نووسینی: بورھان شێخ رەئوف
چەمکی زاراوەی کەمینە لە بنەڕەتدا واتە کەمینەیەکی ژمارەیی وەکو ھەند ێک تاقمی ئتنیکی ئەفریقی لە ئەمریکا یان کاسۆلیکەکان لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یان ھەر تاقم و کۆمەڵێکی تر بە ھۆی بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و ئابوریەوە پەراوێز خرابن بە ھۆی زۆری زۆرینەی زۆردارانی فەرمانڕەواوە , ھەڵسووکەوتی نایەکسان و ناداد پەروەرانەیان لە گەڵدا کرابێت وەکو ھاووڵاتیانی تر ,ئەمە بە گوێرەی پێناسە ی کەمینە کەزانای کۆمەڵناسی یەھودی ئەمریکی لویس ویرس کردوویەتی .
بۆیە گەر پشت بە کەمینەی ژمارەیی ببەستین یان کەمینە پەراوێزخراو ەکان ئەوا دەتوانین کۆمەڵگەلێکی زۆر بێ کۆتایی لە کەمینە دیاری بکەین کە بەرژەوەندی و شێوەو قەوارەی لە یەکچوویان ھەیە .
بێگومان پێناسەی زاراوەی کەمینە زۆر وورد و گونجاو نیە و ناکرێت بکرێتە بنەما بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی وھاوچەرخ , بۆیە ئەگەر نیشتمانی عەرەب وەربگرین وەکو نموونە کە دراوسێ ی خاکی مێژوویی کوردستانە و دووپارچەی کوردستان واتە باشوور و خۆرئاوا پێوەی لکێنراون لە عێراق و سوریا بە دەر لە خواست ووویستی خەڵکەکەی بە گوێرەی پەیماننامە سایکس _ بیکۆ و پەیماننامەکانی دواتر کەزۆری لەسەر نووسراوەو سەرچاوەی باشیش ھەیە لەسەری ھەرکەسێک مەبەستی بێت بیزانێت و ئامانجی ئەم بابەتی منیش نیە .
ئەوا دەبینین لە ووڵاتانی عەرەبی دا زۆر کەمینە ھەن لەوانە لە میسر قبتیەکان کە ژمارەیان نزیکەی ١٠ ملیۆن کەسە ,ئەمازیغ و بەربەرلە ووڵاتانی باکوورئەفریقیا واتە خۆرئاوای عەرەبی کە ژمارەکەیان نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس دەبن ، جگە لە کەمینەکانی تر ی ئەرمەن و شەرکەس و شیشان و تورکمان و گەلێک تیرەو تائیفەی تر ی مەسیحی و سائیبە و زنجی تەواریق و ھی تریش .
بۆیە ئەگەر سەیرێکی کەمینەکانی ناو نیشتمانی عەرەب بکەین دەبینین کەمینەکانی بچووکی وەکو شەرەکس و تورکمان و ئەرمەن و شیشان کە بە شێوەیەکی پەرت وبڵاو لە عێراق وشام ھەن و ھیچ خواست و داخوازیەکی نەتەوەیی وایان نیە و بۆ جۆرێک لە جۆرەکان ئاوێتەی کۆمەڵگای عەرەبی بوون ,
بەڵام نەتەوەکانی ئەمازیغ و بەربەر لە خۆرئاوای عەرەبی واتە لە ووڵاتانی مەغریب و جەزائیر و تونس و لیبیا کە ژمارەیان زۆرەو نزیکەی بیست ملیۆن کەس دەبن و قبتیەکانی میسر لە ڕووی ئاینیەوە مەسیحین و جیاوازن کە نزیکەی دە ملیۆن کەس دەبن ئەمانە خواستی نەتەوەیی و جووداخوازیان نیە ھەرچەندە پارت وڕێکخراوی سیاسیان ھەیە داواکاریەکانیان لە چوارچێوەی مافی ڕۆشتبیریدا خۆی دەنوێنێت .
ئەوە ی زیاتر مەبەستمە لەسەری بووەستم وزیاتر تیشکی بخەمە سەر ئەوە یە ئایا کورد کەمینەیە وەکو ئەوەی ھەندێ لایەنی عەرەبی و تورکی و ئێرانیش باسی لێوە دەکەن یان ووڵاتێکە بە دەر لە خواستی دانیشتوانەکەی دابەشکراوەو زوڵمێکی مێژوویی لێکراوە لە دوای شەڕی چاڵدێران ١٥١٤ لە نێوان ھەردوو ئیمبراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوی و دواتر لە ڕێکەوتنامەی قەسری شیرین ١٦٣٩ بە فەرمی سنوریان بۆ دوو بەش دابەشو ودیاریکرد و لە جەنگی جیھانی یەکەم و دوای جەنگەکەیشدا ئەم بەشەی تریان بۆ سێ بەشی تر لەتکرد ,
ئەوە ڕاستی مەشھدی کوردستانەو خەڵکی بە ویژدانیش لە نێو عەرەب و تورک و فارسیشدا ھەن ئەو ڕاستیە دەزانن و ھەند ێکیشیان دانی پێدا دەنێن و پشت ڕاستی دەکەنەوە.
بۆ یە جێ ی خۆیەتی بپرسین ئیستا وا لە ساڵی ٢٠١٦ نزیک دەبینەوە و سەد ساڵ بەسەر ڕێکەوتننامەی سایکس _ بیکۆ دا تێپەڕ دەبێت کە کوردستانی تێدا دابەش کرا و لەو کاتەوە تائێستا جارێک بە ناوی کەمینەو وجارێکی تر بەناوی تورکی شاخی و جارێکی تر بە ناوی برای موسڵمانەوە بە ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەو ووڵاتانە و بە گومامەوە لێمان دەنۆڕن کاتی ئەوە نەھاتووە لەسەر ھەموو ئاستەکان ھەڵمەتێکی گەورەی میللی دەست پێ بکەین بۆ ھەموو ناوەندە گرنگەکانی بڕیار لە ئەوروپاو ئەمریکاو کۆنگرەی ئیسلامی و کۆمەڵەی ووڵاتانی عەرەبی و لە ھەموو دەرگاکان بدەین و جارێکی تر دۆسێ ی کورد بخەینەوە سەر مێزی ناوەندە گرنگەکانی بڕیار ؟؟