وا سه‌یری وێنه‌کانت ئه‌که‌م
له وێنه‌کانت
سه‌یری جوانی ڕۆژانی ئه‌شق ئه‌که‌م
من وام
له‌شاره‌که‌ی تۆ که‌چی نابینم
دیده‌و ڕوخساری تۆ
هه‌ر جوانێ ئه‌یبینم
به نیگایه‌ک ئه‌یدوێنم
ئه‌ڵێـم ئه‌مه خوایه
قه‌ده‌ری دیده‌نیت بدات به‌و ڕێگایه
من ئێستا وه‌ک شێتێ
له کوچی شاره‌که‌ت
ئه‌پرسم له هه‌موو شتێ
ئه‌رێ کوا ئه‌و دڵه‌ی که چاوه‌ڕوانی؟؟
به‌خشی به ژیانم هه‌تا توانی
ئه‌پرسم له چۆله‌که و
باڵنده‌و دار
ئه‌پرسم له ژن وپیاو ومنداڵ
کوا ؟؟
ئه‌و ئه‌شقه‌ی که له لێواری ئه‌و ڕێگایه
منی ماچ کرد وتی خۆشێم ئه‌وێی هه‌تا هه‌تایه
دهپێـم بڵێن وه‌ڵام به‌رنه‌وه
باڵنده‌کان
چۆله‌که‌و بآڵداری
ئاسمان
ده‌پێم بڵێن
جاده‌و شۆسته وکۆڵان
من هه‌تا بژیم له ئێوه
چاوه‌ڕێم بێت هه‌واڵێک
بڵێن
دڵدارهکهته وا دێت بۆ لات بۆ چه‌ند ساتێک
تا منیش به‌و دڵه شێته بڵێم
ڕابه
لێوی ڕووی ئاسمان ماچ که
وا خۆشه‌ویستت له ڕێگا
هاوڕێ ڕه‌ش
بریمه‌نی ئه‌ڵمانیا
28.4.2011