عه‌زیز فه‌قێ یوسف كه‌ناسراوه‌به(عه‌زیز یه‌ك چاو) ئه‌و پیاوه‌ی خاوه‌ن زۆرترین منداڵ و نهوهبوو له‌ده‌ڤه‌ری سۆران و باڵه‌كایه‌تی، شه‌وی 14/12/2009 به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.عه‌زیز فه‌قێ له‌ساڵی 1926 له‌شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه‌و ساڵی 1955 رووی كردۆتهناوچهی باڵه‌كایه‌تی و له‌شارۆچكه‌ی گهڵاڵهنیشتهجێدهبێت، وه‌ك رزگاری كوڕی ئاماژه‌ی پێكرد به‌و پێیه‌ی له‌و ساته‌دا له‌هه‌ولێر كچێكی خۆشده‌وێت و كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت شاری هه‌ولێر جێده‌هێڵێت و رووی كردۆتهناوچهی باڵه‌كایه‌تی، مام عه‌زیز كه‌خاوه‌ن چوار ژن بوو 31 منداڵی دوای خۆی جێ هێشت كه20 كوڕ‌و 11 كچی هه‌یه‌و خاوه‌نی 299 نه‌وه‌یه‌كه205 كوڕ‌و 94 یان كچن.
عه‌زیز فه‌قێ جگه‌له‌وه‌ی به‌كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رچاوی سنورهكهئهژمار ده‌كرێت، به‌یه‌كه‌م شۆفێر له‌سنوری باڵه‌كایه‌تی داده‌نرێت و بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ره‌تای ساڵی چله‌كاندا ئۆتۆمبێلی هێناوهتهناحیهی گه‌ڵاڵه‌و باڵه‌كایه‌تی كه‌ئه‌و ئۆتۆمبێلهلهتهختهدار دروستكرابوو و جۆری (په‌ست) بووه. رزگار عه‌زیز كوڕی كۆچكردوو سه‌باره‌ت به‌خێزانه‌كه‌یان وتی: ههرچهندهژمارهی خێزانه‌كه‌مان زۆره، زۆر له‌گه‌ڵ یه‌كتر ته‌باین و تائێستا كێشه‌ی خێزانیمان نیه، ئه‌وه‌شی بۆ رێزگرتن له‌نێو خێزانه‌كه‌یان گێڕایه‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: دوو پرسه‌یان بۆ داناوهلهههولێرو سۆران.