فەلاحی شێخ ڕەئوف: (شێرکۆ بێکه‌س) له لای زۆر که‌س وه‌کو شاعیرێکی نه‌ته‌وه‌یی و به‌هه‌ڵوێست ناسراوه. خه‌رمانێک هۆنراوه‌ی به تام و چێژی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێری هه‌یه و خزمه‌تێکی باش و به‌رچاوی به زمان و ئه‌ده‌بی کوردی کردوه.
بۆیه هیچ که‌س ناتوانێت ئه‌و سه‌روه‌ریه‌ی لێ زه‌وت بکات و ته‌واو دایماڵێ له خزمه‌ت. ڕاستیه‌کی تریش ئه‌وه‌یه که (شێرکۆ بێکه‌س) ژماره‌یکی زۆر هه‌واداری هه‌یه له ناو ئه‌ده‌ب دۆست و خوێنه‌واراندا که‌سایه‌تیه‌کی ناسراوه. به‌ڵام ده‌مێکه کێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ “زانا”ی ئاینی و عه‌مامه به‌سه‌ری کۆنه‌په‌رست، سه‌ره‌تای حه‌فتاکان کاتێک له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ڕۆشنفیکری تر سه‌رقاڵی ڕوانگه و بیری نوێ بوون مه‌لاکان په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان ئه‌له‌قاند و بێ ئاکام فتوای کوشتنیان له‌سه‌ر ئه‌دان. وا ئێستا دیسانه‌وه مه‌لا و “زانا” ئاینیه‌کان له دووره‌وه هه‌ڕه‌شه ئه‌که‌ن و فتوا کۆنه‌کان ئهگهشێننهوه. که‌چی نه کۆلکه مه‌لایه‌ک نه “زانا” یه‌کی ئایینی نه “رۆشنفیکرهکانی” نه‌وه‌ی قانع و هه‌ردی نه ئه‌فلاتوونی به‌رده‌رکی سه‌را شتێکیان نه‌ووت، هه‌ر نه‌بێت بۆ موجامه‌له‌ی هاوڕێی نوێتان
من هیچ مه‌دح و سه‌نایه‌کی (شێرکۆ بێکه‌س) ناکه‌م و له‌لام زۆر گرنگ نیه کێیه و کوڕی کێیه یان چی کاره‌یه و چه‌ند ئه‌توانێت خزمه‌تی کورد و کوردستان بکات. له ڕاستیا ئه‌و زاته یه‌کێکه له‌و گه‌نده‌ڵه ناسراو و ناو زڕاوانهی لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه به ناو “ئازاد” ه‌کانی ئاوێنه و هاووڵاتی له‌سه‌ر پڕکرایه‌وه به کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌وه له پایزی ڕابردوودا. باسێکی زۆری خۆی و ده‌زگا گه‌نده‌ڵه‌که‌ی (ده‌زگای سه‌رده‌م) کرا به بێ ئه‌وه‌ی هیچ وه‌ڵامێکیان بده‌نه‌وه. هه‌ر ئه‌و زاته پاش چه‌ند مانگێکی که‌م خۆی گه‌یانده خۆپیشاندانه‌کانی به‌ر ده‌رکی سه‌رای سلێمانی و که‌وته هات و هاوار و هۆنینه‌وه دژی “ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ”. شێرکۆ ئیتر ناڵێت “ئه‌مانه‌وێیت وه‌کو” سه‌رچاوه‌ی داهاتی زۆر و بێ شومار “بۆ” گیرفانه کونهکانمان. من نه مه‌به‌ستمه باسی به‌رزبوونه‌وه و چه‌مانه‌وه‌ی (شێرکۆ بێکه‌س) بکه‌م و نه ڕه‌خنه‌شم هه‌یه له‌سه‌ر توانای هۆنینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌و به‌ڵکو به‌لای منه‌وه که‌سایه‌تیه‌که‌ی ئه‌و زیاتر جێگای سه‌رنج و تێڕوانینه
ئه‌و (60) “زانا” ئایینیه‌ی له خه‌می نادیموکراسی هه‌رێم و خوێن ڕشتنا بوون کوان ؟ چی‌یان به سه‌ر هات ؟ با هه‌ر نه‌بێت دووانیان بێنه سه‌ر خه‌ت و وه‌ڵامێکی مه‌ده‌نیانه‌ی مـهلا کرێکاری هاوبیریان بده‌نه‌وه. نه‌خێر به لای منه‌وه ئه‌وانه نه “زانا”ن و نه دیمۆکراتخواز به‌ڵکو ده‌سته‌یه‌ک کۆلکه مه‌لای حزبین و به ته‌مای دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامین و فڕیان به‌سه‌ر مه‌ده‌نیه‌ت و ئازادی و دیمۆکراتیه‌وه نیه. نه‌ک ئاماده نین دژی مه‌لا کرێکار وه‌ڵام بده‌نه‌وه به‌ڵکو خوا یار بێت ئاماده‌ن فتوای کوشتن بۆ سه‌دان و هه‌زارانی وه‌کو شێرکۆ و ڕێبین و فاروق و ناسک و نه‌وشیروان ده‌رکه‌ن
فه‌لاحی شێخ ره‌ئووف
یۆتۆبۆری/ سوید
2011-04-29