له‌چاوپێكه‌وتنێكی به‌رنامه‌ی تاراتاتای كه‌ناڵی دوبه‌ی، ئه‌لیسای گۆرانیبێژ ئه‌وه‌ی دركاند، كه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ژوورێكی تایبه‌ت كردووه بۆ مه‌شقكردن‌و پرۆڤه‌ی ده‌نگیی‌و وتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانی گۆرانیبێژی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب فه‌یروز، وتیشی:
“زۆر به‌ئاگاوه خه‌ریكی ئه‌م كارهمو ڕۆژانه پرۆڤه‌ی خۆم ده‌كه‌م.” ئه‌لیسا له به‌شێكی تری ئه‌و دیمانه‌یه‌دا، بێزاریی‌و توڕهییو په‌ستی خۆی نه‌شارده‌وه به‌رانبه‌ر به‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی كه هه‌میشه خه‌ریكی هۆنینه‌وه‌ی چیرۆكی دروستكراوو درۆكردنن بۆ هونه‌رمه‌ندان. به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سۆزداریی ئه‌لیسا به بازرگانێكی لیبی به ناوی (تاریق ختونی)، كه ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێكهوهبوونو پاشان له‌یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی به‌دناوی ئه‌م بازرگانه لیبییه، به‌ڵام ئه‌لیسا هه‌موو ئه‌م هه‌واڵانه‌ی به‌درۆخستۆته‌وه‌و ناڕه‌زایی خۆی نیشاندا بۆ ئه‌م جۆره هه‌واڵه دروستكراوانه‌ی زۆرێك له میدیاكان