ته‌وه ئاماژه به زیاکردنی بڕگه‌ی نوێ بۆ نێو به‌رنامه‌که ده‌کات. یه‌کێک له بڕگه‌کان به‌شداری هونه‌رمه‌ندی کۆمیدی شه‌مۆ یه، که له هه‌ر ئه‌لقه‌یه‌ک به‌شێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، لیژنه‌ی بڕیاردانیش بریتین له ( زه‌هاوی، دکتۆره به‌لقیس وه زاهیر جه‌لال ).
تاکو ئێستا چه‌ند ئه‌لقه‌یه‌ک به سه‌رکه‌وتووی تۆمار کراوه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت یه‌که‌م ئه‌لقه‌ی من جیاوازم له ڕۆژی شه‌ممه کاتژمێر 21:40 یه‌که‌م ئه‌لقه‌ی له زاگرۆس تیڤی پێشکه‌ش بکرێت. له ( من جیاوازم ) ی ئه‌مجاره گۆڕانکاریه‌کی زۆر کراوه له جاری پێشووی.