تایبەت بە چرا تیڤی: موزیكژەن (احمد سوبحی رواندزی) لە لێدوانێكی دا راگەیاند : “ئێستاكە خەریكم مۆسیقای “بارانی غەم” تۆماردەكەم، كەلەئاوازو دابەشكردنی خۆیەتی و كاری موسیقای لە ستودیۆی ئوكتاف ئەنجام دەدەم . جەندموزیكژەنێكی تر بەشدارن وەك ژەنیار، ئەو بەرهەمە پێش كەشی (عیرفان زەنگەنە)ـی خاوەنی كۆمپانیا و هۆتیلی چوار چرا دەكات، كە لە رێكەوتی (22-5- 2010) كۆچی دوایی كرد، ئەو بەرهەمە بۆ 40 ماتەمینی ئامادە دەبێت وە بەنیازیی كلیپ كردنیشم.
بەر لە دەست پێكردنی كاری ستۆدیوم پرسم بە بنەمالەی كۆچكردوو (زەنگەنە) كرد بۆدروستكردنی ئەم كارە بەخۆشحاڵیەوە قەبولیان كرد . زۆر بە داخەوە بۆ كۆچی بەرێز كاك (عیرفان زەنگەنە) بەراستی پردێی گەورە بوو بۆ خزمەتكردنی هونەرمەندان. بۆیە هیوادارم خودای گەورە سە بوری بنەماڵەكەیان بدات خوای گەورە بە بە هەشتە ی شاد بكات . (ئەحمەد سوبحی) هەروەها گوتی : “جگە لەو بەرهەمە من ئێستاكە سەرقاڵی ئامادەكردنی ئەلبومێكی موزیكم ئەو ئەلبومە لە 13 تراك موزیكی لەخۆی ردەگرێت، 8 تراك ئاواز و دابەش كردنی هی خۆمەو 5 تراكەكەی دیكە فۆلكلۆرن . ئەو ئەلبومە گشت بەرهەمەكان لەسەر بوجەی خۆم ئامادەكراوە. بەراستی زۆر بە داخەوە بۆ وەزارەتی رۆشەنبیری هیج هاوكارم نەبووە، ئەركی بەرهەم هێنانی ئەلبومەكەم و كاری بەرهەمهێنانی بۆ كۆمپانیای رواندز دەبێت بۆكاری هونەری دەگەرێتەوە. ئەحمەد سوبحی موزیكژەن كە خاوەنی كۆمیپانیای رواندزە ، جگە لەكاری هونەری موزیك چەند كارو برۆژەیەكی بۆ هونەرمەندان ئەنجامداوە، كۆنتاكتێكی رۆر باشم هەیە لەگەل زۆربەی هونەرمەندەكان وەچەندین كاری كۆنسێرتشم بۆچەند هونەرمەندێك ئەنجامداوە لەوانە (بلندئیبراهیم-نازدار-گۆران صالح-هەڤال ئیبراهیم-نازی عەزیزی- عەزیز وەیسی-دلێرعەبدولقادر-كامران صالح….) وەچەندگۆرانی بێژێكی تر…
ناوی ئەلبومەكە بەناوی(لانه ی من)دەبێت..
لە مانگی (10) ئەم ساڵ بڵاوی دەكەمەوە