عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د حه‌مید: رژێمی تۆتالیتاریزمی به‌عسی له‌ساڵی 1988دا بڕیاری قڕكردنی گه‌لی كورد به‌پلان و نهخشهبۆراكێشراو دابوو و له‌چه‌ندین پرۆسه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا له‌ناوچه جیاجیاكانی باشوری كوردستاندا به‌هێزێكی زۆر له‌سوپا و ئیستیخبارات و ئه‌من … هتد وه به‌پاڵپشتی جاشه خۆفرۆشه‌كان توانی هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه له‌پیر و منداڵ و ژن و گه‌نج راپێچی نوگره‌سه‌لمان و زیندانه تاریكه‌كانی تری عێراق بكات و به‌ئاشكرا و له‌پێش چاوی هه‌موو دونیادا ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵیان بكات و به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌هیچ رێكخراوێكی مافی مرۆڤی جیهانی بێته گۆ له‌مه‌ڕ ئه‌و كاره‌ساته و نه‌هیچ هێز و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێكی ده‌ره‌كی هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌یان پیشانبده‌ن به‌وه‌ی كه رژێمی به‌عسی عه‌فله‌قی به‌سه‌ر گه‌لی كوردا هێنای و توانی زیاتر له 182هه‌زار كه‌س ئه‌نفال و بێسه‌روشوێن بكات.
ئه‌وه‌ی كه‌مێك ویژدانی بێت بێگومان گه‌وره‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی هه‌رگیز بیرناچێ كه كوردان له‌چ دۆخێك‌دا ژیابوون ئه‌وی رۆژێ وه‌تا هه‌نوكه‌ش ئه‌وه‌تا كاردانه‌وه‌ی ئه‌نفالمان له‌پێش چاوه ئاسه‌واره‌كه‌ی هه‌ر ماوه وه‌ك زامێكی سارێژنه‌بووی لێهاتوه و هه‌زاران دایك و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان هه‌ن تا ئێستاش جل و به‌رگ و شت و مه‌كی ئازیزانیان هه‌ڵگرتوه و ئێستاش به‌خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ژین كه‌م كه‌س هه‌یه له‌م كوردستانه كه خزم و كه‌س و كاری ئه‌نفال نه‌بوبێ و ئه‌و رۆژه ره‌شانه‌ی بیرنهبوبێ و كاردانه‌وه‌كانی له‌بیر نه‌چوبێ كه هه‌زاران ژنی بێوه‌ژن كرد و هه‌زاران پیاوی بێوه‌پیاو كرد و هه‌زاران منداڵی بێ دایك و باوك كرد ئاخر ئه‌وه چ ویژدانێك بوو؟! ئاخر ئه‌وه چ ئاینێك بیر‌و باوهڕیهكه كه رێگه بهزیندهبهچاڵكردنی خه‌ڵكی بێتاوانیدا؟!.
ئه‌وه‌ی كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌سه‌ر ئێمه‌یه به‌وه‌ی كه بتوانین به‌هه‌موو هێزێكمانهوه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌بێت هه‌وڵی به‌جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی ئه‌نفال بدرێت، چونكه ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه به‌سه‌ر كوردا و له‌ئه‌نفالی شومدا هێنرا هیچی لهكارهستاكهی هیرۆشیما كه‌متر نییه، وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وی نوێشمان له‌روداوه‌كانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو نامۆ نه‌بن ده‌بێت كه ئه‌و كاره‌سات و روداوانه‌ی كه به‌سه‌ر كوردا هێنراون هه‌میشه ئه‌و رۆژانه‌یان بیربخه‌ینه‌وه كه‌وا كورد قڕان راگه‌یه‌ندرابوو.
ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ندی بیكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ دڵی خاوه‌ن ئه‌نفالكراوه‌كان هێروربكاتهوه وه برینه‌كانیان سارێژبكاتهوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌وا ده‌بینین و ده‌یان جاریش باسكراوه،به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه، كه ئه‌ویش دادگایی كردنی جاشه‌كانه و به‌شێكی زۆر له‌و جاشانه‌ی كه ده‌ستیان هه‌بووه لهئهنفالكردندا وه به‌گه‌واهی سه‌دان كه‌س تاوه‌كو ئێستا به‌ئاره‌زووی خۆیان له‌شاره‌كانی هه‌رێم و عێراقدا ده‌ژین و چه‌ندین جار و چه‌ندین رێكخراو به‌لیست ناوی جاشه‌كانیان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه دواین لیست ناوی نزیكه‌ی 250 جاشی تێدایه ده‌بێت هه‌وڵی ده‌ستگیركردن و دادگاییكردنیان بدرێت.
هه‌روه‌ها خاڵی هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه پێویسته هه‌موو ساڵێك له‌رۆژی 14/4دا ئاڵای ره‌ش هه‌ڵبدرێت و هه‌روه‌ك چۆن شیعه‌مه‌زهه‌به‌كان له‌مانگی موحه‌ره‌مدا ئه‌وه‌نده باوه‌ڕیان بهرێبازهكهیان هه‌یه ده‌بینین هه‌زاران ئاڵا هه‌ڵده‌ده‌ن و به‌هه‌زاران چالاكی ئاینی یادی موحه‌ره‌م ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ئێمه‌ش ده‌بێت به‌و شێوه‌یه و بەهەمان حەماسەتەوە یادی ئه‌نفال بكه‌ینه‌وه.