لانـــــــــــــــــــــه ئهحمـــــــــــهد-هـــــــــــــهولێر
15 ـی ئایاری 2010
له‌م ماوه‌یه ماڵپه‌ڕه هونه‌ریه کوردیه‌کان، بێ گوێدانه هیچ ڕاستگۆیه‌ک و ئهخڵاقێکی ڕۆژنامه‌وانی، هه‌واڵی پڕوپاگه‌نده‌ی دوور له ڕاستی بۆ به‌رزکردنی ئاستی که‌سێکی دیاریکراو بڵاوده‌که‌نه‌وه، که له ڕێیه‌وه خه‌ڵک چه‌واشه ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی بینه‌ر و گوێگر چاوی داخرابێت، ته‌نیا هه‌واڵ و نووسینه‌کانی ئه‌وان بخوێنێته‌وه و باوه‌ڕیان پێ بکات ! له‌م چه‌ند ڕۆژه یه‌کێک له ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان، هه‌واڵێکی بڵاوکرده‌وه به ناوی “دڵم ته‌نگه‌ی کاروان به ماوه‌ی دوو رۆژ نزیکه‌ی 5000000 سیدی فرۆشرا” که نوسه‌ره‌که‌ی که‌سێک بوو به ناوی (هه‌نگاو سیامه‌ند).
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک دروست ده‌بێت !، کاکی نووسه‌ر تۆ ئه‌م ئاماره دهقیقهت له کوێ هێنا که له ماوه‌ی ته‌نیا دوو ڕۆژ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌که‌ی کاروان هه‌ورامی 5 ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشرابێ ؟!، “لاپه‌ڕه‌ی سپی”ـهیهکهی زه‌که‌ریا له ماوه‌ی زیاتر له 10 ڕۆژ جا 100 هه‌زار دانه‌ی لێ فرۆشرا، ئه‌لبومی هیچ هونه‌رمه‌ندێکی دونیایی بگره “مایکل جا‌کسۆن”ـیش له‌م ماوه که‌مه ئه‌م ڕه‌قه‌مه خه‌یاڵیه‌ی بۆ هه‌ژمار نه‌کراوه ! به ده‌گمه‌ن نه‌بێت !، ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی تۆ ڕاست بێت ده‌بێ کاروان هه‌ورامی ببێت به کاروان جا‌کسۆن !
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نیا ڕای تایبه‌تی خۆم بوو، به بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به بۆچونی خۆم بوو نووسیم، لێره‌وه به‌ڵگه‌کان ده‌خه‌مه ڕوو !
له په‌یوه‌ندیه‌ک له‌گه‌ڵ به‌شی بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمپانیای “ڤین پڕۆدێکشن” ئه‌وان ئه‌م هه‌واڵه‌یان به درۆ خسته‌وه‌و وتیان “ئه‌لبومه‌که‌ی کاروان هه‌ورامی له‌گه‌ڵ ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ندان “میرا، چۆپی” به یه‌که‌وه له تورکیا چاپکراوه، ئێمه بۆ هه‌ر هونه‌رمه‌ندێک که ئه‌رکی چاپکردنی ئه‌لبومه‌که‌ی بگرینه ئه‌ستۆ بۆ چاپی یه‌که‌می له “15،000” پانزه هه‌زار دانه زیاتری لێ چاپ ناکه‌ین، ئه‌لبومه‌که‌ی کاروانیش به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ میرا و چۆپی 15 هه‌زار دانه‌ی لێ چاپکراوه‌و تا ئێستاش به ڕێژه‌یه‌کی وا نه‌فرۆشراوه تا ئێمه بیر له دووباره چاپکردنه‌وه‌ی بکه‌ینه‌وه .
لێره‌دا ده‌ڵێم، خه‌ڵکی ئه‌وا بیر ته‌سک و بیرکۆڵ نین ئێوه بتوانن ته‌نیا به چه‌ند تێکستێکی یه‌ک له دوای یه‌ک ڕیزکراو باوه‌ڕێکی خه‌یاڵی دروست بکه‌ن، بۆیه کاتێک شتێک ده‌نووسن بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که ئێوه به‌رپرسیارن له‌و نووسینه‌تان، هه‌وڵ بده‌ن ڕاستگۆیانه به شێوه‌یه‌کی ته‌واو ئاماره‌کان بخه‌نه ڕوو، کاروان هونه‌رمه‌ندێکی سه‌رکه‌وتووه و ستایلێکی تازه‌ی هێنا بوونه‌وه، پێویست ناکا ئێوه به بابه‌تی چه‌واشه‌کار کاروان ناشرین بکه‌ن.
چاوه‌ڕێی زنجیره ڕه‌خنه‌یه‌کی تر بن، له داهاتوو ڕاستیه‌کان به به‌ڵگه‌وه پیشان ده‌ده‌م !