م. عه‌ونی خۆشناو / هۆڵه‌ندا : ئه‌نفال ئه‌و تراژیدیه‌یه که هه‌رگیز زامه‌کان ساڕ‌ێژ نابێت، چونکه به دڕنده‌ترین شێوه مرۆڤ زینده‌به‌چاڵکرا، ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه ته‌نیا به له‌ناو بردن و بێسه‌روشوێنکردنی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی سڤیل له‌سه‌رجه‌م ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستان نه‌بوو، که به دڵڕه‌قترین شێوه کۆتایی به ژیانیان هات، به‌ڵکو کاریگه‌ریی و جێ ده‌ستی له‌سه‌ر جه‌سته‌و ده‌روونی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری هه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی ئێستاش جێهێشتووه، چونکه یادی ئه‌نفال یادی ئازار‌و خه‌م و په‌ژاره و نیشتمانێکی سووتماکه، یادی کاره‌ساتێکی بێ وێنه و ناسۆره، له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا .. ته‌نها جووله‌که و ئه‌رمه‌نه‌کان هه‌ست به‌و ئازاره ناسۆره ده‌که‌ن.
ئه‌نفال ئه‌و زامه قووڵه‌یه که هه‌رگیز ساڕ‌ێژ نابێته‌وه، ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌یه که هه‌میشه له یاد ناچێته‌وه، ئه‌و مه‌رگه ساته‌یه که قه‌د له هزری نه‌ته‌وه‌ی کورد ناسڕێته‌وه، ئه‌نفال دۆزه‌خێکی سه‌ر ڕووی زه‌مینه و تاوانێکه هه‌رگیز له هزرو هۆشی نه‌ته‌وه‌ی کورد ون نابێت، چونکه تاکو به ووردی سه‌رنجی نه‌ده‌یت نازانیت چ ئێش و ئازارێکی له هه‌ست و ده‌روونی هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی که پڕۆسه‌ی شاڵاوی دڕندانه‌ی ئه‌نفال تێیدا ئه‌نجام دراون به‌جێهێشتووه، ئه‌گه‌ر مافی جیهانی مرۆڤ به‌خته‌وه‌ری و شکۆمه‌ندی پارێزه‌ری بۆ مرۆڤایه‌تی هێنابێته ئاراوه، به‌ڵام 24 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و ڕێکخراوه جیهانییه به ناو ماف مرۆڤه له ئاست پێشێلکاری مافی مرۆڤی ووڵاته‌که‌م، که‌ڕ و لاڵ و کوێر بوو له ئاست هاوار و ناڵه‌ی دایکانی جگه‌رسوتاو .. مناڵانی بێ باوککراو .. ڕه‌ز و باخی سووتماککراو .. کانیاوی ووشککراو .. به‌روبوومی کشتوکاڵی تاڵانکراو .. په‌له‌وه‌ر و گیانه‌وه‌ری دزرا و .. هاووڵاتیانی سڤیلی ئه‌نفالکراو!! هۆکار چی بوو ئه‌و ڕێکخراوه نه پارێزه‌ری و نهبهختهوهری بۆ هاووڵاتیانی سڤیلی ووڵاته‌که‌م بهرقهرارنهکرد؟؟.
ئا له‌و کات و سات و ساڵه شوومه‌دا ژیان و ئازادی ژێر خاککران، مافه سیاسی و ئابووری و که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نفاڵکران، ئه‌گه‌ر بپڕسن بۆچی به‌عسییه‌کان ئه‌و شاڵاوه دڕنده‌یان ناو نا ئه‌نفال؟ ته‌نها بۆ په‌رده‌پۆشکردنی تاوانه‌که‌یان بووه و ویستوویانه گه‌وره‌ی تاوانه‌که بخه‌نه ئه‌ستۆی ئایین، به‌ڵام مه‌به‌ستی به‌عسییه‌کان له‌و شاڵاوه به‌دناوه، بۆ هه‌ڵته‌کاندن و په‌رته‌وازه‌کردنی کۆمه‌لی کورده‌واری و تێکدانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له نێو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵدا، هه‌روه‌ها بۆ نه‌هێشتن و تێکدانی داب و نه‌ریتی ڕه‌سه‌نی کورده‌واری و داته‌پین و ڕووخانی ژێرخانی ئابووری له کوردستاندا.
لێره‌دا دوو پرسیاری دژ به‌یه‌ک سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن!! له کوێ بوون کۆمه‌ڵی ووڵاتانی ئیسلامی !! له کوێ بوون حزب و لایه‌نه ئیسلامییه‌کان!! له کوێ بوون زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام!! بۆ چی له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه دژ به مرۆڤایه‌تی و گه‌لی کوردی موسلمان بێ ده‌نگیتان هه‌ڵبژارد؟ بۆچی به‌رامبه‌ر نووسه‌ری نووسینی په‌رتوکێک که ته‌نها مه‌به‌ستیان پیشاندانی ڕای جیاوازه به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به مرۆڤ بگه‌یێنن ده‌یان فتوای کوشتنی بۆ ده‌رده‌که‌ن و جیهان ده‌هێنه له‌رزین؟!!!!!!.
بۆ ناساندنی ئه‌نفال هه‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌م ڕۆشنیرانی ووڵات که‌مته‌رخه‌م بووین، نه‌مانتوانیوه به جیهان بڵێین ئه‌وه‌یه بیری ناسیونالیستی داگیرکه‌رانی کوردستان، به چ شێوازێک له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کن!! چۆن له ڕێگای چه‌کی کۆکوژ و ڕه‌شبگیری و ڕهشبکوژی و زینده‌به‌چالکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک سڵ له هیچ ناکه‌نه‌وه!! نه‌مانتوانیوه له ڕێگای به دۆکیمێنت کردن و فلیمی سینه‌مایی و نووسینی بابه‌تی گرنگ به زمانه‌کانی بیانی دۆسیه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین، هه‌رچه‌نده دادگای باڵای تاوانه‌کان و په‌رله‌مانی عێراقی فیدڕاڵ شاڵاوی به‌دناوی ئه‌نفالی به جینۆساید ناساندووه، تاکو ئێستا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به فه‌رمی ڕێزی له‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراقی فیدڕاڵ نه‌گرتووه، نه‌مانتوانیوه له ڕێگای فشاری سیاسی حکومه‌تی ئێستای عێراق ناچار بکه‌ین قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی و ده‌روونی خه‌ڵکه زیانلێکه‌وتووه‌کان بکاته‌وه، چونکه به دروستکردنی چه‌ند سه‌د خانوویه‌ک، مووچه‌یه‌کی که‌می مانگانه، چاره‌سه‌ری کیشه‌و گرفته‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌ره‌تان و مه‌ینه‌تبارو لێ قه‌وماوانه ناکاته‌وه، بۆیه ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگای کۆنفڕانسه جیهانییه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی هه‌وڵی به جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بدات و له ڕووی سایکڵۆژییهوه چاره‌سه‌ری خه‌ڵکانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال بکات، هه‌وڵی ساڕێژکردنی ئه‌و برینه قووڵه بدات که له دڵ و ده‌روونی ئه‌و خه‌ڵکه که‌ساس و به‌ش مه‌ینه‌ته هه‌یه، له یادی 24 ساڵه‌ی شاڵاوه به‌دناوه‌که‌ی ئه‌نفالدا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ قوربانیانی ئه‌و شاڵاوه و ته‌واوی شه‌هیدانی کوردستان داده‌نه‌وێنین، خوازیارین له ئاینده هه‌ریه‌ک له ئاست خۆمان له هه‌وڵی ناساندنی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه دژ به مرۆڤایه‌تییه بین، له یادی ئه‌نفالدا له جیاتی گریان و خه‌م و په‌ژاره ده‌ربڕین، ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه به پرۆژه و به‌رنامه و پلانێکی گونجاو خزمه‌ت به ناوچه زه‌ره‌رمه‌نده‌کان بکات و هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌ن و ده‌زگایانه‌ش که به شێوه‌یه‌ک هاوبه‌شی تاوانه‌که بوون، به شێوازێکی شارستانیانه به یاسایه‌کی دادپه‌روه‌رانه بکه‌ونه به‌رلێپرسینه‌وه و سزای یاسایی بدرێن!! چونکه هه‌ندێک تاوانکار داڵدهدراوو فه‌رمانڕه‌وان!! که‌س و کاری قوربانیانی ئه‌نفالیش به‌ش مه‌ینه‌ت و په‌ژاره‌و پشتگوێخراو، وه هه‌روه‌ها ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه بۆ که‌س و کاری قوربانیانی ئه‌نفالکراوه‌کان دابین بکات و به شێوه‌یه‌ک بێت زامه‌کانیان تا ڕاده‌یه‌ک ساڕ‌ێژ بکات، که وه‌ک هاووڵاتییه‌کی ئاسایی ژیانێکی ئاسووده‌و خۆشگوزه‌ران به‌رنه‌سه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی لای ئه‌نفالکراوه‌کان خاک و نیشتمان ئه‌وه‌نده به‌رزو پیرۆز بوو، به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نه‌بوون ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خاکه بن که لێی له دایکبوون، بۆیه مه‌رگی خۆیان کرده قوربانی خاک و نیشتمان، کرده شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه، بۆیه له هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی روفاتی سه‌رجه‌م ئه‌نفالکراوه‌کان و به‌خاک سپاردنیان له خاکی پیرۆزی نیشتمان، کارنامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێت..
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا / لاهای