پاش سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانی به‌ڵێی ئاڵتونی له به‌رنامه‌ی تا‌لێنتی دانیماركیدا، ئایندهی هونه‌رمه‌ند، ته‌مه‌ن ته‌نها ١١ ساڵان و برا بچكۆلانه‌ی سارا عومه‌ری نووسه‌ر، له وڵاتی دانیمارك، توانی به ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی بگاته قۆناغی پێش كۆتایی به‌رنامه‌ی
Denmark’s Got Talent
شایه‌نی باسه به‌رنامه‌ی داهاتوو ڕۆژی شه‌ممه 21.2.2015 كاتژمێر 20:00 به كاتی ئه‌وروپا له ته‌له‌فیزیۆنی دانیماركی TV2 پێشكه‌ش ده‌كرێت. هاوڵاتیان ده‌توانن له به‌رواری 21.1.2015 له نێوان كاتژمێر 20:00 بۆ 21:00 له ڕێگه‌ی ناردنی كورته نامه‌ی SMS ده‌نگ بده‌ن به ئاینده، تا بتوانێت سه‌ربكه‌وێت و بچێته فاینه‌ڵی به‌رنامه‌كه. هه‌ر هاوڵاتییه‌ك بۆی هه‌یه 10جار له هه‌مان مۆبایله‌وه ده‌نگ بدات.
هاوڵاتیان ده‌توانن به‌م شێوازه ده‌نگ بده‌ن:
هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی دانیمارك ده‌توانن كورته نامه به شێوازی SMS بنێرن بۆ ژماره 00451234 له‌ناو كورته نامه‌كه‌دا ده‌بێت بنووسن AM واته:
AM بنێرن بۆ ژماره 00451234
هاوڵاتیانی ناوه‌وه‌ی وڵاتی دانیمارك ده‌توانن كورته نامه به شێوازی SMS بنێرن بۆ ژماره 1234 له‌ناو كورته نامه‌كه‌دا بنووسن AM واته:
AM بنێرن بۆ ژماره 1234
سارا عومه‌ر له په‌یجی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:
سڵاو ئازیزانم،
ڕۆژی شه‌ممه گوڵه جوانه‌كه‌ی من، ئاینده Ainda ی پڕ توانا به گۆرانییه‌كی زۆر قووڵ و پڕ واتای Sam Smith به ناوی ‘’I am Not The Only One’’ توانی به‌رده‌وام بێت بۆقۆناغی پێش كۆتایی به‌رنامه‌كه، واته گه‌یشته قۆنای سایمی فاینه‌ڵی به‌رنامه‌كه. ئایندهی برام، به ته‌نها نه‌چووه قۆناغی پێش كۆتایی، به‌ڵكو به ژماره یه‌كی به‌رنامه‌كه هه‌ڵبژێردرا له‌ناو هه‌موو بهژداربووهكاندا، چونكه زۆرترین ده‌نگی بینه‌ر بۆ ئاینده هاتبوو. ئه‌م برا شیرینه‌ی من، به خۆی و به‌هره‌مه‌ندی و چاڵه جوانه‌كه‌ی ڕومه‌تییه‌وه شانازی خۆم و خێزانه‌كه‌مه. هه‌ڵبه‌ت دایكی ئازیز و خۆشه‌ویستمان، كه میهره‌بانترین ژنی دونیایه، ئه‌م ماوه‌یه له ناكاو به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌وه له بیمارستان خه‌وێندرا، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو، كه به ته‌له‌فۆن پیرۆزبایی له ئایندهی خۆشه‌ویست و منداڵه بچكۆلانه‌ی ماڵ كرد و ئاینده‌ش له ته‌له‌فۆنه‌كه‌دا به دڵی پڕ گریانه‌وه به دایكمی وت: دایه گیان، ئه‌و گۆرانییه‌م بۆ تۆ و خوشكه‌كانم وت، چونكه ده‌زانم ئێوه نه‌هامه‌تی زۆرتان چه‌شتووه هه‌تا ئێستا. ئه‌مه قسه‌ی منداڵێكی ١١ ساڵان بوو، قسه‌ی ئاینده‌كه‌ی من، له‌و كاته‌دا، كه سه‌رانسه‌ری وڵاتی دانیمارك باسی ئه‌ویان ده‌كرد. به‌ڵام له كۆتایدا ئه‌و هه‌ڵیبژارد، كه گوێی له سۆزی دایكمان بێت. من وه‌ك و خوشكی گه‌وره و ڕاهێنه‌ر و مه‌نیجه‌ری ئاینده، شانازی ده‌كه‌م به ئاینده و به‌و تهربێتهوه، كه توانیومانه ئه‌وی پێ په‌روه‌رده بكه‌ین. ئاینده گیان، ئه‌گه‌ر تۆ و بینیی خوشكت نه‌بوونایه، ماڵه‌كه‌ی ئێمه خاپور و خه‌رابات ده‌بوو، بۆیه سوپاس بۆ هه‌بوونتان. خۆشمده‌وێن، له شیعره‌كانم زیاتر، له ڕۆحم زیاتر.
بۆ زیاتر ئاگاداربوون له كاره‌كانی ئاینده، ده‌توانن لایكی ئه‌م په‌یجه بكه‌ن: