هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌کر دوای دابڕانێکی درێژخایه‌ن له که‌س و کار و ووڵات دوێنێ دووای گه‌یشتنی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و پێشوازیه‌کی گه‌رم لێی، سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له‌م هه‌موو گۆڕانکاریه‌ی به‌سه‌ر شار و کوچه‌و کۆڵانی شاره‌که‌ی دا هاتووه که ده‌توانم بڵێم زۆر شوێن لام نامۆ بوو وه‌ک خۆی له په‌یوه‌ندیمان دووای گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر بۆی باس کردین.
هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌کر دوای دابڕانێکی درێژخایه‌ن له که‌س و کار و ووڵات دوێنێ دووای گه‌یشتنی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و پێشوازیه‌کی گه‌رم لێی، سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له‌م هه‌موو گۆڕانکاریه‌ی به‌سه‌ر شار و کوچه‌و کۆڵانی شاره‌که‌ی دا هاتووه که ده‌توانم بڵێم زۆر شوێن لام نامۆ بوو وه‌ک خۆی له په‌یوه‌ندیمان دووای گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر بۆی باس کردین. له‌لایه‌کی تره‌وه په‌یامنێرمان له هه‌ولێر که یاوه‌ری هونه‌رمه‌ند بوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و ماڵ ده‌ست به‌جێ له‌گه‌ڵ چوونه‌ژووره‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه دایکی به هۆی بینینیه‌وه له نزیکه‌وه له هۆش خۆی ده‌چێت و به‌رگه‌ی ئه‌م دیمه‌نه ناگرێت که دوای پانزه ساڵ کوڕه‌که‌ی بۆ یه‌که‌م جار ببینێته‌وه. ئیمڕۆ هونه‌رمه‌ند له هۆتێلی هه‌ورامان کاتژمێر سێی 3پاشنیوه‌ڕۆ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ده‌به‌ستێت و له‌م کۆنگره‌یه ڕۆژنامه‌وانیه زۆر باسی جیا تاوتوێ ده‌کرێت و باسیش له پلانی ئاهه‌نگه‌کانی هونه‌رمه‌ند ده‌کرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند ئێستا له هۆتێل شوێنی بۆ گیراوه به‌ڵام به‌رده‌وام دانه‌بڕاوه له‌که‌س و کاری. هیوای ماناوهیهکی خۆش بۆ ئه‌رده‌لان به‌کر له نێوان که‌س و کار و هه‌وادارانی له کوردستان ده‌خوازین.