ئه‌لیزابێت ته‌یلۆر,ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی, بۆ یه‌كه‌م جار له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا له فیلمی(Lassie Come Home) وله 12ساڵیدا له فیلمی (National Velvet) “1944” رۆڵی بینی و ناوبانگێكی زۆری به‌ده‌ستهێنا و فیلمه‌كه‌ش(5)جار بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار پالێورا,
زیاتر له (50 ) فیلم‌دا رۆڵی بینیوه و دووجار خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین ژنه ئه‌كته‌ری به‌ده‌ستهێناوه له فیلمی (Whos Afraid of Virginia Woolf)”1960″ و (Butterfield 8)”1966″ دا, ته‌یلۆر هه‌میشه به‌هۆی جوانیه‌كه‌یه‌وه جیگه‌ی گرنگی پێدان بووه له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه , هه‌روه‌ها 8جار پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامداوه و به‌ناوبانگترینیان ئه‌كته‌ری به‌ریتانی كۆچكردوو ( ریچارد بیرتۆن)ه كه له فیلمی (Cleopatra) “1963 ” رۆڵی له‌گه‌ڵ بینیوه,
هه‌روه‌ها گرنگی به بابه‌ته مرۆییه‌كان ده‌دا, به‌تایبه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز, و خه‌ڵاتی رێزلێنانی له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی له‌و بواره‌دا پێبه‌خشراوه.
ئه‌لیزابێت ته‌یلۆر, به‌یه‌كێك له ئه‌فسانه‌كانی سینه‌مای جیهانی ناسرابوو, به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی (سیدارز سینا) شاری لۆس ئه‌نجلۆس له ته‌مه‌نی 79ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.