جێگای دەست خۆشیە کە ئەمرۆ هەواڵی گەرانەوەی دۆسەی خوێندکارانی ساڵانی هەشتاکانی زانکۆی سلێمانی لە زانکۆی سەڵاحەدین جارێکی تر گەرایەوە بۆ زانکۆی سلێمانی.
شایەنی باسە کە ئەم دۆسەیانە لە ساڵانی هەشتاکان لەسەر دەستی حیزبی بەعس گوێزرایەوە بۆ زانکۆی سەڵاحەدین وەک کۆنترۆڵ کردنی زانکۆی سلێمانی لە هەر چاڵاکیەکی دژ بە بەعس.
لەێرەدا دەمەوێت بڵیم کاتی ئەوەش هاتووە کە ناوی زانکۆی سەڵاحەدین بگۆرێت بە ناوی زانکۆی هەولێر، لەبەر ئەوە ئەم ناوەش هیچ پەیوەندیەکی بە شاری هەولێر نیە کە تەمەنی 8 هەزار ساڵە، زانکۆیەکەی بە ناوی کابراێک بێت کە خزمەت بە فتوحاتی ئیسلامی کردووە شەری دژی مەسیحیەت کردووە، دەکرێت ناوی مزگەوتێک بە ناوی سەڵاحەدین بنرێت یان شەقامێک بەڵام زانکۆ دەبێت یان بە ناوی شارەکە بێت یان بە ناوی کەسایەتیەکی ئەم شارە بێت کە لە بواری رۆشەنبیری و زانستدا کارا مەزنی پێشکەش کردبێت. هیوادارم سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ئەم نوسینەی منی پێ بگات و بیرێک لە ناو گۆرینەکە بکەنەوە و مێژووێک بۆ خۆیان درووست بکەن وەک دەستەی بەرێوەبەری زانکۆی سەڵاحەدین.
ڕافد جەڕاح