دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی به یه‌کجاره‌کی تێکده‌چێت هونه‌رمه‌ندی ناودار حه‌مه جه‌زا بۆ دوا جار ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه شاری سلێمانی و ئه‌مه چه‌ند ڕۆژێکیشه له نه‌خۆشخانه ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه کراوه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به چرای ڕاگه‌یاند دکتۆر ته‌نها چه‌ند ڕۆژێکی ژیانی بۆ داناوه و حه‌مه جه‌زاش به هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌روه‌ک چۆن له ڕۆژانی خه‌بات ئێستاکه‌ش له مردن سڵی نه‌کردۆته‌وه.
له میانه‌ی تێکچوونی ڕه‌وشی ته‌ندروستی هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌واڵی جیاجیا له چه‌ند سایتێکی ئه‌لیکترۆنی هه‌واڵی مردنی حه‌مه جه‌زایان ڕاگه‌یاند. بۆ به دواداچوونی ئه‌م هه‌واڵه‌ش ستافی چرا له سلێمانی په‌یوه‌ندیان به بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند کرد ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه ئه‌م هه‌واڵه‌یان به درۆ خسته‌وه.