یونس حه‌مه‌د- كرواتیا: له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی زاگریب، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ (21/7) ده‌ستپێبكات، پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 19/7 له‌لایه‌ن خاتوو یهلكا تێپشیج به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شت و گوزاری دوبرۆڤنیك پێشوازی له‌نوێنه‌ری شاندی گروپی میوزیكی نالی و تیپی هونه‌ره میللییه‌كانی سلێمانی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرا.
دوای باسكردنی پته‌وبوونی په‌یوه‌ندی كه‌لتوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كه، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا خاتوو یهلكا هیوای خواست كه له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌یان، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن په‌یامی خه‌ڵكی شاره‌كه‌و كرواتیا بگه‌یننه كوردستان و وتیشی: ئێوه وه‌كو یه‌كێك له‌تیپه هونه‌ریی و كه‌لتورییه‌كانی خۆمان هه‌ژمار ده‌كه‌ین، روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و گروپانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاتهكهوه دێن و له‌ناو قه‌لاكه نمایشی هونه‌ری ده‌كه‌ن زۆربه‌یان شانۆیین، به‌لام به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندبوونی گروپه كوردییه‌كه ده‌رگایان ئاوالایه بۆ ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی گروپه‌كان پێشكه‌شبكه‌ن، باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌وان هه‌میشه ده‌رگایان ئاوالایه بۆ هه‌رگروپێكی كوردی كه سه‌ردانی ئه‌و شاره بكات.
به‌گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی ئاشنابوون
سه‌عات (8) ئێواره‌ی هه‌مان رۆژو له‌ناو قه‌لای شاری دوبرۆڤنیك به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر، تیپی هونه‌ره میللییه‌كانی سلێمانی و گروپی میوزیكی نالی چه‌ندین تابلۆی هه‌ڵپه‌ڕكی و گۆرانی و میوزیكی كوردیان به‌چاو و گوێی ئاماده‌بووان ئاشنا كرد، كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی نمایشه‌كه بوون جگه له‌دانیشتوانی شاره‌كه، ئه‌و گه‌شتیارانه بوون كه له‌ولاتانی دیكه‌وه هاتبوون بۆ سه‌ردانی قه‌لاكه.
سێ جار نمایش ده‌كه‌ن
دوێنێش شانده هونه‌رییه‌كه گه‌یشتنه زاگریبی پایته‌ختی ولاته‌كه و بڕیاره ئه‌مڕۆش (21/7) كه یه‌كه‌م رۆژی فێستیڤاڵهیهكه له‌سێ كاتی جیاوازدا نمایشه‌كه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن.
خولی (45)
شایانی باسه ئه‌مساڵ (45) خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی زاگریبه كه سالانه له‌شاری زاگریب به‌به‌شداریی ده‌یان تیپی و گروپی هونه‌ریی ولاتان و ناوه‌وه‌ی كرواتیا به‌سپۆنسه‌ری UN و به‌سه‌رپه‌رشتی یونسكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.