هۆنراوه‌نووس ئه‌ڵماس مستهفادوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین هۆنراوه‌ی خۆی وشاعیرانی کوردی به‌ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی خوێنده‌وه، لهئێستدالهخۆئامادهکردندایه بۆبه‌رهه‌م هێنانی ئه‌لبوومێکی شعری به‌ده‌نگی خۆی. ئه‌ڵماس مستهفارایگهیاند: هۆنراوه‌ی شاعیران:عه‌بدوڵا په‌شێو ومحه‌مه‌د پاکژو ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دو مه‌حوی محه‌مه‌د عمر عوسمان وهه‌ندێک له‌هۆنراوه‌کانی خۆی ده‌خوێنێته‌وه به‌شێوه‌ی سێدی بلاوده‌کرێته‌وه.
له‌میانه‌ی پرسیارێکدا که‌ئه‌رکی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م ئه‌لبوومه له‌لایه‌ن کێوه لهئهستۆگیراوه له‌وه‌ڵامدا گوتی: به‌هاوکاری هه‌ریه‌ک له‌کۆمپانیای ئارۆ و که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات ئه‌وان بۆم جێبه‌جێ ده‌که‌ن ، ئه‌ڵماس رایگه‌یاند: کاری تۆمارکردنی ئه‌م ئه‌لبوومه له‌شاری هڵسن بۆری ئه‌نجام ده‌درێت به‌هاوکاری باڤێ ئه‌دۆ کاری ستۆدیۆ وموسیک ئه‌نجام ده‌دات. سه‌باره‌ت به‌ناوی سێدیهشعریهکه ئه‌ڵماس ووتی: ناوی سێدیه هۆنراوه‌که‌م بریتیه له به‌عه‌شقی تۆوه ئهناڵـم که‌هیوادارم به‌دڵی گشت لایه‌ک بێت وبه‌باشی خۆم بۆئامادهکردوه
له‌کۆتایدا ئه‌ڵماس مسته‌فا سوپاسی هۆنراوه‌نووس هه‌ردی نوری کرد که‌هاوکاری ده‌کات له‌کاری هونه‌ری, ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه،ئه‌ڵماس مستهفادهنگێکی خۆش وبهسۆزی هه‌یه بۆشعر خوێندنهوهلهههمان کاتتدا هۆنراوهنوسێکی به‌توانای نێو ئه‌ده‌بیاتی کوردییه.