نه‌وزاد شێردڵ : ( ئاماده باشیی له مێژینه‌ییمان ، بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردوستان ، + کاکڵه بژێرێك له ئارتیکڵی ژماره چوار و حه‌وت ، بڕگه‌کانی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌رێتیی و میدیای ئازاد ، زنجیره‌ی ژماره هه‌شت و نۆی – ئه‌نجوومه‌نی پیرانی هه‌رێمی کوردوستان – ئه‌په‌ك – ، ن . ش )
———————————-
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌ر گه‌ل و کۆمه‌ڵگایه‌ك ، ئه‌گه‌ر که‌م تا زۆر ، دژی میدیای ئازادی ئه‌هلی وه‌ستایه‌وه ، ئه‌وا با که‌م تا زۆریش ، باس له گرێنتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ، ئومێدی ۆرێنتیی سه‌ربه‌خۆیی و ، خه‌ونی هه‌ڵکردن و ، دیسان نه‌وی نه‌بوونه‌وه‌ی ، ئاڵای چاره‌نووس سازی ، ته‌ك ئاڵاکانی تری ، به‌رده‌م ئۆفیسه‌که‌ی – یوو ئێن – یش نه‌کات ، پێناسه‌ی هێزی دووه‌می هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ، که له دوای ڕۆڵی گرنگی هێزه چه‌کداره‌کانیه‌وه دێت ، بریتیه له بوونی کێرڤه فره ڕه‌هه‌نده‌کانی میدیای ئه‌هلی ، ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانیی هه‌ر حیزب و لایه‌نێكی ، به ئۆته‌رێته = نفووز ، چ ژێر خانی ئابوورییان لاواز ، یاخوود پڕ و تۆکمه بێت ، ئیتر که بڕوایان به بوونی ، هێزی ووشه و سوپای دووه‌می میدیای چاو‌دێر و ، قه‌ڵه‌می فیکر ئازادی ئه‌هلیی نه‌بوو ، چیتر با ڕه‌شه سووپایه‌کی چه‌کداری جیهان گر و ، فره پته‌وی ، هاو شێوه‌ی ، ئه‌وه‌ی ئیمپراتۆر – تیموجین = جه‌نگیز خان 1162 – 1227 و ، هۆلاکۆی کوڕه‌زاشی 1255 م شك به‌رن ، به‌ڵام به دڵنیایی و ، له ژێر ڕۆشنایی سه‌دان ئه‌زموونی تۆمار کراو و ، بێ ڕتووشی مێژوودا ، ئاکامی ته‌مه‌نی پڕ تراژیدیا خوڵقێنه‌ر و ، شێواز تۆتالیتاریزم و ، مه‌قسه‌ڵه خوێناویی ، ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتانه ، هه‌میشه به گه‌وره ترین فه‌زاحه‌تی ، تێك شکانی پاش لووت به‌رزیی ، قه‌د هه‌رێزه‌کان و ، له‌ت و په‌ت بوونی جه‌به‌رووتی ، ئه‌و حوکمڕانه نامۆیانه به ژانی میلله‌ت ، له لێواری لینجی بێ متمانه‌یی ڕووباره سووره‌کان و ، به دوواشیاندا له لووتکه‌ی دیمه‌نه تووڕه و هیستریه‌کانی ، ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ، جامی ئۆقره پڕ بووی ، ڕق ئه‌ستووردا ، به مل له جه‌سته کردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌و تاغووته وویژدان خه‌ساوانه ، کۆتایی به قه‌واره‌ی زل و زه‌به‌لاحی ، پڕ سام و ئێجگار تۆقێنه‌ریان هاتووه ، ئه‌مه حوکمی ماتماتیکیانه‌ی نه‌گۆڕ و ، دوور له مکیاژی قه‌زاو قه‌ده‌ریانه و ، هه‌وڵی ده‌به‌نگانه‌ی پینه‌و په‌ڕۆی پڕ موهاته‌راتی ، ناو ته‌رازووی لاپه‌ڕه بێ به‌زه‌ییه‌کانی مێژووه و ، چوون چاره‌نووسی ئاووی ئاموون و توونی بابا چووی ، حیزبی به‌عس ، مسقاڵه زه‌ڕڕه‌یه‌ك زه‌خره‌فه‌ی تاکتیکبازیی دووباره و ، هه‌وڵی سوواو و بێ هووده‌ی ، خۆ دزینه‌وه له لێپرسراویه‌ته‌کانی ، خوێنی به ناهه‌ق ڕژاوی ئینسانه‌کان و ، سه‌دان پاساوی عه‌ماره پۆش ، به‌رامبه‌ر به تاوانه‌کانی ، ئه‌تك کردنی ئه‌م سرووشته یه‌زدانییه قبووڵ ناکات ، بیرمه‌ندی فه‌ره‌نسی – سیمۆن دی ڤوار – ئه‌ڵێت :- میلله‌تێك ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی سه‌ر ژمێر و ڕووبه‌ری جیوگرافیاکه‌شی ، خۆی بدات له نیوه‌ی ئه‌م هه‌ساره‌یه ، به‌ڵام هێشتا به بێ بوونی یه‌کێك له‌م دوو دیارده هه‌ره گرنگانه خواره‌وه ، نرخ و به‌هایه‌کی ئه‌وتۆ جدی له ناو کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌ییدا شك نابات ، یه‌که‌م بوونی ئاڵایه‌کی سه‌ربه‌خۆی نیمچه دان پیادا نراو ، ( که ئه‌فسووس ئێمه‌ی کوردی هه‌رێم ، له سه‌ر ئاستی بیری مه‌رکه‌زی ، باخی داد = به‌غداد و ، مه‌زاجی پشت که‌والیسه‌کانی کۆمکاری = جامیعه‌ی ئاره‌بیش ، له بری هه‌ڵوێستی پێش وه‌ختی ، ده‌ست داگریمان ، له‌سه‌ر تێزی ڕه‌وای ، ڕێفراندۆمێکی چاو نه‌ترسانه‌ی ، دوور له هیچ سازشێکی خۆ به که‌م زانینی سیاسیی و ، به دووایدا بانگه‌وازی ئاشکرا کردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کورد ، که‌چی ئه‌وه‌تا له لایه‌ن بیرۆکه‌ی هێشتا کورد به پاشکۆ و کۆلۆنیال بینانه‌ی ، زۆرێك له‌و قه‌واره سیاسیی و مه‌زهه‌بیانه‌ی ، که ستیزنی زۆربه‌یان ئێرانیی و ، هه‌ر خوودی خۆشمان چوون ساڵانی بیسته‌کان ، دیسان فێری گاڵگۆڵکێی سیاسیی و سه‌ربازیی و ئیدارییمان کردنه‌وه ، ئه‌وه‌تا زۆر بێ شه‌رم و ئابروویانه ، به شیمالی عێراق ناو ئه‌برێینه‌وه ) ، که‌واته له قامووسی هزری سیاسیی و ، مه‌زهه‌بیی و تائیفیی ئه‌واندا و ، پشت به‌ست به‌و زنجیره ته‌نازووله ، یه‌ك له دووا یه‌کانه‌ی ، که به بیانووی گووایا هه‌ستیاریی کاته‌که ، یاخوود له هه‌وڵی ئیسپاتێکی ، پڕ پینه‌و په‌ڕۆ به داینامێتی ئه‌و فه‌لسه‌فه شلۆقه‌ی ، گووایا درووست کردنه‌وه‌ی ئێراقێکی نوێ ، مه‌ته‌ڵێکی هێند عاسیی نییه ، هه‌ستاین و وه‌ك خۆ به درۆ خستنه‌وه‌یه‌کی سپیی دیپلۆماسیانه ، له ژێر زرم و هووڕی ڕۆژانه‌ی ته‌قینه‌وه ، یه‌کتر به قیمه کردنه‌کاندا ، کرۆکی ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌شیان به ئاشکرا نایه مستمانه‌وه ، که گرین زۆن وه‌ك مایکرۆفۆنێك و ، هه‌ر بیست و چوار ده‌وڵه‌ته ئاره‌بییه‌که‌ی ترییش وه‌ك سپیکه‌رێکی ستریۆ ، به کۆی ده‌نگی ئایدیۆلۆژیی و مه‌زهه‌بییان ، پێیان گووتین :- ئێمه‌ی ده‌مێك – به‌نی جندۆکه – و ، ده‌مێکیش – به‌نی ( ڕ . خ ) – حوسه‌ین – ی ، دانیشتووی شیمالی ئێراقی عرووبه ، به هیچ کلۆجێك ئه‌و پێناسه و تایبه‌تمه‌ندیه مه‌عنه‌ویه‌ی ، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ شك نابه‌ین ، یاخوود به بێ هیچ تهبریرێك ، ئه‌وانی میوانی سه‌ر خاك و حه‌زاره‌تی ساسانییه‌کان ، کورت و کرمانج ، پێمانی ڕه‌وا نابینن و ، ئاو بێنه و ده‌ست بشۆ !! ) ، دووه‌م دیارده و هه‌ر له‌سه‌ر ڕێنمایی سیمۆن دی ڤوار ، بریتییه له بوونی چه‌ند میدیایه‌کی ئه‌هلیی بێ لایه‌ن و ، پێشتر به‌رنامه ڕێژ کراو ، دیسان سه‌د ئه‌فسووس ، ئێمه‌ی کوردی هێشتا خوێن له‌به‌ر چۆڕاو ، له‌و هه‌رێمه سێ به‌ش ئازاده‌دا و ، به مادده‌یه‌کی سه‌د و چل جار خه‌ڵه‌تێنه‌ر و خنکێندراو ، زۆر زۆر که‌متر ، له پشکی ئه‌و فه‌زا ئازاده ئه‌کادیمیانه و ، ئه‌و ڕێنیسانسه کارامه‌یه‌ی میدیای ئه‌هلی شك ئه‌به‌ین ، که ئه‌م هه‌نگاوه له ڕێگای ده‌یان جۆڕنالیست و ، نووسه‌ری بێ لایه‌ن و ئه‌کادیمیستی پسپۆڕه‌وه ، به تایبه‌ت به هۆی تووێژی گه‌نجانی ئه‌دا جوانه‌وه ، تاقه ئیراده‌ی ووره خووڵقێنه‌ر و ، مانۆڕی فیکریی خۆ ساغ کردنه‌وه‌ی فره لایه‌نه و ، داینه‌مۆی بانگه‌وازی چاره‌نووس سازانه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردوستانێکی سه‌ربه‌خۆی ئه‌وی یه‌که‌مه و ، هاوکات چاو ساغی ده‌یان کووچه‌ی بیوکراتیزمیی مه‌ته‌ڵ ئاسا‌و ، پڕ ته‌متوومانی نا یاسایی و ، که‌له‌به‌ری نووته‌کی غافڵه خه‌رجیی و گاڵه به بوودجه و ، دیزه به ده‌رخۆنه کردنی ئیکۆنۆمیکی هێشتا پێ نه‌زانراو و ، سه‌دان بڕیاری فره چمکی نهێنیی ، ژێر به ژێر و پراکتیك نه‌کراون ، – کۆنفشیوس ده‌ڵێت :- بێ به‌رنامه ترین مرۆڤ ئه‌وانه‌ن ، که ئه‌فسانه تێکه‌ڵ به واقیع و ، له پاڵیشه‌وه ووشه‌ی ئه‌فسووس = ئه‌سه‌ف ، زۆر به کار دێنن ، ئه‌مجاره‌یان قه‌تارێك ئه‌فسووس ، که زۆربه‌مان زاده‌ی باپیره‌یه‌کی فوول له – ئه‌فسووس – و ، داپیره‌یه‌کی فوول له ئه‌فسانه‌ین .
—————————————————–
تاکه ئاڵته‌رناتیڤ بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی ، زۆرینه‌ی کێشه ئایدیۆلۆژیی و ، مه‌زهه‌بیی و سیسیۆلۆژیی و فه‌رهه‌نگیی و ، هتد .. ه ستراتیژیه‌کانی ، هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌یه ، که شان به شانی ژماره‌ی میدیا حیزبیه‌کانیان ، هاوکات ژماره‌ی میدیا ئه‌هلیه‌کانیشیان ، لایه‌نی که‌م به بارته‌قای دوو هێنده‌ی ئه‌وان ، بوونیان هه‌بێت ، ( – ئارتیکڵی چوار ، بڕگه‌ی نۆ ، یاسای ماسمیدیا و ڕۆژنامه نووسیی ، خه‌سڵه‌ته‌کانی میدیۆلۆژیای به ته‌ندرووست له ده‌وڵه‌تی به ته‌ندرووست دا ، – ئه‌په‌ك – ن . ش – ) .
————————————————
ده‌سته‌واژه = موسته‌ڵه‌حی تابووری پێنج ، جیاواز له‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ، له لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕژێمه بلوتوکراتی و ئۆلیگاریه‌کانه‌وه ، پێناسه و شیکاری مه‌زاجیانه‌ی بۆ ئه‌کرێت ، بۆ یه‌که‌مجار له مێژوودا ، ساڵی 1936 له زاری ژه‌نه‌ڕاڵی هزرمه‌ند ، – کویبۆ کیلانۆ – ی ئیسپانی هاته ده‌ر ، واتا له شه‌ڕی سێ ساڵه‌ی ناوخۆی ئیسپانیادا ، کاتێك ناوبراو به فه‌رمانده‌یی چوار تابووری پێکهاتوو له سوپای فه‌رمیی و ، شۆڕشڤانانی سیڤڵی پارتیزان ، که خاوه‌نی مه‌رجه‌عیه‌تێکی پاڕله‌مان ئاسای گه‌ڕۆك بوون ، هێرشی کرده سه‌ر مه‌درید ، ئیتر له‌وه به دووا ، هه‌ر که‌س و لایه‌نێكی ناو ئه‌و شاره ئازاد کراوه ، ئه‌گه‌ر گوومانی په‌یوه‌ندی ڕه‌ها و به‌ڵگه‌داری ، به تابووره‌که‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ – فرانکۆ – ی هه‌ڵگری بیرۆکه‌ی مارکسیه‌ت و ، پیاده که‌ری ڕێبازی – ئه‌هلانیی = خۆیایه‌تی و ، سه‌ر مه‌ست به بڕیاری تاکڕه‌وانه و ، ڕه‌فتار و گووفتار ، ئێجگار پارادۆکسانه‌ی لێ بکرایه ، ئه‌وا ده‌موو ده‌ست لای جه‌ماوه‌ره‌که و ، خوودی کیلانۆشه‌وه ، به ئه‌ندامی – تابووری پێنج – ، یاخوود به جاسووس = خه‌فه‌چی تابووری پێنج ناو ئه‌برا ، سزاکه‌شی له لایه‌ن یاسا ناسانی نێو پاڕله‌مانه کاتییه‌که‌وه ، ته‌نها دوور خستنه‌وه‌یان بوو له مه‌درید ، ئه‌م ته‌عبیره لۆکاڵیه ئیسپانیه ، له ماوه‌ی که‌متر له سێ – چوار ساڵدا ، به نۆرمێکی کاریکاتۆریی لنگه‌و قووچانه ، بووه وێردێکی نوێی سه‌ر زمانی ، زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاته ترادیسیۆنیزم و ، زیهنییه‌ت دۆگما و ، فیودالیزمه کۆنسه‌رڤاتیڤ و ، گووایا به ناو سیاسیه‌کانی ، جیهانی حوکمداریی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه ، سه‌یر و سه‌مه‌ره‌که‌ش زیاتر له‌وه‌دا بوو ، که دوواجار هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری ووڵاتێك ، جیاواز له‌وی تر ، به‌و جۆره‌ی دڵیان به ته‌رزی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی پێناسه‌که و ، سنووری سزاکه‌ی هه‌ڵی بکردایه ، به‌ر له هه‌ر که‌س ، یه‌خه گیری ڕۆژنامه نووسان و میدیا ئه‌هلیه‌کان بوونه‌وه و ، زیاتر دژ به‌و فیکر و قه‌ڵه‌مانه وه‌ستانه‌وه ، که ئاماده‌ی کڕنۆش بردن و ، ته‌قدیس کردن و ، پیا هه‌ڵدانی منداڵ بازاڕانه نه‌بوون ، بۆ ئه‌و لێپرسراوه بێ مۆڕاڵ و ، ئه‌میر و حاکمه که‌م خوێنده‌وار و ، وه‌لی عه‌هد و مه‌لیكه بلیۆنێره چه‌فته موباره‌که‌کان و ، سه‌رۆکه ئیراده خووساوه‌کان و ، لیده‌ره لێده‌ره تا بینه قاقا نووقمی فه‌ساده‌کان و ، گه‌نده‌ڵه‌کانی زۆرینه‌ی ووڵاتانی خۆر هه‌ڵات و ، ناوینه‌که‌ی و سێ به‌شی ئاسیا و باکووری ئافریکا ، که ساده ترین وه‌ڵامیان ، بۆ پرسێکی هه‌ستیار و ، ستراتیژیی جۆرنالیستێکی خۆیان ، سه‌رباری گاڵه و ته‌شهیر و جوێن ، جار جار ، ده‌ست دانه ده‌سکی شمشێر و ، میلی ده‌مانچه‌شی تیا ئه‌خووڵقا ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆڕنالیسته ، به‌خت یاری بووایه ، ئه‌وا به گووزه‌راندنی چه‌ند مانگێك کوونجی زیندان ، نرخی ئه‌و کوفره‌ی ئه‌دا !! ، ئه‌مه‌و که‌چی ، له به‌رانبه‌ر جۆرنالیستێکی بێگانه‌دا ، ده‌میان ئه‌بووه ته‌نوورێکی گه‌رم و ، پڕ له پشکۆ بیانووی هاوچه‌رخانه و ، مقاشی به ناو مۆدێرنی پاساو و ، فڵته فڵتی دیموکراتییه چاو شۆڕ و ، به هه‌ڵه حاڵیی بووه‌که‌ی ، گڵۆبالیزمه‌یه‌کی لاستیك ئاسا و ، تابوورێك بووختان ، به ده‌م وه‌سفی ئه‌و مافی مرۆڤه‌ی ، که ئێستاش له ده‌ڤه‌ره‌کانیاندا ، ناو بردنیان بڤه ترین ووشه‌یه ، به واتایه‌کی تر و ، هه‌ر پشت به‌ست به‌م ووشه لێکدراوه‌ی – تابووری پێنج – ، هه‌ر نووسه‌ر و جۆرنالیستێكی ، به ئاگا هێنه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له هه‌ڵه‌ی سیاسیی و ، له پاشقوولی یاسایی و ، له ساخته‌ی ئیکۆنۆمیکیی و ، له قووماری دیپلۆماسیی و ، له گه‌مه‌ی ئیداریی نیپۆتیزمیی = خزم خزمێنه و ، هتد .. ی تری ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو براو ، که وه‌ك خوویه‌کی شیریی ، تازه ته‌رك دانیان زۆر مه‌حاڵ بوو به پیریی ، ئیتر گه‌رما و گه‌رم ، تاوانی ئه‌م ناز ناوه نا زانستیی و ، ئه‌نقه‌ست داره‌ی – تابووری پێنج – یان ، ئه‌خسته پاڵ گوڵبژێرێك له قه‌ڵه‌م به ده‌ستانی ، هێزی دووی ، دڵسۆز به نه‌ته‌وه و ، وویژدان بلووریی و ، میتۆد بێ خه‌وش و ، ئینسان و ژیان دۆست و ، ته‌وێڵ بڵندی ناو کۆمه‌ڵگا ، جا ئه‌وساش بێ ئه‌وه‌ی دوو به‌ردی شه‌رمه‌زارییان ، ته‌قه‌ی دوو دڵۆپ ئاره‌قه‌ی وویژدانی لێوه بێت ، به یاسایه‌کی ئه‌نتیکه و ، چه‌ند بڕگه‌یه‌کی خوار و خێچی خۆ کرد ، که به زۆره ملێ ، که‌مه‌ند کێشی ناو فه‌رهه‌نگی داتاشراوی سیاسیی خۆیان کردبوو ، به‌ر کووڵ ئاسا ، بۆ لێدانی ئایدیانێتیی و ، له‌که‌دار کردنی که‌سایه‌تیی ، که‌سه جۆرنالیست و نووسه‌ر و بیرمه‌نده هه‌ق بێژه‌کان ، ئێستاشی له پاڵدا بێت ، زۆرینه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پراگماتیزمیانه و ، شاگرده تووتی ئاسا‌کانیان ، یه‌که‌م دێڕه وه‌ڵام ، به‌وه ده‌ست پێ ئه‌که‌ن ، که گووایا فڵانه هزرمه‌ند ، یا جۆرنالیست و هتد .. ده‌ستێکی تێکده‌رانه‌ی ده‌ره‌کییان له پشته !! ، له کاتێکدا خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م پێوانه‌یه ، بگووێزینه‌وه بۆ نێو تاقیگای ، هه‌ڵسه‌نگاندنی خوودی زۆرێك له‌و ووڵاتانه ، ئه‌وا پێم وایه ، ئه‌وه‌نده‌ی ڕێز و شکۆی ده‌سته ده‌ره‌کییه‌کان ، بوونی ئاشکرایان له شاره‌کانیاندا هه‌یه ، نیو ئه‌وه‌نده ، حوورمه‌تی هزرڤانانی هاو زمانی خۆیان سێبه‌ریشیان دیار نییه ، ته‌نانه‌ت ده‌رهه‌ق به خوودی کوردوستانه‌که‌ی خۆشمان ، نازانم ئێمه بۆچی زۆرینه‌ی ڕه‌خنه گرانمان ، به‌وه تاوان بار بکه‌ین ، که ده‌ستێکی نهێنیی و ده‌ره‌کییان له پشته ، له کاتێکدا به درێژایی مێژوو ، هه‌ردوو قاچ و چاو و جه‌سته‌ی که‌سه ده‌ره‌کییه‌کان ، زۆر به ئاشکرا و بێ منه‌تانه ، له ناو قووڵایی خاکه بێ نازه‌که‌ماندا ، دێن و ده‌چن ؟! ، کاتی خۆی داهێنه‌ری ئه‌م ده‌سته‌واژه سیاسییه‌ی ، – تابووری پێنج – ، ژه‌نه‌ڕاڵ – کویبۆ کیلانۆ – ی ئیسپانیی ، له کتێبی – فینیقییه‌کان و حه‌زاره‌تی قرتاج و ، هونه‌ری خه‌ت ماییلی – دا ، چه‌ندان جار به تووڕه‌ییه‌وه ، هێمای زانستییانه و سه‌ربازییانه‌ی ، به‌و هه‌ڵه زه‌قه‌ی زۆرێك له سه‌رۆك و سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی ، فیکر و کورسیی نه‌گۆڕی جیهانی سێیه‌م داوه ، به تایبه‌ت حوکمڕانه‌کانی ئاره‌ب ، که به بێ خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیوپۆڵیتیکی و گرامه‌ریانه ، بۆ خوودی واتا و داتای – تابووری پێنجه‌م – ، یاخوود خۆی ووته‌نیی ، له کاتێکدا ، که به ده‌یان ژه‌نه‌ڕاڵ – فرانکۆ – ی شه‌قاوه ئاسا ، له ناو حیزب و حکوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و ده‌ڤه‌ره‌کانیاندا ، به ڕۆژی ڕووناك ، بوونه‌ته مۆته‌که‌ی سه‌ر سنگی هاو ووڵاتانیان ، که‌چی زۆر به ئه‌نقه‌ست و غه‌ره‌ز بازانه ، وه به مه‌زاجی پشت مایکرۆفۆنه ده‌سته‌مۆکانیان ، هه‌ستاوون به گۆڕینی سه‌راپای واتاکه و ، بگره له هه‌ندێك ووڵاتانی خۆر هه‌ڵات و سێ به‌شی ئاسیاشدا ، سزای قه‌ره‌قووشیانه‌ی که‌سانی ، به ئه‌ندامی – تابووری پێنج – ، تاوان بار کراو ، گه‌یشتۆته ژێر ڕیزه ته‌نافی ، بێ تێهه‌ڵچوونه‌وه = ئیستئنافی یاسایی ، بن په‌تی سێداره‌کان ، ئیزافه به ووته‌کانی کیلانۆ ، گه‌لێك جار به ته‌رزێکی ساتیره ئاسایانه وتوومه :- له زۆرینه‌ی ئه‌و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ، که خوودی خۆیان ، پسپۆڕی نه‌زمی بلوتوکراتیی و ، دامه‌زرێنه‌ری قووتابخانه‌ی خوێناویی ئۆلیگارین ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چڕه هه‌ورێكیش به‌ری ئاسمان بگرێت و ، به‌ڵام ڕێژنه بارانی به دووادا نه‌یه‌ت ، ئه‌وا هه‌وری ناو براوویش ، به ئه‌ندام و جاسووس و ، لایه‌نگری تابووری پێنج ناوزه‌ند ئه‌که‌ن و ، ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت که‌له‌پچه ئه‌که‌نه مه‌چه‌کی هه‌وره‌کانیش ، ئه‌وه‌تا هه‌ر له گچکه ترین دیداری ، بڕێك له سیاسه‌ت بازه ڕه‌زا تاڵه‌کانه‌وه بیگره ، تاکوو پرێس کۆنفراسی ، کۆلکه کادێری حیزبێك ، به تایبه‌ت له پشت ماییکی زۆرێك ، له‌و سیاسییه ڕۆبۆت ئاسا و ، ئالوودانه‌ی په‌تای پارانۆیا ، که بۆ نموونه پێیان وایه ، گوایا ئه‌و جۆرنالیسته‌ی ، که دوو دێڕ پرسیاری ستراتیژیی و نهێنیان ئاڕاسته ده‌کات ، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوو ڕمی تێ گرتبن ، ئیتر چوون قه‌د بڕی زیکزاکیانه‌ی ، مۆدێلی سیاسه‌تی خۆر هه‌ڵات ، که هه‌رچی زوو تره ، خۆیان له وه‌ڵامی پێویست ده‌رباز بکه‌ن ، هاوکاتیش وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك ، له‌و جۆڕنالیسته قووژبن شاره‌زا و زمان بزێوه‌ی ، که هاتووه وه‌ك چرایه‌ك ، به‌ر پێی وویژدانی تاریکی ئه‌وان و ، زیهنی کۆمه‌ڵگا که‌م خوێنده‌واره‌که ، ڕووناك تر بکاته‌وه ، به‌ڵێ ئا لێره‌دا ، کاکی لێپرسراوی ئۆقره نه‌زان ، به تووڕه‌یی و ، به لا شه‌ویلگه‌ی کهف چڕێنه‌وه ، دیسان ناز ناوی حازر به ده‌ست و ، به ئه‌نقه‌ست شێوێندراوی – تابووری پێنج – ، له شێوه‌ی تۆمه‌تێکدا ئاڕاسته‌ی جۆڕنالیستی ناو براو و ، هاو پیشه‌کانی ده‌کاته‌وه ، :- ( تۆ ، ئێوه به دڵنیایی سه‌ر به تابووری پێنجن ، ئه‌گینا له‌م وه‌خته ناسکه‌ی ، که گه‌له‌که‌مانی پێدا گووزه‌ر ده‌کات ، پرسیاری ئاوا هه‌ستیارت لێ نه ده‌کردم ! ) ، ( تۆ ، ئێوه ده‌ستێك له پشت پرسیاره‌کانتانه‌وه هه‌یه !! ) ، ده‌نا ئه‌م نهێنیانه‌ت چۆن زانیوه ؟! ، ( تۆ ، ئێوه وه‌ك ئه‌ندامی تابووری پێنج ، پێویسته دادگایی و ، بگره زیندانیش بکرێن ! ) ، تۆ .. ئێوه ، ئێوه ، تۆ .. ، ئێمه .. ئێوه ، ئێمه .. ئه‌وان ، ئه‌وان .. ئێوه ، ئینجا بێ هیچ پێویستییه‌ك ، به‌و هه‌موو خۆ سه‌غڵه‌ت کردنه‌ی کاکی لێپرسراو ، به تایبه‌ت تووڕه‌یی ، زۆرێك له لێپرسراوانی ئه‌مڕۆی خۆمان ، که زۆربه‌یان زاده‌ی فیکری شاخن و ، به درێژایی بیست ساڵ ئازادیی ، له به‌ر شه‌ڕی مه‌نسه‌ب و ، ڕاکه ڕاکه‌ی شوێن غه‌نیمه‌کانی دوای ڕاپه‌ڕین ، بۆیان نه‌لواوه تاکوو ، به وه‌رگرتنی کۆرسێكی لایه‌نی که‌م ، شه‌ش مانگه‌ی ، – هونه‌ره‌کانی باری ده‌روونی گشتیی ، = جو نفسی عام – ، یاخوود ده‌رباره‌ی ، زانست و سایکۆلۆژیه‌ته‌کانی ئیداره‌ی شار ، وه‌ك زۆرێك له پارتیزانه کۆنه‌کانی ، بۆ نموونه ، کوبا و ، چاینا و ، هه‌ندێك له ووڵاتانی به‌لقان و ته‌یمووری خۆر هه‌ڵات و ، باشووری ئافریکا و ، شۆڕشه تازه سه‌رکه‌وتووه‌کانی تری ، ووڵاتانی سه‌ر به سۆڤیه‌تی کۆن و ، هتد .. ، ئه‌مانیش زرنگانه ، ئه‌و دوو جیهانه جوانه‌ی ، سه‌نگه‌ری به‌رخوودانی دوێنێی شاخ و ، ئه‌ته‌کێته‌کانی ناو ئۆفیسی خزمه‌تگووزاری ئه‌مڕۆی شار ، پێکه‌وه ببه‌ستنه‌وه ، بۆیه ناچار و ، نه‌شاره‌زا و گیر خواردوو ، له‌و نێوه‌نده ده‌سته‌و پاچه‌یه‌دا ، هه‌میشه له ناخه‌وه ، وه‌ك گڕکانی زه‌مه‌نی ناو سه‌نگه‌ره‌کان ، به‌رده‌وام قوڵپی تۆڵه‌ی نا درووست ئه‌ده‌ن و ، له قووڵایی زیهنیشه‌وه ، پرته‌و بۆڵه‌ی سه‌ر لێو له کینه‌یان دێت :- ( ئاخ ، ئه‌ی جۆڕنالیستی گه‌نج و ، گه‌وه ڕێی خۆڵ نه‌دیوو ، ئه‌گه‌ر ئێستا بڕیار به ده‌ست من ده‌بوو ، ئه‌وا هه‌ر ئا لێره‌دا ، جووتی شه‌قێکم به تاکێك بۆ حیساب ده‌کردی ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیا ده‌م شڕه‌دا چیم پێ ده‌کرێت ، که به یه‌ك خووله‌ك زرمه‌ی شه‌قه‌کانم بگه‌یه‌نێته گوێی هه‌موو میدیاکان ؟! ) ، هه‌ڵبه‌ته دیارده‌ی هه‌ره سامناك و ، ئاکامی هه‌ره نێگێتیڤی ، دابڕانی کۆمه‌ڵگا له حکوومه‌ت و ، تۆرانی هاو ووڵاتیی ، له فه‌لسه‌فه و پرسه گرنگه‌کانی ، ئینتیمای زگماکیی نه‌ته‌وه‌یی و ، هۆکاره‌کانی زیاتر بڵند بوونه‌وه‌ی ، دیواری ترس و لێك تێ نه‌گه‌یشتن و .. هتد ، سه‌راپا ئه‌مانه ده‌رهاویشته و ، زاده‌ی ئه‌م دوو ووشه ناقۆڵایه‌ی ، تۆمه‌تی – تابووری پێنج – و ، ته‌عبیری پڕ جوودا خوازیی ، من و تۆ و ، – ئێمه و ئێوه – و ، ئێوه و ئه‌وانه ، یه‌کێك له‌و ئایدیۆلۆژیا هه‌ره ترسناکانه‌ی ، که ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ری هاو زمان و هاو کلتوور و ، هاو نشینی سه‌ر یه‌ك خاك ، ئه‌کاته دوو کائنی به یه‌ك نامۆ ، بریتیه له بیرۆکه‌ی خۆیایهتیی – ئه‌لئه‌هلانیه – ، ئه‌م بیرۆکه پڕ له خۆ به زل زانیی و ، دوو به‌ره‌کیی سازه ، بۆ یه‌که‌مجار به نهێنیی ، له سه‌ره‌تای چه‌رخی نۆزده‌دا ، له لایه‌ن باڵێکی کۆنسه‌رڤاتیڤ خوازی دێمۆکراته‌کانی ئه‌مێریکاوه ، له باشووری وویلایه‌تی ئه‌ریزۆنادا ، سه‌ری هه‌ڵدا و ، دوواجار سه‌راپای ئه‌مێریکای باکوور و ، ئه‌وروپای ڕۆژ ئاوا و ، نیوزلاند و ئوسترالیاشی گرته‌وه ، بانگه‌وازی ئه‌و باڵه بریتیی بوو له ، به که‌م سه‌یر کردن و ، به بێ به‌ها ڕووانینه خه‌ڵکانی تری ئه‌مێریکا به گشتیی و ، به تایبه‌ت بوغزاندنی په‌ناهنده‌کان ، له به‌رامبه‌ریشدا به پیرۆز و ، به – نه‌بیل – و سه‌نگین ، ته‌ماشا کردنی خوودی باڵه لووبیه ناسراوه ، ئه‌مێریکیه‌که‌ی خۆیان بوو ، ڕاست تر ، ئه‌مانه له ژێر چه‌تری حیزب‌دا ، به‌زمی دووره په‌رێزیی ، له خه‌ڵکانی تر و ، پیاده کردنی ڕوواڵه‌تی خۆ به زل نیشان دان و ، مه‌یلی گرووپ و تاقم و ، خێڵ بازیی و عه‌شره‌تبازییه‌کی ئۆرستۆکراتیانه ، ته‌واو سه‌ر مه‌ستی کردبوون ، دادگای باڵای فێدریالی ئه‌مێریکا ، له پیادا چوونه‌وه‌یه‌کی یاسادا ، نزیکی په‌نجا و هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، دووا گرووپی چه‌ند که‌سه‌ی ، ئه‌و لووبیه خۆ ته‌قدیس که‌ره‌یان له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ، سزای پانزه ساڵ زیندانیشیان بۆ هه‌ر که‌سێك بڕییه‌وه ، که ئه‌گه‌ر به ناڕاسته‌و خۆش ، بچووك ترین ڕێکلامی پشتگیریانه ، بۆ ئایدیۆلۆژیای یاساغ کراوی – ئه‌لئه‌هلانیه – بکات ، له‌وه به دووا ، سه‌راپای هه‌موو دیارده‌که ، به بێ کێشه و کووشتار کۆتایی پێ هات و ، سه‌رۆکی باڵه‌که‌ش – ڕاڵف گوودوێڵ – ی بلیۆنێر ، پاش داوای لێبووردن کردن ، له هه‌موو لایه‌ك ، ملی بۆ بڕیاری یاسا دادا و ، شه‌ش مانگ دوای ئه‌وه‌ش ، به‌ر له‌وه‌ی له تاو ئازاری وویژدان ، به فیشه‌کێك کۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت ، له جوان تریین وه‌سییه‌ت نامه‌دا ، بڕیاری دا ، ته‌واوی پاره و موڵکه‌کانی ، بکاته دیاریی بۆ سه‌رجه‌می ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی ، که دژی ڕه‌فتاری کووشنده‌ی ڕاسیزم و ، نه‌ژاد و گرووپ په‌رستێتی کاریان ده‌کرد ، مه‌به‌ستمان له‌م باسه ئه‌فسوسێکی تر و ، له هه‌مووان سامناك تر و ، تراژیدی تره ، چوونکه تازه به تازه ، له چه‌رخی بیست و یه‌کدا و ، هاوشان به ترووسکه هیوایه‌کی ، بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاره‌کی ده‌وڵه‌تی کوردی‌دا ، زۆر به ڕاسته‌و خۆ تر و ، گه‌رم تر له‌و دابه‌شه خێڵه‌کیی و فیودالیه‌ی ، که حیزبی داڕووخاوی به‌عس له‌سه‌ر نه‌مه‌تی – په‌رت که‌و زاڵ به – که‌ی ، به‌ریتانیای عوزمای جاران ، وه‌ك به‌رداشێکی خوودی وجوودی کورد ، به خوودی هێزی یه‌کتر هاڕیینی ، هه‌مان هاوزمانی خائینانی کورد بوونیادی نابوو ، وه هاوکات و به بێ ناو هێنانیش ، هه‌موو ئه‌و فه‌وجه سووکانه و ، ته‌واوی عه‌شره‌ت و هۆزه‌کانی ئێراق به گشتیی و ، کورد به تایبه‌تی ، له ئاست یه‌ك تاکی – ئالی تکریت – دا ، ده‌بوو مل که‌چ و ، کۆیله بوونایه ، که‌چی ده‌بینین له‌مڕۆی خه‌ون ئاسای ئازاد‌دا و ، پاش زیاتر له نیو ملیۆن ، قوربانیی ته‌نها په‌نجا ساڵ شۆڕشی سه‌نگه‌ری دژه به‌عس و ، لووتکه‌ی جێنۆسایدێکی شه‌ڵاڵ له خوێنی هاوزمانه بێ که‌سه‌کانمان ، به‌ڵێ ده‌بینین ، هه‌ر له سایه‌ی هه‌مان حکوومه‌ته کوردییه‌که‌ی خۆماندا و ، له بری به‌ر له هه‌ر شت ، بن بڕ کردنی دیارده‌ی هه‌ره تۆقێنه‌ر و ناشارستانیانه‌ی ، چه‌کدار کردنی عه‌شره‌ت و هۆزه‌کانمان ، ئه‌وه‌تا به بێ به‌رنامه و ، به ئیزافه کردنی نزیکی دووانزه دیوه‌خانی ، چه‌کداری تری زیاتر له جاران و ، به ڕیز به‌ندی لیستێك ناوی ، له هه‌ره – ئه‌فزه‌ڵ – تری عه‌شره‌تێکی زیاتر ته‌قدیس کراوه‌وه به‌ره‌و خوار تر و ، هه‌ر هاوشێوه‌ی لووبیه خۆ به هه‌ره زل تر زانه‌که‌ی – ئه‌لئه‌هلانیه – ، گه‌رای ئه‌م به‌کتریا ئاشکرا و زه‌قه‌ی ، که به چاوی موجه‌ڕه‌د ئه‌بینرێن ، ته‌شه‌نه‌یه‌کی هه‌ره دووا که‌وتووانه تر‌و ، له شێوه‌ی زیاتر درز خستنه نێو جه‌سته‌ی ، سایکی و فیزیکیی ، بوونیاده به شه‌ڕه شه‌ق ، نیمچه یه‌کگرتووه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان ڕه‌خساندووه ، پێم وایه ئه‌م دووانزه هه‌نگاوه ، کاوول که‌ره نوێیه‌ی ، بره‌و دان به خووڵقاندنی زیاتری ، هێزی خێڵه‌کیی و عه‌شایریی ، که مه‌سره‌ف و مووچه و ، ئه‌رکی دابین کردنی جبه‌خانه‌ی چه‌کی ئه‌مان و ، ئه‌و تابووره عه‌شره‌تانه‌ی تری هه‌رێمه‌که‌ش ، له بوودجه‌ی گه‌ل و جه‌ماوه‌ره سێ به‌ش بێ ئاگاکه سه‌رف ئه‌کرێن و ، زۆر ساناشه ئه‌گه‌ر ، ئه‌م ڕه‌وشه نه‌گریس و پڕ موسیبه‌ته ، به سیاسه‌تی سه‌روو ئایدیۆلۆژیای ناوبراوی – ئه‌هلانییه‌ت – یش ، پێناسه بکرێت ، ئه‌مانه چوون دووانزه که‌نده‌ڵانی تری ، پڕ له بۆمبی ئاژاوه خوڵقێن و ، فتیله گڕ دراوی ئه‌مڕۆ و ، دووانزه قۆرتی دۆزه‌خ ئاسای ، به‌رده‌م نه‌وه و جه‌نه‌ره‌یشنی نوێی ، زانست و ته‌کنه‌لۆژیا خوازی سبه‌ی ، سه‌رباری بوونی – سه‌د و شه‌ش – عه‌شره‌تی چه‌کداری تر ، هه‌موویان دوواتر ده‌بنه ئاسته‌نگ و ، ڕێگری سه‌خت و نه‌فامانه ، له به‌رده‌م ئه‌و هه‌نگاوه مه‌ده‌نییه‌ت خوازانه‌ی ، که له به‌هاو سیفه‌ته‌کانی ، به ده‌وڵه‌ت بوونمان دوور تر ئه‌خاته‌وه ، هه‌ر بۆیه دیسان له ئاست چاره‌سه‌ری ، ته‌واوی کێشه فه‌رامۆش کراوه‌کانی پێشتر و ، ئه‌م دیارده نه‌خوازراوانه‌شدا ، هه‌مان ئه‌و ئه‌زموونه تاڵانه‌ی مێژوو ، که ده‌رسێکمان له یه‌کێکیان وه‌ر نه‌گرتووه ، ئه‌وه‌تا لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌و کاره‌ساتانه ، زۆر به تووڕه‌ییه‌وه ، به سه‌رماندا ئه‌قیژێنن و ، پێمان ده‌ڵێنه‌وه :- ئه‌گه‌ر تا چی زوو تره ، به ئاڵای شۆڕشێکی فیکریی ، ڕۆشنبیریی ، زانستیی ، ئابووری ، فه‌رهه‌نگیی ، دیپلۆماسیی ، سه‌راپاگیره‌وه ، سه‌ر له نوێ و ، له ڕێگای ئه‌نجوومه‌نێکی کاتیی وه‌ك پیرانی پێشتر ئاماژه پێ کراوه‌وه – ئه‌په‌ك - ، به بڕگه بڕگه‌ی ده‌روازه‌و ئارتیکڵی ، ده‌ستووری هه‌رێمه‌که‌ماندا نه‌چینه‌وه و ، لایه‌نی که‌م ماوه‌ی ساڵێك ئه‌و ده‌ستووره نه‌خه‌ینه‌وه ژێر تووێژینه‌وه و ، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی هه‌موو تووێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ، دوای ئه‌وانیش زه‌ڕنگه‌ریی – سیاغه تیا کردنه‌وه‌ی ، پسپۆڕانی ئه‌و بووارانه‌ی تێدا ئیزافه نه‌که‌ین و ، له پێناوی سه‌قامگیر کردنی دووا بڕیاری گه‌لدا ، کار به‌و ده‌ستووره دیراسه کراوه نه‌که‌ین ، ئه‌وا به دڵنیایی ئه‌گه‌ر ده‌یانی وه‌ك سه‌رۆك – وودرۆ وێڵسن – یش زیندوو ببنه‌وه و ، هه‌زارانی وه‌ك ئه‌ویش ، هاوکار و پشت و په‌نامان بن ، به‌ڵام هێشتا له بری ئه‌وه‌ی وه‌ك کوردێکی ، به‌م زووانه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ، ژماره – 245 – ی پاڵ ده‌وڵه‌تانی ، سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه ، که له ژێر ئاڵا شه‌کاوه‌که‌یدا په‌ره به زانست و ته‌کنه‌لۆژیاو ئابوورییه‌که‌ی بده‌ین ، پێویسته به‌ر له هه‌ر شت ، ناو ماڵی سیاسیی و سیسیۆلۆژیی و ئابووریی و ، ئینجا دیپلۆماسیمان ، له‌سه‌ر ئه‌و لۆژیکه گرێنتیی و ، ماتماتیکیه درێژ خایه‌نه بوونیاد بنێینه‌وه ، که له حه‌وت زنجیره‌ی پوخته و پێشتری ساڵی 2005 بۆ 2007 ی ، په‌یڕه‌وی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی هه‌رێمدا – ئه‌په‌ك – ، دوای نزیکی چوار ساڵ ، تووێژینه‌وه‌ی ووردی هه‌موو بوواره‌کان و ، به هاریکاریی شاره‌زایانی ناوخۆ و هه‌نده‌ران ، سه‌رباری زمانی داییك ، به ئینگلیزیی و ئاره‌بیش تۆمارمان کردوون ، ئه‌مانه و ده‌یان پرسی گرنگی ستراتیژیی تر و ، دیسان کۆتایی دێڕه‌کان به‌و ووته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌م قفڵ ئه‌ده‌م و ، ئه‌یڵێمه‌وه : – ( تاکه ئاڵته‌رناتیڤ بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی ، زۆرینه‌ی کێشه باس کراو و باس نه‌کراوه‌کانمان ئه‌وه‌یه ، که شان به شانی ژماره‌ی میدیا حیزبیه‌کانمان ، هاوکات به بارته‌قای ئه‌وان و ، لایه‌نی که‌م ژماره‌ی میدیا ئه‌هلییه‌کانیشمان ، دوو هێنده‌ی ئه‌وان بوونیان هه‌بێت ، هه‌ڵبه‌ته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ، چیتر مۆده‌ی سواڵ و سه‌ده‌قه و پاره قه‌رز کردن ، له هاوزمانه زه‌نگین و بزنزداره‌کانی ناوخۆ و هه‌نده‌ران به سه‌ر چووه ، ئه‌مڕۆ ڕایه‌ڵه به‌هێزه‌کانی ، چۆنێتی خووڵقاندنی میدیای ئه‌هلی ئازاد و ، چۆنێتی به مه‌نزڵی پراکتیك گه‌یاندنێکی ، هاو چه‌رخانه‌ی فره بووار ، بریتییه له به‌شدار بوونی بازرگانیی ئاسای ، خوودی ده‌وڵه‌مه‌ند و بزنزمان و ، بزنز وویمه‌نه شاره‌زاکانی هه‌رێمه‌که‌مان ، ئه‌ویش له ڕێگای کردنه‌وه‌ی ، ده‌زگا و کۆمپانیای عیملاقی میدیۆلۆژیی ئه‌هلی ، به واتا بێ هیچ ته‌نگه‌ژه و ، ده‌ست تێوه‌ردان و پشێوییه‌کی یاسایی ، هه‌مان ئه‌و بازرگانه‌ی ، که له ڕێگای پارێزه‌ر – محامیی هه‌میشه‌یی خۆیه‌وه ، ته‌نده‌ر بۆ پڕۆژه‌یه‌کی ، خزمه‌تگووزاریی ئه‌پڵای ئه‌کات ، خوودی ئه‌و ته‌نده‌ره له هه‌ر شارێك و ، بۆ پڕۆژه‌یه‌ك بخرێته مل ملانێی بازاڕی ئازاده‌وه ، که تێیدا خاوه‌ن پاره‌که به نیازی کۆمپانیایه‌کی هاوچه‌رخانه ، هه‌ستێت به کردنه‌وه‌ی بزنزه میدیۆلۆژییه‌کی فره چمكی ، قازانجی مادیی و مه‌عنه‌وی به‌خش ، ئه‌مه‌ش له هاو ئاهه‌نگییه‌کی ڕه‌وش سه‌رده‌میانه‌دا ، که سه‌رجه‌می به‌شه‌کانی کۆمپانیای ناوبراو ، به فۆرمێکی فۆڕمه‌لایزه‌ی بازرگانیانه‌ی فیکریی و ، زانستیی و ته‌کنیکیی و ته‌کنه‌لۆژیی و ئیکۆنۆمیکیی و ، سایکۆلۆژیاکانی ئیداریی ، پسپۆڕانی ناوخۆ و ، بێگانه بێنه ڕاوێژ و مه‌یسه‌ر بوون ، له‌وانه بۆ نموونه ، ماسته‌ر پلانی خوڵقاندنی ، په‌خشیی ساتڵایتی ئاسمانیی تیڤییهکی مۆدێرنه‌ی بێ لایه‌ن ، په‌خشی ڕایدیۆ ، له سه‌ر شه‌پۆلی فریکوێسیان ێکی نێو ده‌وڵه‌تیی و ئه‌قلیمیی و لۆکاڵیی ، کردنه‌وه‌ی هۆڵی دووا ته‌کنیك ئامێزی سینه‌مایی و شانۆیی ، ده‌رکردنی گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی کلاسیك و ئه‌لکترۆنیی ، ئینجا هه‌نگاو به هه‌نگاو ، کردنه‌وه‌ی خوولی پێگه‌یاندنی کادێری فره چه‌شنه‌ی هاو مه‌به‌ست ، به پیشه‌ی کۆمپانیا میدیۆلۆژییه‌که ، له فۆرمی په‌یمانگایه‌کی نموونه‌یی ، که نرخی خوێندن تێیدا ، بۆ هه‌مووان گوونجاو بێت ، وه له ژێر چاودێریی مامۆستایانی پرۆفیشیناڵی ناوخۆ و بێگانه‌دا ، که هه‌موو لق و تێرم و کۆرسه‌کانی تری ، فێر کردنی باڵا بگرێته خۆی ، له‌وانه هونه‌ره‌کانی نوواندن ، کامێرا ، ته‌شکیلیی ، په‌یکه‌ر تاشیی ، سیرامیك ، فۆتۆگراف و گرافیك ، دیزایین و نماییشی جل و به‌رگ ، بالیێ ، تۆپ مۆدێل فاشیۆن ، کۆمپیوته‌ر به هه‌موو زانسته‌کانیه‌وه ، بێژه‌ریی = هۆست پرۆگرام ، سینه‌ما و ئاکت و ئاکشن ، شۆرت فیلم و دیپارتمه‌نه‌کانی ، دیکۆر ، ئێکسسوار ، مێکساژ ، مۆنتاژ ، ده‌نگ ، ئامێره‌کانی میوزیك ، کلیپ و تیم و باندی میوزیك ، دی جه‌ی ، جه‌نه‌ڕاڵ ته‌کنیكی مایکرۆسۆفت – ، کمرشاڵی بازرگانیی ، ستۆدیۆ و پڕۆدێکشنه‌کانی ، وێب دیزاینه‌ر و ۆرك شۆپ ، ده‌یان کۆرسی لۆکاڵیی و ئه‌نته‌رناشیوناڵی تر ، که لێره‌دا کات و ده‌رفه‌تی نووسینیانم نییه ، به‌م حاڵه و ئه‌گه‌ر له هه‌ر یه‌ك له‌و چوار شاره‌ی هه‌رێم ، سه‌رمایه‌دارانی کورد کۆمپانیایه‌کی میدیۆلۆژیی ، ئه‌هلیی و ئازادی له‌م جۆره بوونیاد بنێن ، ئه‌وا بێ گچکه ترین گوومان ، سه‌رباری ده‌ستکه‌وته مادییه‌کان ، بۆ که‌سه پارهداو خاوه‌ن بزنزه‌که ، له پاڵیشیدا سه‌رجه‌می ئه‌و قازانجه مه‌عنه‌وییه هه‌ره گرنگانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش ، وه‌ك ده‌ستکه‌وتێکی مێژوویی گرنگ و ، له شێوه‌ی شۆڕشێکی هزریی و مه‌یدانیی سه‌راپاگیر ، له‌و ده‌ڤه‌ره و ئه‌قلیمه‌که و جیهاندا ، پێودانگێکی خزمه‌تگووزاریی ده‌گمه‌ن و ، ناوبانگێکی به‌ر فراوان تری خۆ پێناسه کردن و ، داینه‌مۆی ووره و متمانه به خۆ بوون و ، له سه‌رووشیانه‌وه ڕه‌وشی هێنانه کایه‌ی ، مۆدێلێکی نوێی جیهانی میدیای ئه‌هلیی ، که نه‌ك هه‌ر بۆ بینه‌ری ئه‌قلیمه‌که ، مایه‌ی شێوه داهێنانێکی ئێجگار ئاکتیڤ و جێی سه‌رنج ئه‌بێت ، به‌ڵکوو وه‌ك پشت و په‌نایه‌کی هاریکاریش ، بۆ خوودی قووتابیان و ، بلیمه‌تانی داهێنه‌ری کورد خۆیشی له هه‌موو بوواره‌کاندا ، چوون ههنگاوێکی هونه‌ریی ، فیکریی ، فه‌رهه‌نگیی ، سیاسیی ، سیسیۆلۆژی ، هتد .. ، له تازه تریین ڕێباز و فۆرمی ، تێکه‌ڵ بوونه‌وه‌ی خوودی نامۆ ، به خوودی دۆست ، ڕۆڵێكی پێشتر نه‌بینراو به‌ر قه‌رار ئه‌کات ، (( به‌و هیوایه‌ی سه‌رمایه‌دارانی کورد ، به گشتیی و ، پسپۆڕانی ئه‌م بووارانه به تایبه‌تیی و ، نووسه‌ری حاڵیی بووی مه‌به‌سته‌که‌مان و ، خوێنه‌ری به سه‌لیقه‌ش ، که دید و بۆچوونی ئه‌م تووێژه‌ی دووایی سه‌لیقه‌داره‌کان ، زیاتر سه‌نگی ته‌رازووی مه‌حه‌کن ، واتا قه‌ڵه‌می هه‌مووان سه‌راپا ، وه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنێك له بۆته‌ی ئه‌م بۆچوونه‌ی ، که له به‌شی یاسای ڕۆژنامه نووسیدا و ، له په‌یڕه‌و و پرۆگرامی – ئه‌نجوومه‌نی پیرانی هه‌رێمی کوردوستان – ئه‌په‌ك – دا دامڕشتووه ، به ئومێدم له‌م فه‌زا به‌ر فراوانه‌ی تێفکرینه‌وه‌دا ، چاومان به هه‌ندێك ، له شه‌قه‌ی باڵی ، پۆله ووشه‌ی باڵ ڕه‌نگینی سه‌رنجه‌کانتان بکه‌وێت ،)) .