ئه‌گه‌ر چی ڕۆژانه به‌رهه‌می نوێمان گوێلێده‌بێت و بڵاوده‌بێته‌وه به‌ڵام که‌من ئه‌و به‌رهه‌م و ئه‌لبومانه‌ی که له‌گه‌ڵ ژیانی ئهمڕۆمانا بگوجێت و بیسه‌ر دام‌و چێژێکی تایبه‌تی لێ وه‌رده‌گرێت و تاسه‌رده‌مێکی باش ئه‌و به‌رهه‌مه بمێنێته‌وه و له سه‌رده‌می عاشقان جێگایه‌ک بۆخۆی بگرێت هونه‌رمه‌ند گۆران ساڵانێکه به‌کاری هونه‌ری سه‌رقاڵه‌و ته‌نها خاوه‌نی یه‌ک به‌رهه‌مه، سه‌باره‌ت به ئه‌لبومه‌که‌ی گۆران به‌م شێوه‌یە بۆ چرا دووا :
“ساڵانێکی زۆره ئه‌مه‌وێت کارێکی تایبه‌ت بکه‌م بۆیه خۆم دور گرتووه و وام پێباشتره تا ئه‌و کاته‌ی بتوانم کارێک بکه‌م جیاواز بێت لە کارەکانی تر و سه‌رده‌مێکی زێڕین دروست کاته‌وه، نامه‌وێت به‌رهه‌مێک بێت ته‌نها ڕۆژو مانگێک و کۆتای بێت بۆیه ئێستا به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌توانم بڵێم ئه‌و کاره‌م ماوەی 3 ساڵه پێوەی سه‌رقاڵم که کۆی تراکەکان لە 8 تراک پێک هاتووه”.
سەبارەت بە کات و چاوەڕوانی لە کارەکانیدا گۆران ووتی : ” ڕاستە زۆری پێچوو بەڵام نەمویست کاره‌کان دووباره بێت. کارەکانی ئەم ئەلبوومەش ته‌نها 4 که‌س کاری تیا کردووە کە هه‌ر یه‌کێکیان که‌سانی تایبه‌تن لە بوارەکانی خۆیاندا لەوانە :
له ڕووی نووسینی هۆنراوه‌کان هه‌ردی نوری 5 تێکستی بۆ نووسیوم وه هونه‌رمه‌د نه‌ریمان بابان 3 تێکست له ڕووی ئاواز‌و دابه‌شکردن و موزیک عیماد شه‌کوری و عارف شه‌کوری سه‌رجه‌م کاره‌کانیان بۆ کردووم، وە له وڵاتی تورکیا له ستودیۆ جان و چه‌ندین موزیکژه‌نی به‌توانا تیایدا به‌شداربوون. لە کارەکانمدا زۆرترین ئامێری لایڤی تیا به‌رجه‌سته کراوه‌و لە ڕووی ماددەشەوە ئەوا ماده‌یه‌کی یه‌کجار زۆری تێچووه به هیوام ئه‌وه‌ی ویستم کردبێتم و له چه‌ند مانگی داهاتوو بڵاوبێته‌وه”.