هه‌موو مرۆڤێك هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێ بیرکردنه‌وه‌ی خراپه/ نێگه‌تیڤ. ههرچهندهخۆت هیلاك بکه‌یت نا‌توانیت خۆت له‌و بیرکردنهوهخراپانه بهتهواویدهرباز بکه‌یت. به‌ڵام به‌هۆی ڕاهێنانی دهروونیهوهتۆ ده‌توانیت ڕێگا له‌و بیرکردنهوانهبگریت کهژههراویت ده‌کات و ناهێڵێت تۆ تواناکانی خۆت بخه‌یته‌گه‌ڕ. ئه‌و بیرکردنهوانهچین و لهکوێوهسهرههڵدهدهن؟. ئه‌وان لهلهخێزانهکهتهوه، لههاوڕێکانتهوه، لهخوێندنگاکهتهوه، لهکارهکهتهوه، لهمامۆستاکهتهوه، له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه….. ، وهئاسیتریان ئهوهیهکهلهخۆتهوهدێن. له‌ڕاستیدا تۆ خۆت زۆربه‌ی بیرکردنهوهخراپهکان بۆ خۆت دروست ده‌که‌یت، ئه‌ویش هۆکاره‌که‌ی دهگهڕێتهوهبۆ ئه‌وه‌ی که‌تۆ ڕاهێنانت نه‌کردووه‌و بیرکردنه‌وه‌ی باشت/پۆسه‌تیڤ پڕۆگرام نه‌کردووه‌و بڕوات به‌تواناکانی خۆت دروست نه‌کردووه. ڕاتیهکهشی ئهوهیهکهتۆ کۆمه‌ڵێك بیرکردنه‌وه‌ی خراپ ڕۆژانهدهبارێت به‌سه‌رتا به‌هۆی ته‌له‌فزیۆن، ڕادیۆ وڕۆژنامهکانهوه. ئینجا بڕوام پێده‌که‌یت یان نا؟ ئه‌گه‌ر پێت ده‌کرێت یه‌کێك له‌و ڕۆژنامانهسهیرکهو بخوێنهرهوهبزانهههواڵهکان چی ده‌ڵێن، ئهوکاتهلهمن تێده‌گه‌یت! ڕاپۆرت و هه‌واڵه‌کان که‌باسی ڕوداوه‌کان و شه‌ڕ و ناخۆشیه‌کان ده‌که‌ن.
بیرکردنهوهناخۆشهکان وه‌ك ئه‌و گژو گیا‌و گوڵانهیهکهبهویستی تۆ ناڕوێن و ههمیشهزیاد ده‌که‌ن به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی تۆوهکانیانهوه له‌هه‌وادا. که‌ئه‌گه‌ر ده‌ستت پێیانهوهنهبێت و لهڕیشکا ده‌ریان نه‌هێنیت زۆر زیاد ده‌که‌ن و باخ و مێشکت بێزار ده‌که‌ن.
بهئاگابهلهوهی که‌بیری لێده‌که‌یته‌وه- ئهوهبزانهکهههموو خانه‌یه‌کی مێشکت بهدزیهوهگوێ لهبیرکردنهوهکانت ده‌گرێت!
هه‌روه‌ك مناڵ که‌چۆن بێخهمهلهباخچهکهی ماڵه‌وه‌یان که‌چه‌ند گژو گیای بێسهرو بنی تیا بێت، هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌ش که‌گه‌وره ده‌بێت ده‌بینێت که‌نابێت وابێت و هه‌ست به‌و بێزاریهدهکات. بیرکردنه‌وه‌کانیش لای مناڵ جێی سه‌رنجێکی ئه‌وتۆ نیه، به‌ڵام کهگهورهبوو هه‌ستیان پێده‌کات و ده‌زانێت که‌چۆن له‌مێشکیدا بڵاوبونه‌ته‌وه‌و کاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێندن و کار‌و په‌یوه‌ندیه‌کان و چالاکیه‌کانی به‌جێده‌هێڵێت. به‌ڵام به‌هۆی ڕاهێنان کردنتهوهدهتوانیت بیرکردنه‌وه خراپهکهنت بگۆڕیت به‌باش، وێنهخراپهکان به‌باش و ههستهخراپهکانیشت به‌باش بگۆڕیت. ته‌نها به‌دۆزینه‌وه‌ی شێوازێکی نوێ بۆ بیرکردنه‌وه‌کانت تۆ ده‌توانیت ژیانێکی نوێش بۆ خۆت دروست بکه‌یت. کاتێك کهبیرکردنهوهیهکی خراپت ده‌بێت که ده‌ڵێت: من ناتوانم ئه‌م کارهبهئهنجام بگه‌یه‌نم. له‌باتی ئه‌م بیرکردنهوهیهتۆ خێرا به‌خۆت بڵێ که: بۆچی من ئه‌توانم ئه‌م کارهبهباشی بکه‌م. تۆ خێرا پێچهوانهباشهکهی به‌کار ئه‌هێنیت له‌و بارهداو ڕێگهدهگریت له‌و بیرکردنه‌وه‌ی که‌گوایا تۆ نا‌توانیت ئه‌و کاره‌بکه‌یت، ئه‌و کاتهتۆ دڵنیایه‌ك دروست ئه‌که‌یت که‌ده‌ڵێت ئه‌توانیت.
ههوڵبدهزۆرترین ته‌کنیکی ڕاهێنانهدهروونیهکان تاقی بکهیتهوهوهك: ده‌سته‌واژه‌ی باش به‌خۆدان، خه‌یاڵی باش دروستکردن، بیرکردنه‌وی خراپوهستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و گژوگیایهلابهریت و تۆوی نوێ بچێنیت. ئهمانهبههێز بکهلهشێوهی ڕاهێنانی ڕۆژانهبهوێنهو هه‌سته‌کانت به‌هۆی بیرکردنه‌وه‌ی بهئاگایانهکههانت ئه‌دات بۆ وه‌رگرتنی چێژ له‌ژیان. مۆسیقایه‌ك گوێ لێبگرهکهدهبێتهمایهی وزه‌و هاندانت بۆ بیرکردنه‌وه‌ی باش، له‌گاڵ ئه‌وانه‌دا تێکه‌ڵ ببهکهمانایهك ئه‌ده‌ن به‌ژیان و وزه‌ت ئه‌ده‌نێ له‌باتی هاوڕیه‌تی ئه‌وانه‌ی کهوزهت پێناهێڵن و لێتی ده‌دزن.
ئه‌و ژیانهبۆخۆت دروست بکهکهخۆت ئه‌ته‌وێت نه‌ك ئه‌و ژیانه‌ی که‌خه‌ڵك بڕیار بدات که‌وابێت!.
ڕینمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی