دڵشادی عومه‌ر کاکی
ئه‌رێ ئه‌وه خۆشه‌ويستيی نيه..؟
کــه‌تۆم جــيا کردۆته‌وه..له هه‌موو که‌سێ……؟
*********************
(ڕيلکه) ده‌ڵێ..هه‌ندی جار
گوڵ له‌نان گرنگتره،….
ئه‌وه‌تا..(گوڵم) تۆم لێ وون بويت..و..
نه (نان)م پێ ده‌خورێ ..و..
نه (ئــــــــاو)
**************
(شکسپير) ده‌ڵێ..
که‌باسی خۆشـــهويســـتی ده‌که‌ن..
به چـــپــه بدوێـــن
ئه‌وه‌تا ناوێرم به چپهش..پێت بڵێم
خــــــــ…ۆ…..شــــــــ…م ده‌وێی
****************
(ڕۆســۆ) ده‌ڵێ..
خۆشـــهويستيی..بهوشـــهيهک
له‌دايک ده‌بێ
ئه‌وه‌تا ..تۆش له‌دڵمدا له دايک بويت و..
ناوێرم ناوت بنێم
*************
(ئه‌فلاتون) ده‌ڵێ..
جوانترين..ئه‌وانه‌ن ..
که هێشــــــتا نــهمنوســــيون..
ئه‌وه‌تا منيش..
ئه‌زانم خۆشــم ده‌وێيت و..
نازانم ..
چــيــت بۆ بنوســــــم
*****************
(گابریل گارسيا مارکيز)يش ده‌ڵێ..
که‌له ئه‌ڤين دوور ده‌که‌ونه‌وه
زوو پــــــــير ده‌بـــن
بــۆيــه مــن له‌گه‌ڵ تـــــــــــــــــــۆدا..
ســـهرهتای خۆشــــهويستيمه..گــــــوڵم
*****************
ئه‌م شيعره له ئه‌ده‌ب وهونه‌ری کوردوستانی نوێ/ژماره5581/بلاوبۆته‌وه