ئەنوهر قەرەداغی : دیاردەیەک پەیدابووە لەناو کوردستان کە بەداخەوە زۆر جێگەی داخ و سەرنجە کە پەنابردنە بۆ هێنانى هونەرمەندی بیانی بۆ ناو کوردستان بەمەبەستى ئاهەنگێڕان نەک بەمەبەستی ئەوەى کەوا کەڵک و سوود بگەیەنێ بەکۆمەڵگای کوردی ، بەڵکو بۆ خەمڕەوێنی هەندێ لەکەسانى دەسەڵاتدار بۆ ئەوەی کاتەکانیان بۆ بڕازێنێتەوە ، لەجیاتی ئەوەی کەسانی پسپۆر بهێنن سوود بەگەنجانی و لاوانی ئەم هەرێمە ببەخشێ لەکاتێکدا ئێمە بێ بەش بووین لەزۆر لەڕووە زانستەکانی هونەر و ڕووە جوانەکانی هونەر .
ئەم دیاردەیە لەکاتێکدایە کە دەیان توانای هونەری جوان لەکوردستاندا هەیە دەتوانن بەزیادەوە جێگەی ئەو کەسانە پڕ بکەنەوە . ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ هەندێ لەکەسانی نزیک لە دەسەڵات کەسیفەتی حیزبی یان حوکمی یان هەر چییەکى تر بێت ئەمانە بانگهێشت دەکەن و ئەیان هێنن بۆ ئەوەی خەمی هەندێ لەو بەرپرسانە برەوێننەوە . ئەمە زەنگێکی خەتەرناکە بۆ ناو کۆمەڵگاو هونەر و مۆسیقای کوردی ، ئێمە لاریمان لە هاتنی ئەوجۆرە گروپ و هونەرمەندانە نى یە بەڵام هاتنی ئەوان چۆن دێن هونەرمەندی ئێمەش بچێت لە دەرەوە ئەو پێشوازییەی لێ بکرێت ، نەک لەدەرەوە بەڵکو ناوەوەی کوردستانیش وەک پێویست ئەو رێزە لە هونەرمەندانی ئێمە ناگیرێ بەڵکە بەچاوێکی کەمتر سەیر دەکرێت !! لەکاتێکدا هۆلێک بەجوانترین شێوە ئەرازێنێتەوە بۆ هونەرمەندێکی بێگانە لەهەمان کاتدا بۆ هونەرمەندێکی خۆمان جۆرەها کێشە و رێگری بۆ دروست دەکەن ناهێڵن ئەو خەونەی کەهەیەتی لێرەدا بهێنێتەدی . ئەمە دیاردەیەکی خەتەرناکە من ڕووی دەمم ئەکەمە هەموو بەرپرسانی حکومەت سیستمێک دابنێن بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەم جۆرە کارانەدا .
بەڕاستی کۆمەڵگای ئێمە دەیان هونەرمەندی جوانی لەهەر چوار پارچەی کوردستان هەیە سەدان ئەوەنە جێگای (معین و ئەسالە و ئەلیسا) دەگرێتەوە ، کە بەپۆستە ئەڕۆن بەشوێنیاندا ئەیان هێنن ، نازانم ئەمە دیاردەیەکی تازەیە لەکاتێکدا باسی گەندەڵی دەکرێت لەناو حوکمەتدا من ئەمە ناو ئەنێم یاری کردن بەو دەسەڵاتەی کەبەدەست ئەوانەوەیە لەکاتێکدا هەزاران دۆلاری بۆ سەرف دەکرێت لەهەمان کاتدا لە کوردستاندا تەنانەت مانگانەیەک بۆ گروپە هونەریەکان دابین ناکرێ کە کرێ ى بیناکانیان بدەن یاخود پێداویستیە هونەریەکان بۆ جێ بەجێ بکرێت با ئەو هاتوچۆیە هەبێت بەڵام لەسەر ئەساسی سیستمیک بێت ، ئەو چەند پێم ئەڵێت کاکە منیش پێی ئەلێم براگیان ئێم چەند رێزی لێ ئەگرین کە هونەرمەندی ئێەش چوو بۆ ئەو جێگایانە ئەوەندە رێزی لێ بگیرێ بەڵام بە داخەوە هونەرمەندانی ئێمە ئەیان نێرنە دەرەوە چەندەها کێشەو رێگری بۆ دروست ئەکرێ هەر لەوەرگرتنی فیزەو تا تەعامول کردن لەگەڵیان و زۆر رێگری تر .
رێکخراوی هونەرمەندان حکومەت بە هەموو شێوەیەک فەرامۆشی کردووە دەستی حیزبەکان کەوتۆتە ناوی ناتوانێ جێگەی خۆی بگرێت وە هونەرمەندانی زویر کردووە من خۆم یەکێکم لەوانەی زویرم لەو وەزعەی تێیداین . بەداخەوە تازە بەتازە بۆنی حیزبایەتی لەناو رێخراوەکەدا دروست دەبێتەوە ، ئەمەش ئەنجامێکی خراپی هەیە .
بۆ نمونە کەهەڵدەستن ( ئەسالە یان ئەلیسا ) یان هەرکەسێک دێنن چ پرسێکیان بەهونەرمەندان کردووە کە ئەمە باشە یان خراپە یان ئەمە بەدیلەکەیە .
کەسانێک هەن لەدەسەڵاتەوە تەحەدای هەموو شعور و هەستی کۆمەڵگای کوردی ئەکەن ئەچن بۆ ئەوەی چەند کەسێک رازی بکەن بۆ ئەو جۆرە ئاهەنگانە بەناوی ( نەورۆز بەناوی راپەرین یان هەر بۆنەیەکى تر ) ئەیان هێنن بۆ ئەوەی پاساوی بۆ بهێننەوە بەداخەوە کەئەڵێم لەکاتێکدا هەزارەها دۆلارى تێدا سەرف دەکەن و ئەیکەنە گیرفانیان و ئەڕۆنەوە ، لەکاتێکدا هونەرمەندانی خۆمان و رێکخراوە هونەریەکانیان فەرامۆش کردووە . ئەوە چەند ساڵە ئێمە لە پێش یەکگرتنەوەی حکومەتەوە ئەمانەوێ یەکی بخەینەوە بەڵام دەسەڵاتە حیزبییەکان هەیمەنەیان کردووە بەسەر یداو ناهێڵن بەجۆرێک ناتوانن تەعبیر لەخودی خۆیان بکەن و دەسەڵاتى خۆیان بەرجەستە بکەن لە کارکردن دا .
دهربارهی هێنانی هونهرمهندانی بیانی بۆ کوردستان ..
ئامادهکردنی بۆ چرا : هێمن زێدان – سلێمانی