پێشکه‌شکاری به توانا ئه‌ڤێن ئاسۆ له یه‌کێک له به‌رنامه‌کانی زۆر به ناشیرینی باس له فه‌یس بوک ده‌کات کاتێک ده‌ڵیت که‌سانێک به ناوی من له گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌م ماڵپه‌ره چات ده‌کات به‌لام خۆم ئاگام له‌م کاره نیه،،، تاکو ئێره من ڕێزی زۆرم بۆ قسه‌کانی خاتوو ئه‌ڤین هه‌یه ودژی ئه‌و که‌سانه‌شم که به‌م جۆره کارانه هه‌ڵده‌ستن به ناوی خه‌ڵکانی تر بێ ڕێزی به خۆیان وخه‌ڵکی به‌رامبه‌ریان ده‌که‌ن،،،
به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسورمانه به‌شی دووه‌می قسه‌کانی ئه‌ڤینه که ده‌ڵێت من ئه‌وه‌نده بێ کار نیمه تاکوبپڕژێمه سه‌ر ئه‌م جۆره کارانه وه‌کو ئه‌وه‌ی له گوێی گادا نوستبێ ئه‌و پێی وایه که فه‌یس بوک خانه‌ی بێ کارانه ده‌ڵی تاکو ئێستاش نازانم فه‌یس بوک چیه ومانای چیه، ئه‌وه له کاتێکدا به‌رنامه‌که‌ی به سه‌ر تۆپی بڵاوکردنه‌وی رۆشنبیری و زانیاری به‌رگری کردن له ژنان ده‌زانێت که‌چی وا زوو ڕابوردووی خۆی له بیر ده‌کات وبه‌م وتانه‌ی دڵی هه‌زاره‌ها کچه وکوڕی لاوانی کورد و سیاسهتمهدارو ڕۆشنبیری کورد ده‌ڕه‌نجێنێ وبگره به‌م قسه‌یه‌ی که کردی ڕه‌نگه کۆمه‌ڵێک گرفتیش بۆ ئه‌و ژن وکچه کوردانه‌ی که ئه‌ندامن له ماڵپه‌ری فه‌یس بوک دروست بکات له نێو خێزانه‌کانیان، چونکه ئه‌ڤین زۆر به‌بێ شیاویو ناشرینی و بێ بایه‌خی باسی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ی کرد، ئه‌وه له کاتێکدا ماڵپه‌ری فه‌یس بوک زیاتر له چه‌ند ملیۆن که‌س ئه‌ندامی هه‌یه‌و ڕۆژانه به هه‌زاران زانیاری تێترو تهسهلو به سود له ڕێگای ئه‌م ماڵپه‌ره ده‌گاته ده‌ست ئه‌ندامانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، نامه‌وێ باس له‌وه‌ش بکه‌م که زۆربه‌ی سه‌رۆکانی جیهان ئه‌ندامن له‌و ماڵپه‌ره‌دا.
له کۆتایدا ده‌ڵێم خۆزگه ئه‌ڤین ئاسۆ پێش ئه‌وه‌ی باس له بابه‌تێک ده‌کات خۆی پڕ ده‌کرد له زانیاری تاکو توشی هه‌ڵه‌ی وا گه‌وره نه ده‌بوو ، من پێشم وایه له دوای خوێندنه‌وی ئه‌م ڕه‌خنه ئامێزه به دڵێکی گه‌وره‌وه داوای لێبوردن له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی فه‌یس بوک ده‌کات ، چونکه ئه‌م ماڵپه‌ره پهنجهرهێکه بۆ ڕووبهڕوبونهوهمان له گه‌ڵ هه‌موو هه‌واڵ وزانستاکانی جیهان.
بله