گیانی گیانان زۆربه‌ی جاران وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بوو که‌بانگیان ده‌کرد . گیانی خۆشبێ زۆر زمان شیرینی له‌سه‌رخۆو ڕووبهخهندهی نهرمهدوێ ، یه‌که‌ک له‌پیاوه هه‌ره ساده و هه‌ژاره‌کانی کۆیه‌ی ڕۆحپه‌ره و قسه‌خۆش ، سێبه‌ری هزر و که‌سایه‌تی له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر داده‌نا خۆشه‌ویستی هه‌مووان هه‌رخۆشی به‌خۆی ده‌گۆت: گیانه .
گیانه برسیتی ..
ئه‌وکاتانه‌ی برسی ده‌بوو ڕووی لهخواردنگهکان ده‌کرد یان بهکهسهکی ده‌گۆت: گیانه برسیتی ؟ ئه‌وانیش تێده‌گه‌یشتن ئه‌وه‌ی پاره‌ی دابایه یان خواردنیان لۆدهکڕی . که‌متر پاره‌ی وه‌رده‌گرت چونکه پێویستی پێ نه‌بوو ! هه‌مووان ده‌یان لاوانده‌وه هاوسۆزی بوون . هه‌رچه‌نده ئه‌وکات هیچ یاسایه‌کی شاره‌وانی بۆ هه‌ژار و بێ سه‌رپه‌رشتان نه‌بوو له‌سایه‌یدا بحه‌سێته‌وه زۆرینه‌ی جار کاتی دانیشتنی تازیه یا لانگهری بردنه‌وه یان بووک گواستنه‌وه خێره‌ومه‌ند بانگیان ده‌کرد نان بخوا یه‌کسه‌ریش برنجه‌که‌ی لهلهگهنێک و هه‌موو شله‌کانی فاسۆلیا ، کدوو ، باینجان … به‌سه‌ردا تێکه‌ڵ ده‌کرد و بهلهپان ده‌یخوارد دوای ئه‌ویش چایان ده‌دایه و یه‌کسه‌ر ده‌ڕۆیی . ئه‌گه‌ر پێویستی به‌جلوبه‌رگ یان پێڵاوهک هه‌با ده‌یگۆت: مامۆستا پێراوهکمان لۆ بکڕه گیانه پێخواسه ؟ دوایی ده‌چووه سه‌ربانی قه‌یسه‌ری ناوبازاڕی به‌و چله‌ی هاوینه پێراوهکهی ده‌سوتاند و ده‌ستی به‌به‌ر ده‌دا گوایه خۆی گه‌رم ده‌کرده‌وه !
گیانه‌ی کۆیه ..
شیشۆقهکی له‌پێ ڕاچوو برینداری کرد له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی هه‌بوو برینه‌که چانهبۆوه دوایه کردیه نه‌خۆشی گانگرێن گیانی پاکی به‌خشی له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیست . په‌پوله باڵه‌فڕه‌که‌ی هه‌میشه بێ ئاڕاسته ده‌فڕی به‌یه‌کجاری کۆیه‌ی به‌جێهێشت به‌ڵام تا ئێستاش هه‌موو کۆران و سه‌رسه‌کۆ و گۆشه‌یه‌کی بازاڕ ماڵی گیانی گیانه‌یه ، مێژووێکی دیتراوی نه‌نوسراوی شاره و خه‌یاڵبه‌ندی یاده‌وه‌ری گیانی کۆییانه . خۆزگه هونه‌رمه‌ندێکی به‌توانا په‌یکه‌ره‌کی بڕۆنزی ئه‌و که‌سایه‌تیه کلتوریه‌ی جاره‌کی دی لهگوزهرهکی بازاڕ ده‌رده‌خسته‌وه تا نه‌وه‌کانی داهاتووش پێ ی ئاشنابن سروشی خۆشی لێ وه‌رگرن .
کوڕی بازاڕ ..
گیانه کوڕی بازاڕی کۆیه‌بوو له‌هه‌ر جێ یه‌ک با ئۆقره‌ی نه‌ده‌گرت به‌په‌له لۆ ناو بازاڕ ده‌چۆوه ! سه‌رشاری خۆی بوو هه‌میشه ئاڕاستکهی ڕوو له‌وێ بوو ، زۆربه‌ی کاته‌کانی ژیانی له‌ناو بازاڕ ده‌خولاوه هه‌ر له‌وێش هه‌ستی به‌ئارامی ده‌کرد . ئێواران ده‌چۆوه ته‌کێی تاڵه‌بانی پێشتریش لهکاولهکانی کۆنهسهرایه ده‌نوست و ده‌ژیا . ڕۆژانه لهئاودهستهکانی مزگه‌وتی گه‌وره خۆی ده‌شوشت و لهسێبهرهکانی پاری ده‌داوه . کاتی خۆی دوکانی لای ده‌رکه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره هه‌بووه ، پیاوێکی پاک و دوو مشکی له‌سه‌ری به‌ستی یه . لێره‌دا باسی بیۆگرافیای ژیانی ناکه‌ین که‌ی له‌دایک بوو که‌ی کۆچی کرد به‌ڵکو وه‌ک لایه‌نه کلتوریهکه شوێنه شیاوه‌که‌ی پێده‌به‌خشین .
ده‌روونی گیانه ..
پاک و بێگه‌رد خه‌وشی نه‌ده‌گرت هه‌مووانی خۆشده‌ویست و به‌ڕوویان پێده‌که‌نی . لانه ده‌روونیه ناجێگیره‌که‌ی توشی داهێزران و خه‌مۆکی کردبوو . دژهموو بوو هه‌میشه هه‌موو تاڵهمووهکانی له‌شی خۆی ده‌تاشی تا برۆ و بژانگهکانیشی دهردهینا ، هه‌موو خاسیه‌ته‌کانی ئه‌و به‌ڕێژه‌یه‌ک له‌خودی هه‌ر تاکێک له‌ئێمه‌دا هه‌یه به‌شێک له‌نه‌زانی ، ته‌مبه‌ڵی ، که‌مته‌رخه‌می ، گرینگی نه‌دان ، بێزاری … تاد. لۆیه خۆشویستنی ئه‌وکه‌سه هه‌ژار و بێ سه‌رپه‌رشتانه ئه‌رکه و لهئاستیاند ههڵوهستهکی مرۆڤانه‌یه کۆیه‌ش بۆ گیانه هه‌روابووه .
گیانه‌ی ده‌نگخۆش ..
خاوه‌ن ده‌نگێکی خۆش یادی به‌خێر وه‌ک زۆربه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به‌ڕیزه‌که‌یان ، زۆرێک له‌مه‌قام و شێوازه گۆرانیه‌کانی کۆیه‌ی ده‌زانی ئه‌گه‌ر زه‌وقی هه‌با تێی ههردهکرد و ده‌یگۆت هه‌مووان گێیان لێ ڕاده‌گرت . ئه‌و توشی نه‌خۆشی ده‌روونی و دابڕان بوو به‌و ساده و هه‌ژاریه ده‌ژیا یان به‌دیوێکی تر له‌ناو خانه‌وده گه‌وره‌که‌ی کۆیه ده‌ژیا و لای په‌سند و باشتر بوو وه‌ک له‌وه‌ی له‌ناو خێزانێکی چه‌ند که‌سی دیاریکراو بژی . جگه له‌هه‌ندێ سه‌رئێشه‌ی منداڵان بێزاریان ده‌کرد ده‌نا کۆی کۆیه خۆشیان ده‌ویست هۆگری قسه‌خۆشی و ده‌نگه‌خۆشه‌که‌ی بوون ده‌تانی برێ ی: وه‌ک خزم و که‌سی هه‌مووان بوو .
ده‌بڵ زلله ..
منداڵ به‌هاوینان په‌لکه شفتیان تێده‌گرت یان ته‌ماته‌ی ڕزی ئه‌وه‌ش له‌نه‌زانی و بێ هۆشی بوو ده‌نا ئه‌و زیانی لۆ که‌س نه‌بوو که‌سیشی ئازار نه‌ده‌دا . جاره‌کیان له‌گه‌ڵ براده‌ره‌ک و کاک ئاراز جه‌لال جۆبار له‌ده‌رکه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی لای ناوبازاڕی ڕاوه‌ستابووم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م زانی ئه‌وان هه‌راتن ئه‌منیش پێڕانه‌گه‌یشتم ئاوڕ بده‌مه‌وه بزانم چ بووه ؟ به‌هه‌ردوو ده‌ستی له‌بنی گێ ی دام ئاگری له‌چاوی برند کردم ئه‌منیش پارچهرهبووم گریام چونکه هیچم نه‌کردبوو . ئه‌و نه‌یزانی ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو منداڵی دی لێیان دابوو بێزاریان کردبوو به‌و نیوه‌ڕۆیه گه‌رمای هاوینه وای زانی ئه‌من بوویم !
گیانه و دڵداری ..
کولافهی نه‌گه‌یشتن به‌یاره خۆشه‌ویسته‌که‌ی و هه‌ستی ئه‌وینداری هۆکاری نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌که‌ی بووه ، هۆکاره‌کان زۆرن بۆ دابڕانه‌که ! وه‌ک چاره‌یه‌ک ژنه‌کی دیکه‌یان لۆ گیانه هینایه دوای بوونی کوڕێک ههرنهگونجان و جیابوونه‌وه ئه‌نجامه‌که‌یه ، ئه‌وه‌ش ده‌رده‌سه‌ریه‌کانی زیاتر کردیه ڕۆحی ئازاردراوه توشی دابڕانێکی ده‌روونی بووه ، هه‌رکاتێکیش دادوه‌ریه یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌سه‌ر دادوه‌ریه جه‌سته‌یی و ڕۆحیه‌کان زاڵ بێ ئه‌وا ده‌روون شه‌که‌ت و نه‌خۆشی لێکهوتهکهیهتی ، به‌داخه‌وه ئهحمهدگیان به‌وده‌رده پڕئازار و بێ چارهییهچووه . تا کۆتاییه‌کانی ژیانیشی جار جاره ده‌چووه به‌رده‌رگای ماڵی خۆشه‌ویسته دێرینه‌که‌ی که شووی کردبوو ، ئه‌ویش خواردنی ده‌دایه و به‌به‌زه‌یی ده‌یلاوانده‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕازێک بدرکێنن !
گیانه به‌هاره ..
گۆته‌ی گیانه بوو ڕۆژی خۆشیان و بێ بارانی ئه‌گه‌ر نه‌ستی خۆش با به‌پێکه‌نینه‌وه ده‌یگۆت . وشه و زاراوه‌کانی وێردی سه‌رزمانی گه‌نجان بوو وه‌کی ویان ده‌گۆته‌وه: گیانه به‌هاره . دڵی ته‌ڕبوو ئه‌گه‌ر ژنه‌کی شه‌نگی دیتبا دیگۆت: ئافه‌ریم وه‌ستا که‌ریم ، به‌واتای خوا جوانی دروست کردیه ! هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری هه‌بوو دوای شکستی شۆڕشی ساڵی 1975 بهفسکه و مه‌یله‌و دزیه‌وه سه‌ری له‌بن گێ ی گه‌نجان ده‌نا به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه ده‌یگۆت: دێنه‌وه ، دێنه‌وه . خه‌متان نه‌بی دێنه‌وه . مه‌به‌ستی لهپهیدابوونهوهی پێشمه‌رگه بوو ! هه‌ندێ جاریش پارچه کاغه‌زێکی به‌ده‌سته‌وه‌بوو وشه‌ی عه‌ره‌بی پچڕ پچڕی به‌ئاوازی ئاینی ” وه‌ک ئایه‌ت بخوێنێ ” شه‌قلی به‌قلی تێکه‌ڵ ده‌کرد ! زۆره‌ک له‌قسه‌کانی تائێستاش دهگۆترێنهوهوێردی سه‌رزاری خه‌رکی کۆیه‌ن : خاره به‌هاره ، گیانی گیانان ، گیانهمه گیانه ….
که‌سایه‌تیه جوانه‌کان ..
ده‌گمه‌نه کۆیی بی و ئه‌و که‌سایه‌تیه جوانه نه‌ناسی یا یاده‌وه‌ریت له‌گه‌ڵی نه‌بی ! به‌سه‌رهات و گفته شیرنه‌کانی نهگێریهوه یا نه‌زانی ئهحمهدگیان سه‌رڕای نه‌خۆشی خۆی چه‌نده شادی به‌خش و دڵخۆشکاری هه‌مووان بووه ! وه‌ک که‌سایه‌تیه ناوداره‌کان خاوه‌ن ناسناوی دیار و به‌رچاوی خه‌ڵک بووه ده‌تانین برێن یه‌کێکه له‌نیشانه جوانه‌کانی سه‌رده‌می خۆی هیچ که‌سه‌کیش ڕقی لێ ی نه‌بوویته‌وه ، پێموایه زۆربه‌ی کۆییه‌کان یاده‌وه‌ری و به‌سه‌رهاتیان له‌گه‌ڵی هه‌یه ، به‌و بیر لێکردنه‌وه و ئاوڕلێدانه‌وه‌ی کورته فلیمێکی ڕاگوزه‌ری گیانهیان دێته‌وه به‌رچاو که‌چۆن کاره‌کته‌رێکی کۆمیدی شانۆی سه‌رشه‌قام و سیمبولێکی که‌لتوری شاری کۆیه‌یه له‌بوخچه‌ی یاده‌وه‌ریه‌کان به‌ده‌م زه‌رده‌خه‌نه و ئاخێکی پڕ سۆز و به‌زه‌یی هه‌روابێته‌وه به‌خۆزگه‌ی جاره‌کی دی دیده‌نی یادی به‌خێر دهیننهوه .