كه باسی دیارده ئهزموونگهرییهكانى شانۆ ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان ئه‌و دیارده تازه‌گه‌رى و هونه‌رییانه‌یه كه بوونه‌ته هۆی به‌رده‌وامى شانۆ و گه‌شه‌سه‌ندنى، ئه‌و دیاردانه‌ى كه توانیان قه‌ناعه‌ت به بینه‌ر بیَنن كه‌وا شانۆ قوتابخانه‌یه و رۆڵیَكى سه‌ره‌كى هه‌یه له چاره‌سه‌ر كردنى كیَشه مرۆڤایه‌تییه‌كان
و دروستكردنى نه‌وه‌یه‌كى نوىَ و ئازادیخواز، نه‌وه‌یه‌كى هوشیار و شارستانى، چونكه شانۆ هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنییه‌وه وه‌ك پیَویستییهكى مرۆڤایه‌تى سه‌رى هه‌ڵداوه. مرۆڤ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كیَشهكانى په‌ناى بردۆته به‌ر شانۆ و شانۆی كردووه‌ته مینبهریَك بۆ ده‌رخستنى بیر و بۆچوونه‌كانى و كیَشه گرنگه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه. شانۆ په‌یامى مرۆڤایه‌تى و ستاتیكى و شارستانیه‌ته. شانۆ زاده‌ى مرۆڤى رۆشنبیره، پاك بوونه‌وه‌یه، ئه‌و شویَننهیه كه راستگۆیانه كیَشهكانى مرۆڤابهتى چاره‌سه‌ر ده‌كات. شانۆ هیَزیَكى ئه‌فسوناوى زۆری هه‌یه هه‌ر بۆیه له سه‌رتاپاى جیهان دیارده‌و ته‌وژمى نوىَ سه‌ریانهه‌ڵدا بۆ پاراستن و پیَشڤهچوونى شانۆ، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و هۆیانه كه ده‌بنه هۆی ئاویَتهبوونى بینه‌ر له‌گه‌ڵ شانۆ‌و وا له بینه‌ر ده‌كه‌ن كه هه‌ست به گرنگى شانۆ بكات و پیرۆزى شانۆ بپاریَزىَ. گه‌ر ئاورِیَك له میَژووى شانۆ بده‌ینه‌وه ده‌بینین چه‌نده‌ها ته‌وژم و شیَواز سه‌ریانهه‌ڵداوه كه هه‌مووشیان له‌یه‌ك خاڵدا یه‌كتر ده‌گرنه‌وه، ئه‌ویش پیرۆزى شانۆ و گرنگى له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ى بینه‌ره له‌گه‌ڵ شانۆدا، دهكریَ به‌هۆی شانۆوه مه‌زنترین شۆرِش به‌رپا بكریَت، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه رووتیَكردنى ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌و بایه‌خدانى گشت رۆشنبیرانى جیهانه به شانۆیه، كه زۆربه‌شیان ژیانى خۆیان بۆ به‌ره‌و پیَشخستنى شانۆ ته‌رخان كردووه، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كى ئه‌فسوناوى هه‌یه له‌سه‌ر هۆشی خه‌ڵكى و هۆیه‌كه بۆ گوزارشت كردن له ژیانى رۆژانه. “فریدریكۆ گارسیا لۆركا”ى نووسه‌ر و شاعیری مه‌زنى ئیسپانى دهڵیَ: شانۆ گرنگترین و به‌نرخترین هۆی گوزارشت كردن و بیناكردنى ولاَته، هه‌روه‌ها بارۆمهتریَكه ته‌رخان كراوه بۆ پیَوانهكردنى مه‌زنى و لاوازى ئه‌م ولاَته. شانۆ قوتابخانه‌یه‌كه بۆ فرمیَسك و پیَكهنین. به‌هۆی ههڵویَستیَكدا له‌سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ مرۆڤ فرمیَسك دهرِیَژیَ و هه‌ست و به ئازارى ویژدان ده‌كات به‌هۆی چه‌ند دڵۆپه فرمیَسكه مرۆڤ ویژدانى خاویَن دهبیَتهوه و ئاسووده دهبیَ، هه‌روه‌ها به‌هۆی ههڵویَستیَكى تر خه‌م و خه‌فه‌تى رۆژگارى بیری دهچیَتهوه و دهچیَته دنیایه‌كى تر، هه‌روه‌ها مینبهریَكى سه‌ربه‌سته‌و دهتوانریَ له سه‌ریا به‌رگه له هۆشمه‌ندى كن و نویَدا بكریَت. ئه‌و گه‌له‌ى یارمه‌تى شانۆ نادات و هانى نه‌داوه و پشتگیری شانۆ نه‌كات ئه‌وا ئه‌و گه‌له گهلیَكى دواكه‌وتووه، هه‌مان شتیش ده‌رباره‌ى شانۆ، ئه‌گه‌ر شانۆ هه‌ست به لیَدانى دڵی گه‌ل نه‌كات و كیَشهى كۆمهلاَیهتى و میَژوو و مه‌رگه‌ساتى ئه‌و گه‌له به‌رجه‌سته نه‌كات ئه‌وا ئه‌و شانۆیه مه‌رجه‌كانى خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌وكاته دهبیَته هۆڵیَكى كات به‌سه‌ربردن واته یهكىَ له مه‌رجه گرنگه‌كانى شانۆ ئه‌وه‌یه هه‌ست به لیَدانى دڵی میلله‌ته‌كه‌ى خۆی بكات و گوزارشت له ژیانى رۆژانه‌یان بكات و ببیَته ئاویَنهیهك كیَشهو ئازاره‌كانى ئه‌و میلله‌ته‌ى تیایدا ره‌نگ بداته‌وه و ببیَته هاندهریَك بۆ رۆشنبیركردنى ئه‌و میلله‌ته. هه‌روه‌ك زانراوه پیَوانهى هه‌ر میللهتیَك به‌نده به ئاستى هونه‌ره‌كه‌ى، میلله‌تى رۆشنبیر و پیَشكهوتوو و هونه‌رى پیَشكهوتووى هه‌یه، خاوه‌ن هونه‌رمه‌ندى مه‌زن و به توانایه، پشتگیری كردنى هه‌ر میللهتیَكیش بۆ شانۆ خۆی ماناى رۆشنبیری و پیَشكهوتوویی ئه‌و میلله‌ته دهبهخشیَ.
“لودى جۆفیه”ى دهرهیَنهر و ئه‌كته‌رى فه‌ره‌نسی به‌ناوبانگ دهڵیَ: مرۆڤ بۆ ئه‌وه شانۆی دۆزییه‌وه، چونكه شانۆ نهیَنییهكانى ژیانى بۆ ئاشكرا ده‌كرد، كاتیَكیش مرۆڤ له به‌هه‌شت ده‌ركرا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و به‌هه‌شته ده‌ستكرده‌ى دا به هیواى بهههشتیَكى تر. هه‌ر چۆنیَك بیَت شانۆ ته‌واوترین دۆزینه‌وه‌ى مرۆڤه‌و به‌ڵكو سهرسورِهیَنهرترین دۆزینه‌وه، ده‌توانم بڵیَم تاكه دۆزینه‌وه‌یه له ژیانى مرۆڤایه‌تیدا، من وا هه‌ست ده‌كه‌م له شانۆ یاخود به‌هۆی شانۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه له ژیانى رۆژانه‌مدا فیَری ده‌بم سه‌قامگیر دهبیَ، هه‌روه‌ك له‌مه‌وبه‌ر باسمكرد كه شانۆ گرنگییه‌كى زۆری هه‌یه كه دهتوانریَت به‌هۆیه‌وه مه‌زنترین شۆرِش به‌رپا بكریَت، نه‌ك دۆزینه‌وه‌ى سهرسورِیَنهوه هه‌روه‌ك “لودى جۆفیه” باسی ده‌كات، به‌ڵكو دۆزینه‌وه‌یه‌كى ترسناكیشه، ترسناكه به نسبه‌ت ئه‌و كیَشانهى كه كار له‌سه‌ر ره‌وتى ژیانى ئاده‌میزاد ده‌كه‌ن و مرۆڤ ناره‌حه‌ت ده‌كه‌ن، حاڵه‌ته نیَگهتیڤ و پۆزهتیڤهكانى ژیانى رۆژانه‌ى مرۆڤ به‌رجه‌سته ده‌كات. شانۆ داهیَنانیَكى فیكری تیادا رووده‌دات و ژیانى به‌خته‌وه‌رى تیا به‌دى دهكریَت، شانۆ وه‌ك ته‌رازوویه‌ك وایه كه كیَش و سه‌نگى هه‌موو شتیَك ئاشكرا ده‌كات، بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه راسته‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه، رووى گه‌شی ژیان و حه‌قیقه‌ته‌كان پیشان ده‌دات، شانۆ یاسایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى حه‌ز به پهیرِهوكردنى یاسا ده‌كه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ى حه‌زیان لهچیَژ وه‌رگرتنه ده‌توانن چیَژی لیَ وه‌ربگرن و كاتى خۆیان له‌گه‌ڵی به‌سه‌ربه‌رن. فیَركهریَكه بۆ ئه‌وانه‌ى نه‌زانن و ریَگهیهكى چه‌وتیان گرتووه‌و دهسهلاَتداریَكى به‌رزه بۆ ئه‌وانه‌ى زانیویانه ریَگاى راست بگرن. شانۆ وانه‌ى به‌سوود دهبهخشیَته خه‌ڵكى، واته دهبیَته سه‌رچاوه‌ى فیَركردنى كۆمه‌ڵ و خه‌ڵكى رووى تیَ ده‌كه‌ن، زیره‌كى بههیَز ده‌كات و ریَگاى یاسا‌و گه‌وره‌یی و ژیانى دوور و دریَژی خۆشی نیشانى خه‌ڵكى ده‌دات. “سین ئۆگیَزى” نووسه‌رى ئهیرلهندى دهڵیَ: شانۆ هه‌روه‌ك مۆسیقا‌و په‌یكه‌رتاشی هونهریَكى جیهانییه‌و هه‌ر كاتیَك شانۆیه‌كى مه‌زن له‌دایك دهبیَ ئه‌وا كهلهپوورى گشت مرۆڤایه‌تى ده‌وڵه‌مه‌ند دهبیَ. “شیله‌ر” شاعیر و نووسه‌رى ئه‌ڵمانى دهڵیَ: شانۆ له هه‌موو ده‌زگایه‌كى گشتى زیاتره، كلیلیَكه هه‌رگیز هه‌ڵه ناكات و زۆربه‌ى ریَگاكانى ده‌روونى مرۆڤایه‌تى و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كاته‌وه.
گه‌ر چاویَك به میَژووى شانۆ بخشیَنینهوه ئه‌وه‌مان بۆ روون دهبیَتهوه كه‌وا چۆن بینه‌ر به‌شدارییه‌كى ته‌واوى له شانۆى كۆندا ده‌كرد، له‌و نمایشانهى كه له ئاهه‌نگه‌كانى “دیۆنیزیوس”دا پیَشكهش ده‌كرا، ئینجا به‌ره به‌ره بینه‌ر له ئه‌كته‌ر دووركه‌وته‌وه تا ئه‌وكاته‌ى شانۆیی ته‌نها بۆ كۆمه‌ڵه كهسیَكى دیاریكراو پیَشكهش ده‌كرا. ئیَمه بۆ ئه‌وه‌ى بزانین كاریگه‌رى ئه‌م دییارده شانۆییانه‌ى كه سه‌ریان هه‌ڵداوه بزانین، هه‌روه‌ها رۆڵی ئه‌زموونگه‌رى لهرهوتى شانۆدا بزانین پیَویسته به‌ر له هه‌موو شتیَك بگهرِیَینهوه سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى شانۆ و شانۆ بۆچی سه‌ریهه‌ڵدا؟ له سه‌ره‌تاوه باسی گرنگى شانۆمان كرد و ئاشنابووین به كاریگه‌رى شانۆ له ژیانى مرۆڤایه‌تیدا. سه‌رهه‌ڵدانى شانۆ دهگهرِیَتهوه بۆ ئه‌و گرنگییه‌و بۆ وهلاَم دانه‌وه‌ش له بوونى مرۆڤ و ئه‌و ئه‌ركه‌ى كه له‌ژیاندا پیَی سپیَردراوه.
به‌شی دووه‌م
كه شانۆ لاى گریكه‌كان سه‌ریهه‌ڵدا ئاوا به شیَوهیهكى ههرِهمهكى سهریههڵنهداو وه‌ك لاى ئیَمهش وه‌رگیراو نه‌بوو. ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمه له‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه زۆرجار به‌راورد ده‌كه‌ن لهنیَوان شانۆی ئیَمهو ئه‌وروپا یان ولاَتانى پیَشكهوتوو. ئه‌وان وه‌ك پیَداویستییهكى ژیانى رۆژانه‌یان و وه‌ك شتیَكى ته‌واوكه‌ر له ژیانیاندا شانۆیان دۆزییه‌وه، ئیَمهش لهریَگاى چه‌ند كهسانیَكى غه‌یره گریكى ئاشنابووین به شانۆ، بۆیه هه‌میشه هه‌ست به “تفاعل” نه‌كردنى بینه‌ر له‌گه‌ڵ شانۆكهماندا دهكریَت و شانۆ له ژیانى رۆژانه‌ماندا هیچ زهرورهتیَكى نییه. شانۆ ناتوانىَ رووه كاریگهرهكهى خۆی نیشان بدات و شانۆكاران ببنه پیَشهنگ له گشت گۆرِانكارییهكان، پیرۆزى شانۆ له‌لایه‌ن خودى ههندیَ له شانۆكاران نهپاریَزراوه. به‌هه‌رحاڵ با بگهرِیَینهوه سه‌ر سه‌ره‌تاكانى سه‌رهه‌ڵدانى شانۆ، زۆربه‌مان ده‌زانین كه‌وا شانۆ له ویَرده ئایینییه‌كان سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌وه‌ى بۆ شكۆمه‌ندى خواوه‌ند “دیۆنیزیۆس” سازده‌كرا، به تایبه‌تى له سرووده‌كانى “دسیرامبۆس” كه كۆرس ئه‌م سروودانهى ده‌گووته‌وه، “گیسپس” یه‌كه‌م كه‌س بوو خۆی له كۆرس جیاكرده‌وه و چیرۆكه‌كه‌ى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆرِسدا دهگیَرِایهوه و دیالۆگ له نیَوانیاندا هه‌بوو، ئینجا هه‌ریه‌ك له ئه‌سخیلۆس و سۆفیكلیس ئهكتهریَكیان زیادكرد و له یۆرپیدس به‌ولاوه ئه‌كته‌ر رۆڵی ته‌واوى خۆی بینى و شانۆ رۆژ به‌رۆژ پیَشكهوتنى به‌خۆوه بینى. له سه‌رده‌مى گریكه‌كان ئه‌كته‌ر وه‌ك خانه‌دانه‌كانى ولاَت سه‌یر دهكراو گه‌وره پیاوانى ولاَت زۆر بایه‌خیان به‌شانۆ و بۆنه‌كان ده‌داو پیَشبرِكیَی تایبه‌ت هه‌بوو بۆ نمایشی شانۆیی، بهلاَم له سه‌رده‌مى رۆمانییه‌كان ئه‌كته‌ر ئه‌و به‌هایه‌ى نه‌بوو، وه‌ك یۆنانییه‌كان ریَزیان له ئه‌كته‌رى شانۆ نه‌ده‌گرت و شانۆیان به شویَنیَكى كات به‌سه‌ر بردن دانابوو، ده‌بووایه هونه‌رمه‌ندان وه‌ك ئامرازیَك بن بۆ دڵخۆش كردنى پیاوه خانه‌دانه‌كان و كاربه‌ده‌ستان. شانۆ له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى چه‌ندین هه‌وراز و نشیَوى بینیوه، سه‌ره‌تا له گۆرِهپان نمایشه‌كان پیَشكهش ده‌كران، دواتر له چوارچیَوهى هۆڵیَكى فراوان و ئینجا له‌ناو كه‌نیسه‌و پاش ماوه‌یه‌ك له‌ناو كه‌نیسه دهكراو پیاوه ئایینییه‌كان ده‌ستیان كرد به دژایه‌تیكردنى شانۆ. بۆیه هونه‌رمه‌ندان ناچار بوون بهشیَوهى گهرِۆك شانۆ پیَشكهش بكه‌ن و زۆرجاریش نمایشه‌كانیان به بووكه شووشه به‌رجه‌سته ده‌كرد. واته ئه‌و چیرۆكه‌ى ده‌یانویست پیَشكهشی بكه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كانیان ده‌كرده بووكهشووشهو به‌هۆی چه‌ند بووكه شووشه‌یه‌ك یان چه‌ند بووكۆڵهیهك نمایشه‌كانیان پیَشكهش ده‌كرد، چونكه پیاوه ئایینییه‌كان و كاربه‌ده‌ستان لاریان نه‌بوو به‌م شیَوازه پیَشكهش بكریَت. ئینجا دووباره شانۆ توانى خۆی به‌سه‌ر واقیعه‌كه‌دا فه‌رز بكات، رۆژ به‌دواى رۆژ گرنگى خۆی سه‌لماند و توانى ببیَته بهشیَكى گرنگى ژیانى رۆژانه‌و ته‌خته‌ى شانۆ بووه سه‌كۆیه‌كى پیرۆز، رۆژ له‌دواى رۆژ وانه‌ى به‌سوودتر و چیرۆكى بهپیَزترى پیَشكهش ده‌كرد. هه‌میشه شانۆ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو ته‌بایی و خۆشه‌ویستى و زانستى نوىَ و چاره‌نووسی بهدرِهوشتى و چیَژی ئازادى و ئازارى برسیه‌تى و ژیَردهستى و په‌رته‌وازه‌یی به‌خه‌ڵك بناسیَنىَ و هه‌میشه له هه‌وڵی ئهوهدابیَت مرۆڤ به‌ره‌و به‌خته‌وه‌رى و زانست و سه‌ربه‌خۆیی و خۆشه‌ویستى ببات. ئیَمه گه‌ر بمانهویَت دیارده‌ى پیَشكهوتنى شانۆ له‌كۆنه‌وه تا ئیَستا دیارى بكه‌ین ئه‌وا ئه‌و پیَشكهوتنه له‌چوار رووه‌وه خۆی دهبینیَتهوه: “ناوه‌رۆك، شیَوه، جیَگهو شویَن، نمایش”.
له‌رووى ناوه‌رۆك له سه‌ره‌تادا شانۆ باسی ململانیَی مرۆڤى ده‌كرد له‌گه‌ڵ خواوه‌ند یان لهنیَوان چاره‌نووس و پاڵه‌وان واته زیاتر باسی كیَشهكانى ئاسمانى ده‌كرد. مه‌به‌ست له ئاسمان و خواوه‌نده‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه بوو نه‌وه‌ك باسی مرۆڤ و كیَشه تایبه‌تى و كۆمهلاَیهتییهكان، بۆ نموونه شانۆیی “ئۆدیبی پاشا” كه سۆفۆكلیس نووسیویه‌تى، چاره‌نووسی ئۆدیب وایه دهبیَ باوكى خۆی بكوژیَ و دایكى خۆی ماره بكات، ئینجا ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ى ئاشكرا دهبیَت و له‌داخا چاوى خۆی كویَر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌و كرده پیسه رزگارى ببیَت و پاك ببیَتهوه. ئینجا ناوه‌رۆكى شانۆیی به‌ره‌و كیَشهى مرۆڤ هه‌نگاوى ناو تا ئه‌و راددهیهى باسی كیَشهى نیَوان مرۆڤه‌كانى ده‌كرد به تایبه‌تى كاتىَ كه قوتابخانه‌ى ریالیزمى و سروشتى سه‌ریان هه‌ڵدا. ئینجا به‌ره‌و كیَشهى مرۆڤ له‌گه‌ڵ خودى خۆی، ئه‌مه‌ش له قوتابخانه‌ى یاخود ریَبازى “ره‌مزى و تهعبیریدا” ئینجا چاره‌سه‌ركردنى كیَشهى مرۆڤ وه‌ك ئهندامیَك له چینیَكى كۆمهلاَیهتى كه پیَوهى پابه‌نده له‌گه‌ڵ جیهانیَكى تر، ئه‌مه‌ش زیاتر له شانۆییه‌كانى نووسه‌رى ئه‌ڵمانى “برتۆڵد بریَخت” به‌دى دهكریَ، ئه‌م گۆرِانكارییانهى هۆكارى خۆیان هه‌بوو هه‌روا ههرِهمهكى نه‌بوو، هۆكاره‌كانیش دهگهرِیَنهوه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى تیَگهیشتنى مرۆڤ و درككردنى به‌وه‌ى دهبیَ له كۆمه‌ڵدا رۆڵی ههبیَت و هه‌روه‌ها رووبهرِووبوونهوهى ئه‌و گیروگرفتانه‌ى كه تووشی دهبیَت و هه‌وڵه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى له‌م گیروگرفتانه رزگارى ببیَت، هه‌روه‌ها گۆرِانكارییه ئابوورى و رامیارییه‌كان كاریان له‌سه‌ر شیَوهى ژیانى مرۆڤ و په‌یوه‌ندى نیَوان كه‌سه‌كان ده‌كرد. له‌گه‌ڵ كارتیَكردنى زانست به‌سه‌ر ژیانى مرۆڤایه‌تى و رۆشنبیركردنى مرۆڤ به مه‌به‌ستى پهرهپیَدانى ژیانى خۆی و زاڵ بوونى به‌سه‌ر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌كان، ئینجا هه‌ست كردنى هونه‌رمه‌ندان به گرنگى به‌ستنه‌وه‌ى ژیان به هونه‌ر به شیَوهیهك زۆر كۆنكریتى بیَت.
به‌شی سیَیهم
لهرِووى شیَوهوه، هه‌موو قۆناغیَكى قۆناغه‌كانى پیَشكهوتنى شانۆ شیَوه به ناوه‌رۆك كاریگه‌ر بووه، یا زۆرجار ناوه‌رۆك كاریگه‌رى خۆی به‌سه‌ر شیَوهدا كردووه و بهپیَی ناوه‌رۆك شیَوه روخسارى كیَشراوه، بۆ نموونه له‌شانۆی كلاسیكى كۆن سنووریَكى ته‌سك بۆ شیَوهى شانۆییه‌كه دانابوو، وه‌ك باسی پاڵه‌وان و خواوه‌ند… هه‌ر كه ناوه‌رۆكى شانۆ خۆی له ههندیَ له‌م كۆتانه رزگار كرد شیَوهى نمایشیش به‌هه‌مان شیَوه رزگارى بوو، له سه‌رده‌مى كلاسیكى نوىَ كه ههندیَ له مه‌رجه‌كانى یه‌كه‌و زمان و كه‌سایه‌تییه‌كانى دوورخراونهوهو تا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى ریَبازى رۆمانتیكى سه‌رى هه‌ڵدا دیارده‌ى سه‌ربه‌خۆتر سه‌ریهه‌ڵدا، مه‌به‌ستمان له سه‌ربه‌خۆتر ئه‌و دیاردانه‌یه كه زیاتر هه‌وڵیاندا ئه‌و كۆتانه بشكیَنن و شیَوهى نوىَ بۆ نمایشی شانۆیی بدۆزنه‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى ریَبازى ریالیزم شانۆ شیَوهیهكى تر‌ى وه‌رگرت كه زیاتر له‌هۆش و دانایی نزیك بوو، ئه‌م گۆرِانكارییانهش چه‌ند هۆكاریَكیان هه‌بوو، له‌وانه هه‌وڵی به‌رده‌وامى هونه‌رمه‌ندى شانۆ بۆ ئه‌وه‌ى خۆی له‌و كۆتانه رزگار بكات و به‌ره‌و نویَخوازى و داهیَناندا برِوات، ئه‌م كاره‌ش بیَگومان بیَ گۆرِینى شیَوه نابیَت. هه‌روه‌ها پیَشكهوتنى ئایدیا‌و وازهیَنان له شیَوازى توند به مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى شیَوهیهكى نوىَ كه له‌گه‌ڵ خواست و پیَداویستى خه‌ڵك بگونجیَ و كارتیَكردنى گۆرِینى بیناى یاخود هۆڵی نمایشی شانۆیی بهشیَوازیَك كه له‌گه‌ڵ گۆرِینى سه‌رده‌میانه‌و بارى شانۆ و هۆڵه‌كه بگونجیَ، ئه‌مه‌و پیَشكهوتنى زانست هۆكاریَكى گرنگ بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ى هۆیه‌كانى ته‌كنیكى و میكانیكى نوىَ له شانۆدا ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كى دیار و به‌رچاوى هه‌بوو له شانۆ و تا رۆژگارى ئهمرِۆمان ئامیَره ته‌كنیكییه‌كان رۆڵی به‌رچاو و كاریگه‌ر ده‌بینن له پیَشخستنى شانۆ و زۆرجاریش ده‌بنه سروش و ههویَن بۆ سه‌رهه‌ڵدانى دیارده‌ى نویَ یاخود نویَكارى كردن له نمایشی شانۆییدا، هه‌روه‌ها زه‌مینه خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى نووسه‌رى شانۆیی زیاتر له نووسینه‌كانیدا خه‌یاڵی بهربلاَوتر بیَت و سوود له فراوانى كه‌شی شانۆیی وهربگریَت و خۆی له‌و سنووره ته‌سكه رزگار بكات كه گه‌مارۆی بیركردنه‌وه‌ى داوه.
له‌رووى جیَگهو شویَنهوه، شویَنى نمایشی شانۆیی له گۆرِهپانى گشتى پیَشكهوتنى وه‌ده‌ست هیَناو تا چووه نیَو چوار دیواره‌وه مه‌به‌ستم ناوى هۆڵی داخراوى شانۆیی، واته له شویَنى گشتى گۆرِا بۆ شویَنى تایبه‌تى، هه‌روه‌ك چۆن له سه‌رده‌مى ئهلیزابیَس روویداوه و بگره له‌و سه‌رده‌مانه‌ى دواى ئه‌ویش ئینجا دووباره به‌ره‌و گشتى رۆیشته‌وه، بهلاَم ئه‌وجاره‌یان بهشیَوهیهكى گشتى نه‌بوو به‌ڵكو شانۆ له‌ناو هۆڵی داخراویش پیَشكهش دهكراو له ده‌ره‌وه‌ى هۆڵیش له شویَنى گشتى پیَشكهش ده‌كرا هه‌روه‌ك چۆن له شانۆی شه‌قام و چایخانه‌و كریَكاران و گهرِۆك و لادیَ و ئه‌وانى تر دهبینریَن و هۆكارى ئه‌م هه‌موو گۆرِانكارییهش دهگهرِیَتهوه بۆ هه‌وڵدانى به‌رده‌وام بۆ ئه‌وه‌ى بینهریَكى زۆر و زیاتریش روو له‌شانۆ و نمایشه‌كانى بكه‌ن و هه‌روه‌ها تیَرِوانینى جیا جیاى هونه‌رمه‌ندان سه‌باره‌ت به ئاره‌زووى بینه‌ر به‌رامبه‌ر به هونه‌رى شانۆ و هه‌ست كردنى هونه‌رمه‌ندان به گرنگى بینه‌ر كه بهیهكىَ له بنچینه تهواوكهرهكانى شانۆ دهژمیَردریَ و زۆرجاریش كریَی شانۆ “مه‌به‌ستم هۆڵه داخراوه‌كانه” ئه‌وه‌نده گران بووه له تواناى ههندیَ گروپ نه‌بووه هۆڵ بهكریَ بگریَ بۆیه به‌دواى شویَنیَكى تر گهرِاوه شانۆییهكهى لیَ نمایش بكات یان زۆرجار نمایشكردن له هۆڵی شانۆ ئه‌و ئامانجه ناپیَكىَ كه دهرهیَنهرهكه مه‌به‌ستیه‌تى بۆیه هانا بۆ شویَنى تر ده‌بات. له‌رووى نمایشه‌وه، نمایشی شانۆیی له دیارده ئاهه‌نگ ئامیَزهكان گه‌شه‌ی سه‌ند هه‌روه‌ك له سه‌رده‌مى گریكه‌كان و سه‌رده‌مى ریَنیسانس و شانۆی مووجیزهو شانۆی ئاكار بووه نمایشی شانۆیی كه دیارده‌ى لاسایی كردنه‌وه زاڵ بوو به‌سه‌ریدا، هه‌روه‌ك چۆن له شانۆی ریالیزمى و سروشتى باو بوو، ئینجا له لاسایی كردنه‌وه بۆ ئه‌م شیَوازهى ئیَستا كه ده‌یبینین كه بریتییه له دیمه‌ن و ره‌نگدانه‌وه‌ى ژیانى رۆژانه‌و فیَرگهیهك بۆ ههڵویَست وه‌رگرتن و وانه وتنه‌وه “مه‌به‌ست لیَره وانه‌ى به‌سوود و ئه‌زموونى رۆژانه‌ى مرۆڤایه‌تییه”. ئه‌و گۆرِانكارییانه زۆر لایه‌نى به‌خۆیه‌وه بینى بۆ نموونه دیكۆر به‌ر له ئیَستا بریتى بوو له‌یه‌ك “سایك” له پاشا په‌ره‌ى سه‌ندو بووه جیَگاو ژینگه‌یه‌ك كه كه‌سایه‌تییه‌كان تیایدا ده‌ژیان و بایهخیَكى زۆریشیان به‌جل و به‌رگیش ده‌دا وه‌ك لایهنیَكى جوانكارى له شانۆدا و هۆی ئه‌م گۆرِانكارییانهش دهگهرِیَتهوه بۆ گرنگى و بایه‌خدان به لایه‌نى جوانى زیاتر وه‌ك بایه‌خدان به لایه‌نى واقیعى له نمایشی شانۆیی ئه‌مه‌ش بووه هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌و له‌یه‌ك نه‌چوون له‌گه‌ڵ دیمه‌نى واقیعیدا، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تى ده‌قی شانۆیی بدریَ بهویَنهى بینراو و چاره‌سه‌ركردنى بیستراو كه په‌یوه‌ندى به هونه‌ره‌كانى تره‌وه ههبیَت.
ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ جیاوازى تیَرِوانین و دیمه‌ن ده‌رباره‌ى چاره‌سه‌ركردنى ده‌قی شانۆیی و میقدارى په‌یوه‌ندى به‌دیمه‌ن و ویَنهى ژیان و به‌رجه‌سته‌كردنى له‌سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ. ئه‌مه‌و ئه‌و پیَشكهوتن و دیاردانه‌ى كه شانۆ به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تى گه‌ر به‌وردی سه‌رنجى بدهینىَ و تویَژینهوهى بۆ بكه‌ین ده‌بینین دوو ریَبازى سه‌ره‌كى هه‌ن كه‌وا كارتیَكردنى راسته‌وخۆیان هه‌یه له سه‌رهه‌ڵدانى دیارده‌كان و ئه‌و شه‌پۆڵ و ته‌وژمه‌ى كه خۆی به‌شانۆی ئه‌زموونگه‌رى دهناسیَنىَ یان وه‌ك ئه‌زموونى شانۆیی و به‌رده‌وامى ئه‌زموون بۆ بهرهوپیَشچوون خۆی دهناسیَنىَ به تایبه‌تى ئه‌و ئهزمووم و دیاردانه‌ى دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م سه‌ریان هه‌ڵداوه. هه‌رچه‌نده ئه‌م دوو ریَبازهش له‌زۆر شت‌دا یه‌كتر ناگرنه‌وه، بهلاَم له هه‌مان كاتدا چه‌ند خاڵیَكى هاوبه‌ش هه‌یه لهنیَوانیاندا ئه‌م دوو ریَبازهش بریتین له شانۆی “پیَشرِهو” له فه‌ره‌نساو شانۆی “داستان” له ئه‌ڵمانیا. لیَرهدا به پیَویستى ده‌زانم باسی ئه‌م دوو ریَبازه بكه‌م هه‌م له‌به‌ر گرنگیان و هه‌روه‌ها له‌به‌ر كاریگه‌ریان به‌سه‌ر دیارده‌و ته‌وژم و ئه‌زموونه‌كانى تر، چونكه گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ینه سه‌رهه‌ڵدانى شانۆ و پیَشكهوتنى ئه‌وه‌مان بۆ دهردهكهوىَ دیارده‌كان هه‌میشه سوودیان له ئه‌زموونى پیَش خۆیان وه‌رگرتووه و هه‌ریه‌كه یاخود چهندهكیان بوون به ههویَن بۆ سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌زموونى تازه‌و نویَتر. بۆ نموونه گه “تیسپس” نه‌بووایه كارى ئه‌سخیلۆس و سۆفۆكلیس و دیورپیدس به‌م شیَوهیه نه‌ده‌بوو. هه‌روه‌ها ئه‌زموونى گریك نه‌بووایه له‌وانه‌یه شیَوهو شیَوازى شانۆ به‌م شیَوهى ئیَستا نه‌بووایه هه‌روه‌ها تیۆر و دیارده‌كان، كه له دهرهیَنهرهكان و نووسه‌ره‌كان… با جاریَ بگهرِیَینهوه سه‌ر ئه‌م دوو شیَوازه. با جاریَ له شانۆی “پیَشرِهو”ه‌وه ده‌ست پیَ بكه‌ین…