ماوه‌ێکه کۆمه‌لێ که‌سی ده‌نگ به‌رز په‌یدا بون که به خۆیان ده‌لێن گۆرانی بێژ‌و هونه‌رمه‌ند، وا ئه‌زانن هه‌رچی که‌سێك تۆزێك به ده‌نگی به‌رزی قسه‌ی کرد یاخود تۆزێك هاتوهاوارو قیژو پالی کرد ئیتر ئه‌و که‌سه گۆرانی بێژه، به داخه‌وه زۆرێ له که‌ناله کوردیه‌کان له میدیاکان خۆشمان بروایان پێ کردون، وه له لایه‌ن هه‌ندێ خلکی نامه‌سئولیش ده‌ست خۆشیان لێ ده‌کرێ وه هه‌روه‌ها دیارده‌ێكی تر ئێستا به‌دی ده‌کرێ بوه به باو ئیتر ئه‌بێ ههرگۆرانی بێژێکی سۆرانی به زاراوه‌ی کرمانجی یان بادینی، وه یاخود به پێچه‌وانه‌وه گۆرانی بچرێ.
دیاره ئه‌م کاره دیارده‌ێکی باشه‌و هه‌ستێکی نه‌ته‌وه‌ی جوانه وه حه‌قی خۆێتی ده‌ست خۆشیان لێ بکرێ وه هه‌ولدانه بۆ نه‌هێشتنی فه‌رق و جیاوازی وه پاراستنی زاراوه‌کان . به‌لام به مه‌رجێك نه‌ك ته‌نها بۆ به‌رژه‌وندی تایبه‌تی خۆیان بێ بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێکی زۆر گۆێگرێکی زۆر بۆ خۆیان په‌یدا بکه‌ن به بێ گۆێ نه‌دان به شێواندنی وشه‌و ناخۆشکردنی وتێکدانی ئاوازه‌که، به ناوی تازه کردنوه‌ی گۆرانی فۆلکلۆر، دێن جوانترین و ره‌سه‌ن ترین گۆرانی و ئاواز گول بژێر ده‌که‌ن به مویسکی تورکی و عه‌ره‌بی به ده‌نگێکی نه‌شاز به سه‌قه‌تی ئه‌یده‌ن به گۆێمانه، بۆ نمونه گۆرانیه‌کانی هه‌میشه ده‌نگ زیندوجوانه مه‌رگ ( کاروان عوسمان) دوای بیست سال له لایه‌ن چه‌ند گۆرانی بێژێکی سه‌ر لێ شیواو کراوه به ئاره بێسك و طه‌ره‌ب وه زۆر به بی هه‌ست کردن به روحیه‌تی وشه‌کان بێ سۆز وه چرینێکی ناخۆش کال و کرچ، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌ن ئه‌م خه‌لکه کۆمه‌لێ یادگاری تایبه‌تمه‌ندی خۆش و ناخۆشی له گه‌ل ئه‌م گۆرانییانه‌دا هه‌یه به ده‌نگه به سۆزه‌که‌ی کاروان، وه بی ئه‌وه‌ی که‌س ره‌خنه‌یان لی بگرێ پێیان بلێن به‌سه شێواندنی گۆرانیه‌کان ، سه‌ره‌رای ئه‌وه له لایه‌ن هه‌ندێ کاربه‌ده‌ستی نه‌زان ریگلامیان بۆده‌که‌ن ئه‌م خه‌لکه‌و نه‌وه‌ی نۆێی پێ چه‌واشه ده‌که‌ن له میدیاکان ده‌ست خۆشی له( کاروان کامل و- نازدار ) ده‌که‌ن بانگهێشیا ده‌که‌ن بۆ به‌رنامه‌کان داوای به‌رده‌وام بۆنیان لێ ده‌که‌ن. وه رۆژی سه‌ت جار له رادیۆ‌و تیڤیکان ئه‌یده‌ن به گۆێماندا هه‌ستی خه‌لکی پێ بریندار ئه‌که‌ن
به‌لام به داخه‌وه بۆ راگه‌یاندنه‌کانمان هیچ رۆژێك ته‌نها بۆ جارێك نه‌مان بینی ئه‌م که‌له هونه‌رمه‌نده بۆ پێنج ده‌قه‌ش بێت یادی بکه‌ن یان کورته باسێکی له سه‌ر بکه‌ن، دیاره به شه‌رمی ده‌زانن، باشه بۆ خۆ زۆر له هونه‌رمه‌نده‌کانی ئێستامان سه‌رده‌مانێ کاروان خۆشه‌ویست به‌رێزترین هاورێیان بون، ئه‌گه‌ر کاروان بمایه بواری گۆرانی کورده‌ی فۆرم و شیوازێکی تری به خۆ ئه‌گرت وه هه‌ر چه‌ند به‌و ته‌مه‌نه کورته‌ی توانی گۆرانکارێکی زۆر بکان که جێگای شانازی بێ بۆ کورد، وه‌لی مه‌خابن بۆ هاورێکانی له پشت په‌رده‌وه باس له زیره‌گی ولێهاتویی و تواناکانی ده‌که‌ن شانازی به‌وه ده‌که‌ن که رۆژێ له رۆژان له گه‌لی دانیشتۆن یاخود پێکه‌وه کاریان کردوه ،به‌لام مه‌خابن که دێنه سه‌ر تهلڤزێۆن له روی چاوی کامیرا له بیری ده‌که‌ن به شان و بالی خۆیاندا ههلئهدهن.
باشه بۆ شه‌رم ده‌که‌ن کورته باسێك له سه‌ر هونه‌ره‌که‌ی له ژیانی بکه‌ن خۆ هه‌مو مرۆڤێك هه‌له ئه‌کات وه هه‌مومان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌مان هه‌یه تاوان بکه‌ین، باشه هه‌ره گه‌وره ئه‌کته‌رانی دونیا و گۆرانی بێ‌ژان و شیوهکاران و شانانۆ کاران
گه‌وره هۆنه‌رمه‌ندانی جیهان باسیان لێوه ئه‌کرێت که بازرگانی له ماده بێ هۆشکه‌ره‌کان ده‌که‌ن وه ده‌ست درێژی سێکسی ده‌که‌نه سه‌ر مندال دزی ده‌که‌ن مرۆڤ ده‌کوژن وه تاوانی تر له‌و شێوه ده‌که‌ن ،به‌لام له هه‌مان کاتدا باس له کاره‌کانی
له چالاکی داهێنانی له توانای ده‌که‌ن، وه رێزی لێ ده‌گرن و خه‌لاتی ده‌که‌ن له راگهیاندنهکا پیشانی ده‌ده‌ن باسی له سه‌ر ده‌که‌ن وه لێکولینه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌که‌ن ، وه من لێره‌وه دوا ده‌که‌م له نوسه‌رو ره‌خنه گران له خه‌م خۆران و شاره‌زایان له بواری هونه‌ری و میوسکی کوردی چیتر بێ ده‌نگ نه‌بن به‌رانبه‌ر ئه‌م کاره ساته به‌لکو سنورێك دابنرێت بۆ ئه‌م فه‌وزایه ،
ئه‌گه‌رنا مێژو ره‌حم به ئێمه‌ش ناکات…
لالۆ حه‌مه