لــێزان یونس هەولێر : لای هه‌مووان ئاشکرایه، دووه‌م یه‌کشه‌ممه له ئایاری هه‌موو ساڵێک به ڕۆژی جیهانی دایک ناسراوه، که ئه‌مساڵ به 9ـی ئایار / مایۆ هاته دیاریکردن، له‌م ڕۆژه‌دا هه‌موو تاکێک پیرۆزبایی و به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م بۆنه‌یه مه‌زنه به وته‌یه‌ک بێ یا به دیاریه‌ک بۆ دایکان ده‌رده‌خه‌ن، ڕاگه‌یاندنه‌کانی هه‌موو دونیاش دوێنی واته 9ـی ئایاری 2010 ڕۆژی دایکانی جیهانیان به ڕۆژێکی پڕ به‌ها و به‌رز پایه‌یان وه‌سف کرد .
ئه‌مه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی نیگه‌رانی و باسکردنه، ڕاگه‌یاندنی کوردی جا چ له بێ ئاگایی بێ، یا نه‌بوونی ئاستی ڕۆشنبیری به وشه‌یه‌کیش به لای ئه‌م بۆنه مه‌زنه دا نه‌چوون، ئه‌مه له کاتێکدا چه‌ندین ملیۆن دۆلار بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان دێته سه‌رفکردن که ئه‌نجامه‌که‌ی به لانانی ڕۆژێکی مێژوویی وه‌کو ڕۆژی دایکی لێ ده‌که‌وێته‌وه .
خۆشەویستانم، مەبەستێكی تاكلایەنە و شەرفڕۆشیم لەم وتارە نیە، بەڵام بۆ دەبێ لە نێو ئەو هەموو میدیا كوردیانە كە هیچیان خۆیان بە كەس ناگۆڕنەوە بە وشەیەك پیرۆزبایی لە دایكێكی نەكرێ كە ساڵانێك بە دەردەسەری و ساڵانێك بە فەقیری و ساڵانێكیش بە ئاوارەیی و كیمیایی و هەڵەبجە لەگەڵ ئێمە ڕاهاتووە و گەورەی كردووین
لە كەناڵێكی ئاسمانی وەكو (كەناڵ فۆڕ) سەدان هەزار دۆلار لە بەرنامەیەك سەرفبكرێت، جوانترین ستۆدیۆ و باشترین تەكنیكیان لە بەر دەست بێت، ئایە ئەگەر بە وشەیەك پیرۆزبایی لە دایكانی كورد و دایكانی خۆیان بكەن چیان لێ كەم دەبێتەوە ؟، من بۆچونێكی كەم هەیە، نەخێر ئەمان ئاستی ڕۆشنبیریان هێندە بەرز نییە بتوانن لە مانای ڕۆژێكی وا گه‌وره بگەن و ڕەنگە هەر نەشزانن “دووه‌م یه‌کشه‌مه له ئایاری هه‌موو ساڵێک” چ مانایه‌کی هه‌یه .
ئاراسته‌ی ئه‌م وتاره‌ی من ڕووه‌و ئه‌ڤین ئاسۆ ده‌ڕوات، نه‌ک له‌به‌ر هیچ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بوایه ئه‌م ئه‌رکه مرۆییه به‌رزه له ئه‌ستۆی ئه‌ودا بهاتبایه ئه‌نجامدان، چونکه ئه‌و بانگه‌شه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی “وشیاری” و “ڕۆشنبیری” و داکۆکی کردن له مافه‌کانی ئافره‌ت ده‌کات، له کاتێکدا که به‌رنامه‌که‌شی به ناوی ( ئه‌ڤین “ژن” و ژیان ) ـه، من لێره‌وه ده‌پرسم ” که تۆ داکۆکی له مافی ئافره‌ت ده‌که‌یت له ڕێگای ڕاگه‌یاندن، ئایه بیرت له‌وه کرده‌وه به وشه‌یه‌ک پیرۆزبایی له دایکی خۆت و هه‌موو دایکانی جیهان بکه‌یت؟، بیرت له‌و دایکه کرده‌وه که ماوه‌ی “9 مانگ و 9 ڕۆژ و … هتد” تۆی له ڕۆحی خۆی هه‌ڵگرت چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌کات تۆ به ماچێکی مناڵانه، به دیاریه‌کی بچووک ئه‌گه‌ر “نوقڵ”ـێکیش بێت به‌ڵێنی دایک و کچایهتی خۆت دووپات بکه‌یته‌وه؟، ئه‌گه‌ر بشڵێی ئاگاداری ئه‌م ڕۆژه نیم و نه‌مزانیوه 9ـی ئایار ڕۆژی دایکانه، ئه‌ی کوا ئاستی ڕۆشنبیریت ؟، چیت پێیه تا بتوانی ئاستی ڕۆشنبیری میله‌تێک به‌رز بکه‌یته‌وه ؟!
لێره‌وه، با یه‌خه‌ی ئه‌ڤین به‌رده‌ین و ئاراسته‌ی وتاره‌که بگۆڕین بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ستافی که‌ناڵی (که‌ناڵ 4) به گشتی و (ئه‌ڤین ژن و ژیان) به تایبه‌تی.
گریمان، ئه‌ڤین ئاسۆ کچێکی سه‌رقاڵه و ڕه‌نگه له‌به‌ر کاره‌کانی ڕۆژی دایکانی له‌بیر نه‌بێت، ئه‌ی باشه کوا ستافی هونه‌ری به‌رنامه‌که؟، کوا ستافی هونه‌ری که‌ناڵه‌که؟، ئێوه نه‌تانده‌توانی ڕۆژێکی مێژوویی، که ساڵانه ته‌نیا جارێک شانسی ئه‌وه‌تان هه‌یه پیرۆزبایی له دایکتان بکه‌ن وه‌بیری پێشکه‌شکاره بلیمهتهکهتان بێننه‌وه؟، یان خه‌ریکی کڕین و قۆستنه‌وه و دووباره به‌خشینی خه‌ڵاتی باشترین پێشکه‌شکارن که له لایه‌ن خۆتانه‌وه ده‌کڕدرێ و دوایش ده‌فرۆشرێته‌وه !
لە كۆتایی وتارەكە دەڵێم، ئەگەر ئاستی ڕۆشنبیریتان بەم جۆرە نییە ڕێگا بدەن كە خەڵكی تر بێتە مەیدان و كار بكات كە ئاستی ڕۆشنبیریان بە جۆرێك بێت ئەگەر هیچ نەبێت ڕۆژی دایكانیان لە بیر بێت، چۆن بۆ خەڵكی دەسەلمێنن كە خاوەنی خەڵاتی یەكەم بێژەری كوردین ؟!؟! ، چۆن دەیسەلمێنن كە ئەم خەڵاتە خەڵاتێكی كڕاو نییە ؟ یا ئیرەیی بەرامبەر “دەشنێ موڕاد” دایگرتن كاتێك بوو بە خاوەنی خەڵاتی یەكەمین پێشكەشكاری كورد لە لایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یەكەم مێژووی بۆ هەموو پێشكەشكارەكانی كورد تۆمار كرد ؟!
وەك باكگراوندێكی گشتی لەسەر ئەم ڕۆژە: ڕۆژی دایكان بۆنەیەكی جیهانیە و تیایدا بە ڕۆژی دایك ناسراوە، بۆنەیەكی پیرۆزە و پێویستە هەموو تاكێكی جیهان تیایدا بەشدار بێت و وەفاداری بەرامبەر دایكی بنوێنی، لە ئەمریكا و جیهان ڕۆژی دایكان لە دووەم یەكشەمی هەموو ساڵێك لە مانگی ئایار ( مانگی 5 ) ڕۆژی دایكانە، كە ئەمساڵ كەوتە ڕێكەوتی 9.5 واتە 9 ـی ئایار !
ویکیپیدیا مێژووی ڕۆژی جیهانی دایك بۆ یۆنانی كۆن دەگەڕێنێتەوە و دەڵێ : ئەم بۆنەیە مێژووەكەی بۆ چەندین هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە كاتێك یۆنانیە كۆنەكان دیاریان كرد و تیایدا بە جۆرێك یادی ئەمڕۆژەیان دەكردەوە تا ڕادەی پەرستنی دایك، پاشان لە ساڵی 1912 لە لایەن Ann Jarvis كۆمەڵی ڕاگەیاندنی جیهانی دووەم یەكشەمی مانگی ئایاری هەموو ساڵێكی بە ڕۆژی دایكان هێنایە ناساندن.
دوێنێ رۆژی 9ـی ئایار/مایۆ 2010 له که‌ناڵی ئاسمانی که‌ناڵ 4 وه‌ک هه‌موو ڕۆژێکی تر، به‌رنامه‌ی ئه‌ڤین ژن و ژیان به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ هاته پێشکه‌شکردن، که تیایدا به‌رز ڕانه‌گرتنی ڕۆژی دایکان له‌م به‌رنامه‌یه به خاڵێکی لاواز و نا ڕۆشنبیری پێشکه‌شکار و ستافی به‌رنامه‌که و کهنهڵهکه وه‌سف ده‌که‌م .
لێزان یونس هەولێر 10 ئایار/مایۆ(کوردمیلۆدی)
تێبینی : ناوی نووسه‌رمان به هه‌ڵه نووسی لێره چاکمان کرده‌وه