و: ئیلیڤان خالید : مێینه هونه‌ره‌و په یوه ستی مێینه یه هه‌ر له دایکبوونه‌وه، مه‌به ست دیاریکردنی ڕه‌گه‌زه‌که‌ی نیه ، مه‌به‌ست ڕه‌فتار نواندن و خۆ نیشاندان وه‌ک کچێک یا ژنێک که ته‌واو جیاواز بێت له ڕه‌گه‌زی نێرینه . هه‌ر که‌سێک به جۆرێک گوزارشت له‌و هونه‌ره ده‌کات که به پێی بیرکردنه‌وه بۆچوونه‌کانی د‌رکی پێ ده‌کات ئنجا بابه‌تیانه بێت یا خود ئاره‌زوو مه‌ندانه و مه‌زاجیانه بێت بێ گوێدانه هه‌ست و ڕاستیه‌کانی ژیان و سه‌یرکردنی وه‌ک مرۆڤێکی خاوه‌ن ماف . نه‌رمی نواندن و ناز وشه‌رم و ره‌فتاره مێینه سه‌رنج ڕاکێشه‌کان و بێده‌نگی و سه‌لاری وسۆزنواندن و…هتد ڕه‌ووشت و که‌سایه‌تی مێنهیه ، گه‌ر سه‌رنجی بده‌ین کۆمه‌ڵێک ره فتاری جوانن و کچان و ژنانی پێ جوانتر ده بێت و پێی ده‌ڵێن هونه‌ری مێینه ، وه ک کچێک یا ژنێک ویستێک هه‌یه تا شانازی به هونه‌ری مێینه‌وه بکرێت ، چی ده‌ڵێن؟ کاتێک ئه‌و هونه‌ره بوونی نیه یا نامێنیت وه‌ک :
هاوارکردن و ڕووگرژکردن و تووڕه‌بوون و پیاوان ئاسا ڕه‌فتارکردن و تانه لێدان و کێشه دروستکردن .
دوای ئه‌م ڕهفتارانا ئیتر ده‌که‌وێته به‌ر تانه‌و ته‌شهیر ده‌بێته باس وخواسی دۆست و نه‌یار ، بێ گوێدانه پاڵنه‌ره‌کان، واته هۆکاره‌کانی گۆڕینی ڕه‌فتاری مێینه بۆ ڕه‌فتارێکی نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی خۆی ، که که‌سێکی وا ده‌بینین با دراسه‌ی بکه‌ین و هۆکاره‌کان وه‌ک به‌هانه‌یه‌ک له پێش چاوی خۆمان دابنێین ، له وانه‌یه هۆکاره‌که‌ی ئه‌و ژینگه‌یه بێت که ژیانی تیا گووزه‌ر ده‌کات یا په‌روه‌رده‌ی نا دروستی باوان بێت یا خراپ مامه‌ڵه‌کردنی هاوسه‌ر یا باوک یا برا بێت که به‌و جۆره کاردانه‌وه‌یه ده‌رده‌که‌وێت ، یا خود خراپی باری دارای و نزمی ئاستی ڕۆشنبیری و نه‌خوێنده‌واری و …هتد . که هۆکارێکی له‌و جۆره نه بوو که‌سێک نیه ڕه‌فتاری جیاواز له ڕه‌گه‌زی خۆی بنوێنێت .
سه‌ره‌کی ترین هۆکاریش مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌ره جا به هه‌ر جۆرێک بێت ، گه‌ر پێش ئه‌ویش هۆکاری تر هه‌بوو بێت به پله‌ی یه‌که‌م به‌رۆکی هاوسه‌ر ده‌گرێته‌وه و هه‌ر ئه‌ویش زیاتر کاری لێده‌کات ئیستغلالی ده‌کات به تایبه‌تی له و ووڵاتانه‌ی که هێشتا نازانن مافی مرۆڤ و ژن چیه یاخود بڕوایان پێی نیه .
چاره‌سه‌ریش باش کردنی ژینگه ، جۆری ژیانکردن ، په‌روه‌رده‌ی دروست له لایه‌ن خێزانه‌کان و دروستکردنی متمانه به‌خۆبوون لای کچه‌کانیان ، گه‌یاندنیان به بڕوانامه له خوێندن و ڕۆشنبیرکردنیان وه‌ک تاکێکی به‌سوود بۆ کۆمه‌ڵگه، بایه‌خدان به بیروو بۆچوونه‌کانیان ، به که‌م نه‌زاندرێن له چاو کوڕان دا، به‌ڕێزه‌وه ژیان بگوزه‌رێنن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان ، سه‌ر ئه‌نجام خاوه‌ن هونه‌ری مێینه ده‌بن .
له مێینه‌دا جۆرێک له منداڵی به‌دی ده‌کرێت به هه‌مان شێوه له نێرینه شدا به‌دی ده‌کرێت وه‌ک پاکیزه‌ی ، هه‌ست ناسکی ، بێ تاوانی …هتد
ئایا ده‌توانی ببیته‌وه به منداڵ ؟هه‌ندێک جار؟
گه‌ر جار جاریش بێت با هه‌ستی مێینه و پاکیزه‌ی بوونی هه‌بێت.
گروپ ( الصرقعـة)