وای لێهاتیه ته‌له‌فۆن لۆ ههربرادهرهکی جارانی ڕێکخستن و پێشمه‌رگایه‌تی یان نوێکانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش بکه‌ی به‌جه‌ڕه‌سی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی شاگه‌شکه ده‌بی و له‌ساتی یه‌که‌مه‌وه پۆزهک لێده‌دا: ئه‌مرکه ! به‌و واتایه‌ی ئه‌من لهتو گه‌وره‌ترم ده‌تانم فه‌رمانت به‌سه‌ردا بکه‌م، وه‌ک جاران نیه له‌ئاستی تودابم له‌قۆناغی خه‌بات و شۆڕشگێڕی ئێستا سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌واییه و فه‌رمان ده‌که‌م چونکه خۆم پێ لهتو مه‌زنتره! باشه ئه‌گه‌ر خۆشت پێ به‌رزتره نازانم لۆ به‌عه‌ره‌بیه ئه‌مرکه؟
به‌رپرس و ته‌له‌فۆن
خوداری ئه‌و ئامێره گه‌یه‌نه‌ره وای لهتڕهمهسئولهکانیش کردیه ئاگایان لهعهشتهبای خوای نه‌مایه ههرناکاوه بێ هاتنی زه‌نگ سه‌یره‌کی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ده‌کا و دایده‌نێته‌وه پاش که‌مۆکه‌ک ده‌باره‌ی ده‌کاته‌وه! له‌وه‌ش خۆشتر ته‌ماشاکه‌ن به‌رپرس نیه وێنه‌ی ته‌له‌فۆنه‌کی ده‌ستی به‌بن گێیهوهیه نه‌بی بهئیسلامیهکانیشهوه؟
لایکی درۆیان ..
ئای لهقوڕێت نێم، وه‌ی لهخمێت نێم، هه‌ی لهههشه شینێت نێم، ئه‌گه‌ر لایکه‌که‌ت لهفێیسبووک ته‌نیا لۆ مجامه‌له نیه؟ ئه‌ویش مه‌که باشتره مادام نهتخوندهوه ڕانوسیت له‌سه‌ر کرد، لێره بوویته لایکی درۆیان! زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌وباره‌وه لهماڵۆچکهی فێیسبووک واده‌که‌ن! خۆ کابرا ناحه‌قی نیه چونکه چاوی ته‌نیا وێنه‌که ده‌بینی خوندنهوهش چاو مێشک ماندی ده‌کا لۆ فێربوون ئێ خۆ ئه‌ویش نایه‌وێ فێرببێ، ده‌جا وه‌ره ئه‌و بولبوله‌ی له‌و قوڕه‌ی ده‌رینه!
کۆمپانیاو شه‌مپانیا ..
کۆمه‌ڵی کورده‌واری جوتیاری یه و خاک تێیدا ماکه سیسته‌می فه‌رمانڕه‌واییه‌که‌ی فیدرالهتی فیوداڵی ئاغای گوند و میرنشینی یه، کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری پاره تێیدا ماکه به‌ڕێوه‌بردنی به‌رژه‌وه‌ندی ملیۆنێر و ملیاردێره خاوه‌ن کۆمپانیاکانه. ئه‌وڕۆش کۆمپانیا و شهمپانیات نه‌بی که‌واته به‌رپرس نی!
حیزبانێ ..
کۆمه‌ڵگا به‌ته‌نیا له‌ڕێ ی حیزبه‌وه ناگۆڕێ که هه‌ندێک پێیان وایه، سه‌دان ڕه‌وڕه‌وه‌ی تر هۆکاری پێشکه‌وتنی کلتورن. ڕاسته به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری له‌ده‌ست حیزبه‌کانه به‌ڵام به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له‌بن جنجڕۆکی حیزبه ئاینیه‌کانه! جا حیزبانێ وه‌ک سێڕیسکانێ وایه ئه‌وه‌ت ڕیز ئه‌وه‌ت نه‌یکا داشه‌که ده‌خوا! ده‌زانم هه‌ویره‌که ئاوی زۆر ده‌وێ به‌س ده‌زانم تاقه‌تی خوندنهوهت نیه لۆیه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م گۆت، ئه‌گه‌ر زاتریشت ویست بیرکه‌وه و به‌دوایدا وه‌ره‌وه.
داعشکاری ..
ده‌ستی هه‌وڵگریه ناوچه‌ییه‌کان له‌پێکهاته حیزبیه‌کان واڵایه، ئه‌گه‌ر دوێنێ جاشکاری هه‌بوو ئێستا داعشکاری هه‌یه! خۆ مه‌رج نیه بچی ببی به‌داعش تۆ له‌بیرتدا داعشی بوویی لهڕۆژهکی ژیانت وردبه‌وه که له‌خه‌و هه‌ڵسای تا دهخهویهوه چه‌ندین جار ئه‌نفالچی و داعشاوی بوویی. هه‌نده به‌دواداچوونیان لۆ ده‌که‌ی هه‌موو شه‌وێ به‌ته‌له‌فزیۆن دهیانهینیه ماڵه‌که‌ی خۆت، هه‌رنا وێنه‌یان لهمهزهندهی هزرتدا ده‌بینی، ئه‌گه‌ر خۆت ڕزگار نه‌که‌ی بهمن ڕزگار ناکرێی ها ئه‌وه بیزانه له‌خه‌ویش ههردهیانبینی؟