مەنسوور جیهانی ـ ناوه‌کانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی “سینه‌مای جیهان” (نێونه‌ته‌وه‌یی) چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی “سلێمانی” له هه‌رێمی کوردستانی عێراق راگه‌یه‌ندرا.
بە پێی ڕاپۆڕتی لێژنەی ڕاگەیاندنی گشتیی چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، ناوه‌کانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی “سینه‌مای جیهان” (نێونه‌ته‌وه‌یی) چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی “سلێمانی” Slemani له هه‌رێمی کوردستانی عێراق راگه‌یه‌ندرا که بریتین له؛ “هینز هێرمانس” Heinz Hermanns ده‌بیر و به‌رپرسی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی CEO و ده‌بیر و به‌رپرسی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی به‌رلین ـ سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ناوبژیوان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، خاتوو “پووران دره‌خشه‌نده” سیناریۆنووس، ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ئێران، “ئادریان بیلچ” Adrian Belic ـ ده‌رهێنه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌هه‌ڵگرتنی فیلم و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، “یوهانی ئالێنین” Juhani Alanen ـ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “ته‌مپره” Tampere له وڵاتی فینله‌ندا و خاتوو “زولفیه ئاکولاک” Zülfiye Akkulak ـ به‌ڕێوه‌به‌ری فیلم و راگه‌یاندن له وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
له به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی “سینه‌مای جیهان” (نێونه‌ته‌وه‌یی) له چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “سلێمانی”، به رێژه‌ی 11 فیلم له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌وانه؛ فه‌ره‌نسا، ئێران، کۆریای باشوور، چین، ئیسپانیا، لۆگزامبورگ، تورکیا، هۆڵه‌ندا، یوونان، سووریا، ئاڵبانی، پۆڵه‌ندا، به‌لژیک و فه‌له‌ستین به‌شداری ده‌که‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئه‌م به‌شه له فیستیڤاڵ، پێکه‌وه رکابه‌ری ده‌که‌ن.
چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “سلێمانی” له لایه‌ن کۆمپانیای سینه‌مایی “مه‌ستی فیلم” به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی “فوئاد جه‌لال”، به سه‌رۆکایه‌تی “مه‌لا به‌ختیار” به‌رپرسی به‌شی پاڵپشتیی ئه‌م فێستیڤاڵه و له که‌سایه‌تییه‌کانی به‌رجه‌سته‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ریی “دانه‌ر عومه‌ر فارس” و به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌داڕشتنی خاتوو “لینا ره‌زا” و به نمایش کردنی 134 فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی ٧٨ وڵاتی جیهان؛ پێکهاتوو له به‌رهه‌مه‌کانی ساڵانی 2018 و 2019ی زایینی له دوو به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی “سینه‌مای جیهان” (نێوده‌وڵه‌تی) که بریتییه له؛ به‌رهه‌مه‌کانی درێژی سینه‌مایی و کورته فیلم، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی و به‌شی رکابه‌ریی “سینه‌مای کوردی” (نه‌ته‌وه‌یی) پێکهاتوو له؛ به‌رهه‌مه‌کانی درێژی سینه‌مایی و کورته فیلم، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی و هه‌روه‌ها سازدانی وۆرکشۆپه‌کانی پیشه‌یی و پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش؛ به دروشمی “شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی” له رۆژانی 1 تا 7ی ئوکتۆبه‌ری 2019ی زایینی له 5 هۆڵی “سیتی سینه‌ما”، “سینه‌ما سالم”، هۆڵی “ئه‌منه سووره‌که” و هه‌روه‌ها له ته‌لاری “هونه‌ر” له شاری سلێمانی پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “سلێمانی” 14 خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی “کاجی زێڕین” و خه‌ڵاتی پاره‌ی نه‌غدی که بریتییه له به‌شی رکابه‌ریی فیلمه درێژه‌کانی “سینه‌مای جیهان” و “سینه‌مای کوردی”؛ به باشترین فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین وێنه‌گرتنی فیلم، باشترین کورته فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به هه‌ڵبژێردراوان پێشکه‌ش ده‌کرێت و هه‌روه‌ها له به‌شی رکابه‌ریی کورته فیلمه‌کانی “سینه‌مای جیهان” و “سینه‌مای کوردی” خه‌ڵاته‌کانی باشترین فیلمی نه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی، باشترین کورته فیلمی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به براوه‌کانی ئه‌م فیستیڤاڵه پێشکه‌ش ده‌کرێت و 4 خه‌ڵاتی تایبه‌ت له لایه‌ن کۆمپانیای سینه‌مایی “مه‌ستی فیلم”، له‌وانه: خه‌ڵاتی شکۆمه‌ندی، خه‌ڵاتی “ئه‌حمه‌د کایا” گۆرانیبێژی ناوداری کورد، خه‌ڵاتی شه‌هیدی “ئاڵا” (یه‌که‌مین کچی کورد که له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپی تیڕۆریستیی داعێش له کۆبانێ شه‌هید بوو) و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی “ته‌ها که‌ریمی” سینه‌ماکاری کۆچکردووی کورد پێشکه‌ش ده‌کرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی.