چیا یاسین: چالاكه‌وانانی بواری مافه‌كانی ژنان، له‌هه‌وڵی گۆڕینی پێگه‌ی ئابووری‌و كوَمهلاَیهتیو سیاسی ژنانن، تاوه‌كو له‌ڕووی جهندهرهوه، له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی نێرینه یه‌كسان بنه‌وه، كوَتایی هێنان به‌و واقیعه‌ی كه روَڵی ژن بچوك ده‌كاته‌وه، بۆ سكوزاو چێشت لێنان‌و منداڵ بهخێوكردنو كاركردن لهچواردیواری ماڵدا.
لهڕێكهوتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا، بانگه‌شه بۆ یه‌كسانبونی ره‌گه‌زی ده‌كات، به‌تایبه‌ت رێكه‌وتننامه‌ی نه‌هێشتنی ههلاَواردنی ره‌گه‌زی، به‌رنامه‌ی ئه‌ڤین ژن‌و ژیان، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی
كار بۆ نه‌هێشتنی جیاكاری بكات‌و ژن ئاوێته‌ی ژیان بكات، بهلاَم له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا، رۆڵی جیاواز ده‌داته ژن‌و پیاو. وه‌ك مه‌جلیسی دیوه‌خان، كه كاری جدی‌و مه‌سه‌له كۆمهلاَیهتییه گرنگه‌كان بێت، پیاو قسه‌ی تیا دهكاتو رۆڵه لاوهكییهكانو خواردن دروستكردن‌و ده‌ستڕه‌نگینیش بۆ ژنه.
پێشكه‌شكاری به‌رنامه، ئه‌ڤین ئاسۆ ژنێكی به‌توانایه‌و له‌به‌رنامه‌ی جۆراوجۆردا بینراوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر بینه‌ری به‌لای خۆیدا راكێشاوه، سه‌ركه‌وتوه له‌و به‌رنامانه‌ی كه به‌زمانی راگه‌یاندن به ساتێر ناسراون، واته (كات به‌سه‌ربردن یان فكاهی)، كه ئه‌مه‌ش ژانرێكی گرنگی بواری راگه‌یاندنه‌و به‌شی خۆی بینه‌ری هه‌یه.
من ته‌ماشای چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌و خانمه‌م كردووه، چه‌ند تێبینیه‌ك له‌لام دروستبووه، كه‌له‌ڕووی زانستییه‌وه هیچ راڤه‌كردنێكی نییه، ئه‌وه‌ی تێبینم كردوه لهریكلامكردن بۆ به‌رنامه‌كه‌و ناونیشانی پڕۆگرامه‌كه (ئه‌ڤین.. ژن‌و ژیان)و هه‌تا به‌ڕێوه‌چونی به‌رنامه‌كه، ئه‌گه‌ر ئاماده‌كاری به‌رنامه ده‌یه‌وێت ئه‌ڤین نیشان بدات‌و بناسێنێت وه‌ك به‌رنامه‌ی ئۆپرا، یان ریچیڵڕهیو… ئه‌و چه‌نده‌ها به‌رنامانه‌ی كه ژنێكی به‌توانا پێشكه‌شی توێژی ژنی ده‌كات، یان ئه‌و چه‌نده پڕۆگرامه‌ی كه له‌كه‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌كاندا ده‌یبینین، كه خزمه‌تێكی باشی مه‌سه‌له‌ی ژنان ده‌كات، له زوَربهی بواره‌كاندا، نه ته‌نها له‌كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیاندا، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی كوَمهڵگاكانی خوَشیان سودیان لێده‌بینن. ئه‌وا به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌ڤین، وه‌ك یاپراخێكی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی لێدێت ره‌نگه تامی یاپراخ بدات، بهلاَم ناتوانی پێشكه‌شی كه‌سی بكه‌یت. ئه‌م پڕۆگرامه له‌ناوه‌كه‌یدا، جدییه‌تی پێوه‌دیاره، بهلاَم له‌ناوه‌ڕۆكدا له‌به‌رنامه‌یه‌كی ساتێر ده‌چێت، جوَرێك بێسه‌ره‌و به‌ره‌یی پێوه‌دیاره. ئه‌و خانمه كچێكی گه‌نجی له‌شولار جوانه‌و له‌ڕوخساردا مه‌قبوله، بهلاَم كه ده‌بینین هه‌رجاره‌ی به‌شێكی بۆدی ده‌رده‌خات، له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ی كه باس له‌مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیاری وه‌ك ژن ده‌كرێت، ئه‌مه نه‌ك وه‌ك ژنێك، به‌ڵكو وه‌ك كه‌سێكی بێباكی بێ‌ئاگا له‌كێشه‌كانی ژن، له گۆمهڵگهكهیدا ره‌فتار ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی بێ ئاگا بێت له‌وه‌ی، كه زۆرینه‌ی كچانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه، لهژیانێكدا ده‌ژین، زیاتر له زیندان ده‌چێت، نه‌وه‌ك له‌ژیان و ناتوانن به‌ئازادی قسه‌یه‌ك بكهنو رای خۆیان دهربِڕن، نه‌ك پارچه جلێك بپۆشن، كه‌به روبعێكی جله‌كانی ئه‌و روت بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی نهناسێتو نه‌زانێت به‌رنامه‌یه‌كی ئاوا جدی، ئاهه‌نگێكی شه‌وانه نییه‌و له‌ئاهه‌نگی خانه‌واده بهناوڕاقییهكاندا، له‌ناوهۆڵی داخراودا، نه‌ك له‌سه‌ر شاشه‌ی تی ڤی كهشارو گوند‌و ژن‌و پیاو بینه‌ریه‌تی. من پێموایه، ئاماده‌كاری به‌رنامه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه، به‌مه‌به‌ست ئه‌م جۆره به‌رنامه‌یه داده‌ڕێژێن، كه دوو بواری ته‌واو جیاواز تێكهلاَو ده‌كه‌ن، كه كاتبهسهربردنو مه‌سه‌له‌ی پڕبایه‌خی ژنانه.
له روانگه‌ی ئه‌كادیمییه‌وه، كه بوئره‌ی كامیرا شتێك ده‌یبینێ، ده‌بێت مه‌به‌ستێك هه‌بێت لهنیشاندانیو ئامانجێكی به‌رنامه بپێكێت، بهلاَم ئه‌وه‌ی تێینه‌گه‌یشتم ئه‌و هه‌موو وێنه‌یه‌ی ئه‌و خانمه‌یه كهدیكۆری به‌رنامه‌كه‌ی پێ دیزاینكراوه، له‌وێنه‌یه‌كدا دهستوپهنجهكانیو له‌وێنه‌یه‌كدا بنباخه‌ڵی بهڕوتیو لهوێنهیهكیشدا شانه‌كانی به‌ڕوتی به‌رده‌وام له‌به‌رچاوی بینه‌ره. كاتێك زومی كامێرا پۆتره‌یتی ئه‌ڤین نیشان ده‌دا، ئه‌وا باكگراونده‌كه‌ی بنباڵی ئه‌ڤین خۆیه‌تی. ئه‌وه‌ی تێینه‌گه‌یشتم، به‌رده‌وام نیشاندانی پۆتره‌یتی ئه‌ڤینه، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی میوانی به‌رنامه، وهلاَمی پرسیاری پێشكه‌شكار ده‌داته‌وه، هه‌ر روخساری ئهوخانمهو سه‌رله‌قاندنی ئه‌و ده‌بینین. ئه‌مه له‌تیۆری راگه‌یاندندا، به تێوری كوتاندن ناسراوه، كه‌هه‌موو بینه‌رو ئه‌و گه‌نجانه‌شی پێدهكوترێت، كه به‌رده‌وام روخساری ئه‌و خانمه ده‌بینن. مه‌به‌ستم له‌گه‌نج هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌و به‌تایبه‌تی ره‌گه‌زی مێینه، زۆرێك له‌كچه گه‌نجه‌كان به‌رده‌وام چاوه‌ڕێی به‌رنامه‌كه‌ن ، تا سه‌یری جلپۆشیو مهكیاژی ئه‌و خانمه بكهنو بووه‌ته خولیایان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زوَریان لێی مه‌حرومن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، مه‌به‌ست له‌و دوو رووكنهی ناو ستۆدیۆ چییه؟ كه یه‌كێكیان چێشتخانه‌و ئه‌وی دیان وهرشهیهكه بۆ دهستڕهنگینی، ئایا ئاماده‌كارانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كه‌ناڵه، ده‌یانه‌وێت چی به‌خه‌ڵك بڵێن؟ یان راستر چی به‌ژن بڵێن؟ ئایا نه‌مركردنی كاری ژن نییه لهچواردیواری مه‌تبه‌خی ماڵ‌و ئه‌وه‌ی تریش رازاندنه‌وه‌ی ماڵ‌و نیشاندانی ژن وه‌ك كابانێكی ده‌ستڕه‌نگین، كه مێرد لێی رازی بێت؟ سه‌یره، چێشتخانه‌كان لهولاَتی ئێمه‌دا، پیاو خواردنه‌كانیان بۆ دروستده‌كات، كه خۆشترین‌و پڕچێژترینو به‌تامترین خواردنن، به‌ڵام ئه‌ڤین ژن‌و ژیان، ده‌یه‌وێت به ژن بڵێ، ئه‌مه كاری تۆیه‌و ئه‌مه مه‌هامی تۆیه.
ئاماده‌كارانی ئه‌و به‌رنامه‌یه، زۆردڵخۆشن به بانگهێشتی تاقه ژن كه هۆنیار یان گۆرانیبێژن یان ده‌ستڕه‌نگین، كه وه‌ك تاقانه له‌نێو ریزی پیاوان‌و گفتوگۆی جدی پیاواندا دابنیشێت‌و بۆ زاخاوی مێشك جارجا گۆرانییه‌كیان بۆ بڵێت یان هۆنراوه‌یه‌كی عاشقانه بخوێنێته‌وه. ئه‌و ژنانه‌ی بانگهێشتی به‌رنامه‌ی ژن‌و ژیان كراوه، له‌په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات، له‌كاتێكدا مه‌جلیسێكی پیاو دانیشتون باس له‌مه‌سه‌له‌كانی ژنان ده‌كه‌ن. بێگومان بواری ته‌ندروستی ژن ناڵێم كاتێك پزیشكێكی ژنان بانگهێشت ده‌كرێت، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم پزیشكی پیاو لهوڵاَتی ئێمه‌دا نییه، كه تایبه‌ت به‌نه‌خۆشی نه‌زۆكی‌و منداڵبونی ژنان بێت. ئه‌وه‌ی من له‌به‌رنامه‌یه‌كی زۆرجدیدا بینیمو گوێملێبوو سێ میوان بانگهێشتكرا بوون، ئه‌وانیش مه‌لا چنگیانیو كه‌سێكی یاسایی له‌دادگا، هه‌روه‌ها خانمه گۆرانیبێژ نارین بوو. خانمی پێشكهشكاروهكو هه‌موو جاره‌كانی تر ئه‌و شێوازه جله‌ی پۆشیبو كه ده‌یپۆشێت، بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر ئیره‌یی ( غیره) بوو، ئاراسته‌ی قسه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌چوو كه ژن ئیره‌یی زۆرتره ئه‌و كێشه خێزانیانه‌ی له‌ده‌ره‌نجامی ئیره‌یی ژن دروست ده‌بێت خه‌تای ژنه. مه‌لا چنگیانی پێیوابوو ئیره‌یی له‌هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌یه، ته‌نانه‌ت خودا‌ش غیره‌ی له یه‌كێك له‌پێغه‌مبه‌ره‌كانی هه‌بووه، كه حه‌زره‌تی ئیراهیم بوه كاتێك حه‌زره‌تی ئیسماعیلی بووه، خوا غیره‌ی لێكردوه كه خۆشه‌ویستی بۆ كوڕه‌كه‌ی زۆرتر بێت له‌خۆشه‌ویستی بۆ خوا، بۆیه ئه‌مری پێكردوه كه سه‌ری ببڕێت، تا سه‌نگی خۆشه‌ویستی خۆی بزانێ لای حه‌زره‌تی ئیبراهیم كاتێك زانیویه‌تی كه ئاماده‌یه فه‌رمانی ئه‌و جێبه‌جێ بكات ئنجا پێیوتوه كه سه‌ری نه‌بڕێت، بهلاَم هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه، به‌شێوه‌یه‌كی زانستی باسیان له‌بابه‌ته‌كه نه‌كرد، نازانم كه‌سه یاساییه‌كه بۆچی بانگكرابوو،بۆ ئه‌وه‌ی ئامارێك بدات له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی له ئه‌نجامی ئیره‌ییه‌وه دروستبووه، یان چی؟ هیچ كام له‌و میوانانه ئاماژه‌ی به ئهوهنهكرد كهئیرهیی جۆرێكه له‌نه‌خۆشی دهرونیو په‌روه‌رده‌ی خێزانی چه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه له‌چاره‌سه‌ركردنی، هه‌ر له به‌رنامه‌یه‌كی تردا كه تایبه‌ت بوو بهباگهێشتی وه‌رزشه‌وانه‌كان، كچێكی شۆخی بادینی هاتبوو جارجار گۆرانییه‌كی به‌سۆزی له‌ناو مه‌یدانی گفتوگۆی ناوبژیوانان‌و وهرزشكاراكاندا بۆ ده‌وتین.
سه‌رئه‌نجام ئه‌و كه‌ناڵه له‌ڕوی ناوچه‌ییه‌وه، له‌كه‌ناڵێكی ناوخۆ ده‌چێت كه‌تایبه‌ت بێت به‌شارێكی كوردستان‌و شاره‌كانی تر‌و به‌شه‌كانی تر نهیبیننو مخاته‌به‌ی هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستان نه‌كات. ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خ به‌پایته‌ختی كوردستان‌و ناوچه‌ی بادینان ده‌دات له‌بانگهێشتی میوان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كاندا به چاره‌كی ئه‌وه له شاره‌كانی تری كوردستانه‌وه كه‌س نابێته میوان، نامه‌وێت هیچ پێشنیارێك بۆ ستافی كاری ئه‌و به‌رنامه‌یه بكه‌م چونكه له‌و بڕوایه‌دا نیم ئه‌و تێبینیانه هه‌ست پێنه‌كراو بێت له‌لایان، بهلاَم ئه‌وه‌ی ئاشكرایه راگه‌یاندن رۆڵی سه‌ره‌كی لههۆشیاریو به‌مه‌ده‌نی بونی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گێڕێ،ده‌بێت كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر عه‌قڵی بینه‌ر هه‌بێت نه‌ك روكه‌ش.
ئه‌م بابه‌ته له سایتی هاوڵاتی 07.04.2010 پێشتر بڵاوبۆته‌وه