مه‌نووچێهر جیهانی ـ له چه‌ندین حوکمی جیاجیادا له لایه‌ن “عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد” ده‌بیر و به‌رپرسی فێستیڤاڵ، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی سینه‌مای ئێرانی سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان ناسێندران.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، “حه‌سه‌ن ئاقاکهریمی” ، “مێهدی باقربهیگی” ، “مه‌رزیه مه‌حبووب” ، “محه‌مه‌دڕه‌زا خیره‌دمه‌ندان” و “ئه‌میر سه‌حه‌رخیز” له لایه‌ن ده‌بیری فێستیڤاڵ وه‌کوو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی سینه‌مای ئێرانی سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان ICFF ناسێندراون.
“حه‌سه‌ن ئاقاکهریمی” له‌دایکبووی ساڵی 1336ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 1957ی زایینی له تاران، ده‌رچووی به‌شی سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆن له زانستگای هونه‌ره، چالاکیی هونه‌ریی خۆی وه‌کوو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنان له بنکه‌ی هزریی بارهێنانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ده‌ست پێ‌کرد. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی فیلمی “ته‌لیسم” له ده‌رهێنانی “داریووش فه‌رهه‌نگ” یه‌که‌مین ئه‌زموونی سینه‌مایی ئه‌وه. ئه‌و کاری ده‌رهێنانی به‌رهه‌م گه‌لێکی وه‌کوو فیلمه‌کانی “ئاغای به‌ڕێوه‌به‌ر” ، “سه‌فه‌ری مه‌رگ” و ئاماده‌کردن و پێکهێنانی فیلمه‌کانی “هه‌ڵاتن له قه‌ڵای روودخان” ، “کاتیی” ، “سه‌فه‌ری مه‌رگ” و “قوفڵ ساز”ی له ئه‌ستۆدا بووه.
“مێهدی باقربهیگی” له‌دایکبووی ساڵی 1356ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 1977ی زایینی له ئیسفه‌هان و ئه‌کته‌ری سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆنه. ده‌ستپێکردنی ده‌ورگێڕانی ئه‌و له فیلمه‌کاندا له ساڵی 1369ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 1990ی زایینی و له زنجیره‌درامای ته‌له‌ڤیزیۆنی “چیرۆکه‌کانی مه‌جید”دا بوو. باقربهیگی له ساڵی 1392ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 2013ی زایینی وه‌کوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاری ئیسفه‌هان هه‌ڵبژێردرا. ئه‌و له سینه‌مادا خه‌ریکی ده‌ورگێڕان له فیلمه‌کانی “مه‌رگی سپی” ، “نان و شیعر” ، “سه‌فه‌رنامه‌ی شیراز” ، “به‌یانیی رۆژی دوایی” و “شرم” بووه.
باقربهیگی هه‌روه‌ها له ته‌له‌ڤیزیۆندا له به‌رهه‌م گه‌لێکی وه‌کوو “خاتوون” ، “بڵێ که هه‌م” ، “که‌وانی کراوه” ، “له رێگای زاینده‌روود” ، “له چاوی بادا” ، “مه‌رگی سپی” ، “رۆژێکی نوێ” و “چیرۆکه‌کانی مه‌جید” ده‌ورگێڕانی هه‌بووه.
“مه‌رزیه مه‌حبووب” له‌دایکبووی ساڵی 1337ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 1958ی زایینی له تاران، بووکهڵهساز و ده‌رچووی کارناسی به‌کالۆریۆسی شانۆی بووکه‌ڵه له کۆلێژی هونه‌ره دراماتیکیهکانه. خاوه‌نی پێشێنه‌ی ئه‌ندامبوون له لێژنه‌کانی هه‌ڵبژاردن و ناوبژیوانی فێستیڤاڵه جۆراوجۆره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی شانۆی بووکه‌ڵه‌ی تاران، شانۆی منداڵ و مێرمنداڵی هه‌مه‌دان، به‌شی بووکه‌ڵه‌ی شانۆی به‌ره‌ڤانی پیرۆز، فێستیڤاڵی خوێندکاریی بووکه‌ڵه‌ی زانستگای تاران و هتد بووه.
ئه‌و ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێکخراوی یونیمای ئێرانه، ده‌رهێنه‌ر و دیزاینه‌ری بووکه‌ڵه‌ی داڕێژه و به‌رنامه‌گه‌لی ته‌له‌ڤیزیۆنیی “خاله قوورباغه و کۆرپه گیان” ، “خاله قوورباغه و کوڕ” ، “مشک و خاله” و هتد و یاریگێڕی بووکه‌ڵه، دیزاینه‌ر، سازێنه‌ر و خولقێنه‌ری بووکه‌ڵه له به‌رهه‌م گه‌لی سینه‌مایی وه‌کوو “ئیبڕاهیم له گوڵستان” ، “کڵاو قیرمزی و کوڕی پووری” ، “دارا و سارا” و چه‌ندانی دیکه بووه.
له‌وحه‌ی رێزلێنانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی بووکه‌ڵه‌ی تاران، دیلپۆمای شانازیی خه‌ڵاتی یه‌که‌می فێستیڤاڵی سیما، رێزنامه و خه‌ڵاتی یه‌که‌می فێستیڤاڵی رایه‌ڵه‌ی جیهانیی جامی جه‌می له کارنامه‌ی هونه‌ریی خۆیدا تۆمار کردووه.
“مه‌رزیه مه‌حبووب” ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لقی ئێرانی یه‌کێتیی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆگێڕانی بووکه‌ڵه‌یه و بێجگه له بووکهڵهسازی، بووکهڵهگێڕیشه، له‌و وه‌کوو دایکی بووکه‌ڵه‌کانی ئێرانی ناوی لێده‌برێت. چالاکیی خۆی له ته‌له‌ڤیزیۆن به بووکهڵهگێڕانی زنجیره‌ی “ماڵی دایه گه‌وره” ده‌ست پێ‌کرد.
ئه‌و کاری ده‌رهێنانی “بوزبوزی قه‌ندی” ، “خاله قوورباغه” ، “مشکی نه‌مه‌کی” و بووکهڵهسازیی “کڵاو قیرمزی و جغجغه و فڕفڕه” ، “سندووقی پۆست” ، “کڵاو قیرمزی و کوڕی پووری” ، “کڵاو قیرمزی و ئاغای پێشکه‌شکار” ، “کڵاو قیرمزی و سه‌روی ناز” ، “کڵاو قیرمزی” ، “کڵاو قیرمزی و به‌چه نه‌نه” و چه‌ندانی دیکه‌ی له ئه‌ستۆدا بووه.
“محه‌مه‌دڕه‌زا خیره‌دمه‌ندان” له‌دایکبووی ساڵی 1362ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 1983ی زایینی له شیراز، ده‌رچووی به‌شی ده‌رهێنه‌ری له زانستگای ده‌نگ و ڕه‌نگی ئێرانه و له ساڵی 1393ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 2014ی زایینی به چێ‌کردنی کورته فیلم و ئه‌نیمه‌یشێن چالاکییه هونه‌رییه‌کانی خۆی ده‌ست پێکردووه.
کاری ده‌رهێنانی یه‌که‌مین فیلمی سینه‌مایی خۆی به ناوی “بیست و یه‌ک رۆژ دواتر” له ساڵی 1395ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 2016ی زایینی ئه‌نجامدا و به‌م به‌رهه‌مه له سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر ئاماده بوو. له کارنامه‌ی فیلمسازیی خیره‌دمه‌ندان، به رێژه‌ی 9 کورته فیلم، 4 ئه‌نیمه‌یشێن و 1 فیلمی سینه‌مایی تۆمار کراوه.
“محه‌مه‌دڕه‌زا خیره‌دمه‌ندان” چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌کوو هه‌ڵبژارده‌ی باشترین فیلمی چوارده‌هه‌مین خولی فیلمی “موقاومه‌ت”، دیپلۆمای شانازیی باشترین کورته فیلم بۆ “دۆئێل” له سی هه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان و سیناریۆی فیلمی سینه‌مایی له سی هه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان بۆ فیلمی “بیست و یه‌ک رۆژ دواتر”، دیپلۆمای شانازیی و له‌وحه‌ی زێڕینی دووهه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی سڵامه‌ت بۆ فیلمی سینه‌مایی “بیست و یه‌ک رۆژ دواتر”، خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوان له چواره‌مین فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی “کینۆلوب”ی پۆڵه‌ندا، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان له نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “تامیل” و خه‌ڵاتی باشترین فیلم له بیست و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی “کیندرکینۆ”ی ئه‌ڵمانیا بۆ فیلمی سینه‌مایی “بیست و یه‌ک رۆژ دواتر” و چه‌ندین خه‌ڵات و نازناوی دیکه‌ی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه.
“ئه‌میر سه‌حه‌رخیز” له‌دایکبووی ساڵی 1355ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 1976ی زایینی له تاران، ده‌رهێنه‌ری ئه‌نیمه‌یشێن و دیزاینه‌ری جیلوه‌کانی وێنه‌ییه له سینه‌مادا. ئه‌و ده‌رهێنه‌ری ئه‌نیمه‌یشێنه‌کانی “چه‌تی ئێرانی” ، “ئالامۆد” ، “خه‌به‌ری به‌په‌له” و دیزاینه‌ری جیلوه‌کانی وێنه‌یی زنجیره درامای ته‌له‌ڤیزیۆنیی “موختارنامه” و فیلمه‌کانی “جیابوونه‌وه‌ی نادر له سیمین” ، “سه‌باره‌ت به ئێلی” ، “کڵۆیه‌ک قه‌ند” ، “ئاوازی چۆله‌که‌کان” ، “خوێن بازی” و چه‌ندین به‌رهه‌می دیکه بووه.
سه‌حه‌رخیز براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌کوو سیمورغی بلوورینی باشترین جیلوه‌کانی وێنه‌یی فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر، ته‌ندیسی باشترین جیلوه‌کانی وێنه‌یی جه‌ژنی سینه‌مای ئێران، ته‌ندیسی باشترین ئه‌نیمه‌شێنی جه‌ژنی سینه‌مای ئێران، خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی ئه‌نیمه‌شێنی تاران، دیپلۆمای شانازیی باشترین ئه‌نیمه‌شێنی فێستیڤاڵی کورته فیلمی تاران، په‌پووله‌ی زێڕینی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان و ته‌ندیسی باشترین ئه‌نیمه‌شێنی فێستیڤاڵی روشد بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه.
aئه‌و هه‌روه‌ها ناوبژیوانیی فێستیڤاڵی دووساڵانه‌ی پوویانمایی و ئه‌نیمه‌یشێنی تاران، فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، جه‌ژنی ماڵی سینه‌مای ئێران له کارنامه‌ی کاری هونه‌ریی خۆیدا تۆمار کردووه.
سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد” له رۆژانی 8 تا 14ی مانگی خه‌رمانانی 1397ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
Discussion about this post