ساسان ده‌روێش – هؤلهندا : یانه‌ی کوردی میدیا له هۆڵه‌ندا ، به‌هاوکاری تیپی شانۆی ( ژێر زه‌مینی ڕوناک ) به شیوازێکی تایبه‌ت بۆ ساڵیادی جینۆسایدی ئه‌نفال ، که له ڕێکه‌وتی 14/4 ی بۆ ده‌ستنیشان کراوه ، ئه‌مساڵ له مه‌راسیمێکی شکۆداردا ، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی 3-5-2012 کاتژمێر هه‌شتی ئێواره له شاری ئه‌مستردام بهنمایشێکی شایسته وبه‌ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له که‌سایه‌تی ڕۆشنبیر و هونه‌ر دۆست و شانۆکاری کورد و هۆڵه‌ندی و عه‌ره‌ب و نوێنه‌رانی پارتی له هۆڵه‌ندا به‌ڕیزان پێشڕهوحسن وسهلیم سندی ئاماده‌بوون .
سه‌ره‌تا به‌ڕیز ( مه‌به‌ست چه‌عفه‌ر ) یه‌کێک له ئه‌ندامانی هه‌ڵسوڕاوی یانه‌ی کوردی میدیا له هۆڵه‌ندا ، له دوای ووته‌ی به‌خێرهاتن باسێکی کورتی به زمانی هۆڵه‌ندی له ووشه‌ی ئه‌نفال وکاره‌ساتی مه‌رگ گه‌یانده ئاماده‌بوان له دڕنده‌ی ڕژێمی پێشووی عێراق و بێ ڕه‌حمی به‌رامبه‌ر کورد و بێ تاوانان وزینده به‌چاڵکردنی کوردی ئه‌نفالکراو، پاشان داوای کرد هه‌موو خوله‌کێک هه‌ڵسن به‌پێوه بۆ گیانی به‌رز و پیرۆزی هه‌موو ئه‌نفالکراوانی کوردستان و شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد وکوردستان .
دواتر شانۆگه‌ریه‌که به زمانی هۆڵه‌ندی نمایش کرا به ناونیشانی ( ڕۆمیۆ و جولێت له به‌غدا ) له نووسین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ( ئیحسان موحه‌مه‌د موحێدین ) که‌رکوکی ، له نواندنی به‌ڕیزان ( جوان که‌رکوکی و ئیڤان موحێدین و بێستون محه‌مه‌د ) و ئاماده‌کاری دیکۆر ( ئازاد تالیب ) و میوزیک ( نه‌ریمان گۆران) و ڤیدیۆ ( ئامانج شه‌ریف ) بوو .
له ته‌وه‌رێکی تری ئه‌و مه‌راسیمه‌دا هونه‌رمه‌ندی مۆسیقی به‌ڕیز ( حه‌مه به‌کری کلارنێت ) بوو که به چه‌ند پارچه مۆسیقایه‌ک و خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌یه‌کی ناسک وجوانی کانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شاعیر بوو بۆ ئه‌نفالکراوانی ته‌واوی کوردستان ، به ده‌نگه به سۆزه‌که‌ی و تێکه‌ڵ کردنی له‌گه‌ل ئاواز ومۆسیقاکهی سه‌رنجی هه‌موو ئاماده‌بووانی هۆڵه‌که‌ی بۆلای خۆی ڕاکێشابوو.
له نێو چه‌پڵه ڕێزان و پێشکه‌شکردنی چه‌پکه گوڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگی خۆشه‌ویستی وڕیزلێ نان له کاره جوانه‌که‌یان کۆتایی هات .
بۆ زیاتر ئاشنا بوون به نێوه‌ڕۆکی شانۆیه‌که وکارئهکتهرهکانی ئه‌م چه‌ند ووتهیهمان له‌م به‌ڕیزانه وه‌رگرت :-
– به‌ڕیز ئیحسان موحه‌مه‌د موحێدین که‌رکوکی ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری ده‌قی شانۆیه‌که‌ی ( ڕۆمیۆ وجوڵیت له به‌غدا ) ده‌رباره‌ی شانۆکه به‌م شێوه‌یه بۆم دوا :-
بیرۆکه‌ی شانۆ گهرهیهکه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ساڵی 2003 که کاتێک ڕژێمی سه‌دام ڕووخاو دام و ده‌زگاکانی ههمووسوتێنراو خاپورکرا،له دوای نه‌مانی سه‌رله‌نوێ ژیان گه‌ڕایه‌وه بۆ عێراق و ده‌ست کرا به خاوێن کردنه‌وه و دامه‌زراندنی دام و ده‌زگاکان وکاره‌که‌ی من له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدا ده‌ست پێ ده‌کات که ده‌قه‌که‌ی بریتی یه له ڕۆحی دوو خۆشه‌ویست وئه‌نفال کراو قوتابی ئه‌و په‌یمانگایه له‌وێ که‌مێک پشوو ده‌ده‌ن و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستان، هیوادارم به‌م کاره‌مان توانیبێتمان ڕۆحی به‌رز و پیرۆزی ئه‌نفاله‌کان شاد بکه‌ین و په‌یامی ئه‌وانیشمان گه‌یاندبێته جه‌ماوه‌ره‌که‌مان به تایبه‌تی له نێوگۆمهڵگای هۆڵه‌ندی .
– به‌ڕیز هونه‌رمه‌ندی مۆسیقی حهمهبهکر کلارنێت بۆ به‌شداری کردن ویادی ئه‌نفال ووتی :-
بۆ یادی ئه‌نفال ومهرگهساتهکهی ئه‌مڕۆ من به پارچه میوزیکێک و ئاوازێک به‌شداربووم له شاری ئه‌مستردام ، به ڕاستی ئه‌نفال کاره‌ساتێکه که به‌سه‌ر کوردا هاتووه ، له‌بیر کردنی ئه‌وکاره‌ساته زۆر زۆر سه‌خته ئێمه ناتوانین له‌بیری بکه‌ین بۆیه ئه‌مڕۆ زۆر به په‌رۆشه‌وه بۆ ئه‌م به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه به‌شداربووم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نفال کاره‌ساتێکه له سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک دا ته‌نها به سه‌ر کوردا هاتووه ئێمه‌ش بتوانین نه‌یه‌ڵین ئه‌م کاره‌ساته دووباره‌بێته‌وه وده‌بێت هه‌موومان هه‌رده‌م یه‌کگرتووبین ویهکترمان خۆش بیه‌وێت چونکه دوژمنه‌کانمان له ئاست ئێمه‌دا بچوکن ئه‌گه‌ر یه‌کترمان خۆش بیه‌وێت ویهکترمان قبوڵ بێت چونکه هێزی کوردیش له‌یه‌کگرتن دایه هیوادارم هه‌رده‌م کورد یه‌کگرتوو بێت و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ووڵاتی کوردیمان هه‌بێت و ووڵاتی کوردستان دروست بێت .
– به‌ڕیز سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی کوردی میدیای ئه‌مستردام باس له ڕۆڵی یانه‌که‌یان کرد له کۆمه‌ک و پشتگیری و هاندانی ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندانی کورد بۆ داهێنان و کاری جوان:-
یانه‌ی میدیا له ئه‌مستردام هاوکاری و پاڵپشتێکی لێبڕاوانه‌ی تیپی شانۆی بێسنور‌و تیپی شانۆی ژێر زه‌مینی ڕوناک ه ،وه‌ک ئه‌م ئێواره‌یه بینیتان تیپی شانۆی ژێر زه‌مینی ڕوناک ، له ساڵیادی ئه‌نفالدا له‌شاری ئه‌مستردام ،شانۆگه‌ری (ڕۆمیۆ وجولێت له‌به‌غدا ) ی پێشکه‌ش کرد لهتێههڵکێشێک له شانۆگه‌ری ڕۆمیۆ وجوڵێتی نوسه‌ری ناسراوی جیهانی شه‌کسپیر وچه‌ند ده‌قێکی عه‌ره‌بی وکوردی ،که چیرۆکی شانۆگه‌ریه‌که باسی له خۆشه‌ویستی ده‌کرد و له‌هه‌مان کاتدا ڕۆحی قوربانیانی ئه‌نفالی تێدا به‌رجه‌سته‌کرابوو،ئه‌م ده‌قه به زمانی هۆڵه‌ندی و تێهه‌ڵکێشێکی کوردی وعه‌ره‌بی له نێوان چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی کوردوهؤڵهندیدا نمایش کرا، هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا له چه‌ند کارێکی هونه‌رمه‌ندی شانۆکار و ده‌رهێنه‌ر باکۆ سۆرانی ، ئاسانکاریمان کردووه،که خاوه‌نی (تیپی شانۆی بێسنوره ) له هۆڵه‌ندا به به‌شداری ده‌سته‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندی به توانای کورد و هۆڵه‌ندی له نوێترین به‌رهه‌می شانۆییدا ، شانۆگه‌ری( گورنیکا) له نوسینی نوسه‌ری ئیسپانی فێرناندۆ ئهرهپاڵ له چه‌ند شارێکی هۆڵه‌ندا نمایشی ده‌که‌ن له شاری ده‌نهاخ له 30-3-2012 پێشکه‌شیان کردوله 11-5-2012 له‌شاری ئهپڵدۆرن و2-6-2012 له‌شاری ئاڕنهێم پێشکه‌شی ده‌که‌ن .