هیوا سه‌رهه‌نگ: هه‌رگیز کورد نه چاوی له ماڵ و سامانی میلله‌تانی تر بووه، نهویستووشیهتی خاک و ئاو و که‌لتور و که‌له‌پووریان بشێوێنی یان له ناویان به‌رێت، هه‌میشه بۆ به‌رگریکردن له مانه‌وه‌ی له نێو سنووری زه‌وی خودی خۆیدا گیانی به‌خت کردووه و قوربانی داوه، ئه‌وه دوژمنانی کورد بوون له هه‌ر چوار لاوه رێککه‌وتبوون له‌سه‌ر دابه‌شکردنی چۆنیه‌تی له‌ناوبردنی کورد، به هه‌موو ئه‌و شیوازانه‌ی له دوا ترۆپکی درندایهتیدا ده‌بینرێت، هه‌ر به له ناوبردنی جه‌سته‌یی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری و فیزیکیه‌وه تا به هه‌موو ده‌رهاوێشته‌کانیان له که‌لتوور و که‌له‌پوور ده‌گات، له‌گه‌ڵ هه‌موو کوشتن و بڕین و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی مێژوویه‌کی پڕخوێناویدا، دوا قینی ره‌گه‌زپه‌رستی و چاوچنۆکی و شۆڤێنیانه‌ی رژێمی به‌عسی به‌غدا به ناوی پرۆسه‌کانی ئه‌نفال پتر له 182 هه‌زار کورد به گه‌نج و مناڵ و ژن و پیاوی سڤیله‌وه له نێو به‌رداشه‌کانی ئه‌نفالدا کرانه قوربانی و خۆراکی سه‌دان گۆڕی به کۆمه‌ڵ و که‌ره‌سته‌ی ده‌م تاقیگه‌ی چه‌که کیمیاوییه‌کانی کۆمه‌ڵ کوژ.
24 ساڵه، بیناییه کزه‌کانی پڕ فرمێسک، وورد وورد له نێو گه‌ردیله‌ی لمه گه‌رمه‌کاندا به دوای چاوه که‌ژاڵه وونبووه‌کاندا ده‌گه‌ڕێن، چاوه‌ڕوانییه‌کان لاوانه‌وه بۆ کوتوپڕییهکی بێ هیوا ده‌که‌ن، نه‌وه له دوای نه‌وه پرسیار و سۆراخی نهێنییه شاردراوه‌کان ده‌که‌ن له پایته‌خته‌کانی دۆستی به‌عسی به‌غدا و له نێو دۆکۆمێنته نهێنییه‌کانیاندا.
24 ساڵه، هه‌ر جاره‌ی ده‌یان و سه‌دان تووره‌که‌ی سپی پڕ له ئێسکوپروسکی دۆزراوی ئازیزانمان چاوه‌ڕوانییه‌کان دهههژێننهوه، ساڵانه له جێ پڕ سوێ و ئازاره‌کاندا و له پرسه‌یه‌کی نوێ‌دا یاده‌کانیان به‌رز و پیرۆز راده‌گیرێت، هه‌ر یاده و ووتاره و ده‌کرێنه ملی هه‌ناسه‌کانی پڕ ژان و فیرقه‌ت،له‌م ده‌ڤه‌ره و له‌و ده‌ڤه‌ره و ئه‌م گروپه و ئه‌و پارت و رێکخراوه هه‌ر یه‌ک به جۆرێ و به‌ره‌نگێک جڵه‌وگیری یاد و بۆنه‌کان ده‌بێت و خۆی به خاوه‌نیان ده‌زانێت، وه‌لێ به‌ر له‌من و به‌ر له‌تۆ، ، به‌ر له‌و و له هه‌ر تاک و گروپێکی تر. ئه‌وه کاره‌ساتی میلله‌تێکه .. ئه‌وه جه‌سته‌ی خڵتانی خوێن و ئازاری مێللهتێکه .. ئه‌وه پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی میلله‌تی کورد بوه و هه‌موو کورد خاوه‌نیه‌تی .. هه‌موو مرۆڤایه‌تی خاوه‌نیه‌تی .. ئازاری ئه‌م جینۆسایده بێ وێنه‌یه سنووری نهتهوەیهکه و یادو بۆنه‌که‌ی تایبه‌ت و موڵکی نه‌ته‌وه‌یه‌که که نه‌ته‌وه‌ی کورده .. مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ل ئه‌م کاره‌ساته ده‌گمه‌نه‌دا، مامه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه و هه‌ر به‌و جۆره‌یش ده‌بێته بۆنه‌یه‌کی به‌رز راگیراوی هه‌تا هه‌تایی له مێژووی کورد و ئاینده‌یدا، هه‌ربۆیه ده‌کرێت:
1- له گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌دا به نوێترین شێوازی ته‌کنیکی ته‌واوی دۆکۆمێنت وئاسه‌واره‌کانی ئه‌نفال کۆبکرێته‌وه و حکومه‌ت به فه‌رمی یادی بکاتهوهوبانگهێشتی چه‌ندین میوانی جیهانی بۆ بکرێت.
2- به‌رزترین و گه‌وره‌ترین مۆنۆمێنتیان بۆ بکرێت له پایته‌ختی هه‌رێمدا و که ببێته جێێ سه‌رنجی گه‌شتیاران له جیهاندا.
3- هه‌موو خزمه‌ت و بایه‌خدانێک به ژیان و باری دەروونی که‌س و کاری پله یه‌کی ئه‌نفال کراوان بدرێت و ئاستی گوزه‌رانی ژیانیان به‌رز بکرێته‌وه.
شه‌هیدانی ئه‌نفال.. بێ سهروشوێنانی ئه‌نفال .. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه پڕ به‌هایه له‌خۆ ده‌گرن که ئه‌وان بوونه قوربانی بۆ ئایندهی میلله‌تێک .. ئه‌وان ناسنامه‌ی ئازار و به جینۆسایدی میلله‌ت بون و هه‌موو جیهانیان به ئاگا هێنا .. ئه‌وان بوونه مانشێتی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بێ ده‌نگی جیهانیان شه‌رمه‌زار ده‌کرد به‌رامبه‌ر به‌و زوڵمه مێژوویینهی میلله‌تی کوردی تووشی سه‌دان و هه‌زاران نه‌هامه‌تی کردبوو .. ئه‌مرۆش ئاسووده‌یی رۆحی پاکی ئه‌وان و دڵنه‌وایی دڵه کهیلهکانی چاوه‌ڕوانی ته‌نیا به په‌رۆشبوونه له کرداره‌کانی هه‌موواندا بۆ سۆراخی ته‌واو و پێشکه‌شکردنی دوا پله‌ی هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌کان به که‌س و کاره‌کانی ئه‌نفالکراوان.