پێش ئه‌وه‌ی، بتبینم، له خه‌وما، تۆم دیبوو
ده‌مێبوو، شێوه‌تم، به خه‌یاڵ، ناسیبوو.
له مێژبوو، چاوانم، ده‌گێڕا، بۆ کچێ
ڕووخساری، له سیمای، شیرینی، تۆ بچێ.
کچی جوان، ئه‌ی بووکی، ناو خه‌ون و، خه‌یاڵم
عومرێکی، ته‌واوه، له دووی تۆ، عه‌وداڵم.
تۆ نه‌بای، عومری من، به فیڕۆ، ده‌ڕۆیی
مردنم، خۆشتربوو، له ژینی، بێ تۆیی.
حەمە سەعید حەسەن