ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب : << هه‌ندی سه‌ره قه‌ڵه‌م بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی>>
له‌پاش هه‌ڵپژاردنه‌كان بۆ په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان رۆژانه له زاری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان( پارتی) و، ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ومیدیاكان و ته‌له‌فزیۆن وئێستكهی ردایوو گۆڤار‌و رۆژنامه‌كانی پارتی باسی كورسی و براوه‌ی یه‌كه‌م ئه‌كه‌ن و هاوكات باسی پیكهێنانی حكومه‌ت و گۆرانكاری ئه‌كه‌ن وئه‌ڵێن قهیراهكانی حكومه‌ته‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی كه به حكومه‌تی بنكه‌فراوان ده‌ستی پێكردو، به شكست و تێك‌شكان كۆتایی پێهات چاره‌سه‌ر ئه‌كه‌ن.
پێش هه‌موو شتێك به كوردییه‌كی په‌تی پێویسته ئاماژه به مۆدێل و ده‌ستوری دیموكراتی تازه له لای پارتی بده‌ێن و، به پێێ ئه‌و مۆدێل و ده‌ستوره: نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و، ئه‌و جۆره مۆدیله جێی ره‌خنه‌و سه‌رنجه له لای هاوڵاتیان و حزبه‌كانی تر‌و، هه‌روا پێشێلكاریكردنی مافی نیوه‌ی گه‌لی كوردستانه كه له هه‌ڵپژاردنه‌كان به‌شداری ده‌نگدانیان نه‌كرد.
بێشك پارتی دیموكراتی كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌مه‌و، مافی خۆیه‌تی حكۆمه‌ت پێكبهێنیت، به‌ڵام بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم پێویسته له رێی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بێت، پێش هه‌موو شتیك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه هه‌ڵپه‌سێراوه كارا‌و ئه‌كتیڤ بكرێته‌وه‌و، ئه‌م پۆسته، پۆستی ( سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم) له گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی تر باس بكرێت و، له رێی هه‌ڵپژاردن سه‌رۆكی بۆ دابنرێت و، به‌راو بۆچوونی زوربه‌ی خه‌ڵك وبه‌نده‌ش، ئه‌م سه‌رۆكایه‌تییه پێویست به مانه‌وه ناكات و، سه‌قامگیری سیاسی تێكئه‌دات، له كاتێكدا په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌بێت و، له رابردوودا پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و دامه‌زراوه”” ته‌شریفاتییه”” دانرابوو، به‌شێك بوو له دۆوستكردنی قه‌یرانه‌كان.
جكومه‌ته‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی شكستیخواردو، دیاره كێشه‌ی زۆری بۆ حكومه‌تی داهاتوو هێشتوه‌ته‌وه، ئایا مه‌سرور بارزانی ئه‌توانێت ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات؟ و، ئه‌م كێشانه‌ش بوونیان هه‌یه: شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر “” دراوسێكان”” كه چاویان له‌وه‌یه سامان و نه‌وتی میلله‌ت هه‌ڵلوشن ، بنبركردنی گه‌نده‌ڵی، فرۆشتنی نه‌وت و، پاره‌كه‌ی ئه‌درێ به كێ یان راستر ئه‌چێته گیرفانی كێ؟ چاره‌سه‌ركردنی موچه‌و پاشماوه‌ی موچه، باری خه‌ڵكی كوردستان له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانانی سیاسی و، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی پێشمه‌رگه و، پێشمه‌رگه دێرینه‌كان، دۆخی مافی مرۆڤ، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئافره‌تان و نه‌هێشتنی توندوتیژی و، كێشه‌ی قوتابی و سه‌رجه‌م خوێنكاران و، كرێكاران و جوتیاران، ئازادی و مافی خۆپیشاندان، كوشتنی رۆژنامه‌نووسان و، خه‌ڵكی سڤیل و داڵده‌دانی بكوژان له‌لایه‌ن به‌رپرسان، شه‌ری خۆكوژیی “” برا كوژی “” و، ریشه‌كێشكردنی ئه‌نفالچی و خاوه‌ن فایله‌كان كه له خزمه‌تی رژێمی خوێنرێژی سه‌دام حوسه‌ین بوون و، كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابراوه‌كان و، به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم.
ھەرێمی کوردستان و حکومەتی کوردستان ( بنكه فراوان) سوور بوون لە سەر قۆرخکاری دەسەڵات و نیازیان وابوو کوردستان بکەنە (موڵکی) خۆیان و، گوێ بە کەس نەدەن و، ھەر لەو روانگەیەوە بایەخیان بە خاین و ترسنۆکی ھەڵاتوو پاشماوەی حیزبی بەعس و رژێمە خوێناوییەکەی سەدام حوسێن دا، وەک: عەلی حاتم ئەلسلیمان، زافر العانی، رافع ئەلعیساوی و، ھەڵاتووی روورەش پاریزگاری موسڵ ئەسیل نوجەیفی و، ھەڵاتووی ترسنۆک تارق ئەلھاشمی و دەیان و سەدانی تر بە ناوی سوننەوه، ھەر ھەموو ئەمانە لە سەر بژێوی خێزانی پێشمەرگەو ھەژارو کرێکار‌و جوتیارو خەڵکی بێ دەرامەتی کوردستان نانیان ئه‌خواردو، له ئوتێلی ( ٥) ئەستێرە له هه‌ولێر ئه‌ژیان، ئایا مه‌سرور بارزانی هه‌مان ره‌فتار ئه‌كات؟.
له به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان بووه‌و، له ئێستادادیاریكراوه بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئایا له گه‌ڵ پرسی په‌كه‌كه‌و توركیا چۆن ره‌فتار ئه‌كات؟، وه‌ك نێچیرڤان بارزانی و وته‌پێژی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌فین دزه‌یی : په‌كه‌كه میوانه‌و توركیا خاوه‌ن ماڵه؟ باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی دائه‌خه‌ن و مۆڵگه‌كانی توركیا خاكی كوردستانیان ته‌نیوه‌و رۆژ له دوای رۆژ مۆڵگاكانی به ناردنی چه‌ك و هه‌موو تفاق و پێداویستی جه‌نگ به‌هێز ئه‌كات.
ئەمرۆ گه‌لی كوردستان گیرۆدەی مادەی (١٤٠) بووەتەوەو، حکومەتە یەک لە دووای یەکەکانی عێراقی “”فیدراڵ”” بە ھوێ بیری شۆڤەنیستی عەرەبی بۆگەن و بیری تایفەگەری چەپەڵ بە ھیچ شێوەیەک ئامادە نه‌بوون ئەو مادە کوشندەیە جێبەجێ بکەن و، سەرانی کوردیش زۆر کەرەت ئەژڵەژان و ھەڵئەچوون و خۆیان ئەخڵافاندو بە گیڤە گیڤ و قسەی بریقەدار ئه‌هاتنه پێشەوەو خەڵکیان فریو ئەدا و، ھیچیان پێنهئهكراو، باسی “”دەستور”” یان ئه‌كردو، تا ئێستا بە ھوێ سیاسەتی چەوتیانەوە یەک بست لە خاکی ناوچە دابراوەکان نەگەراوەتەوە سەر کوردستان و، ئایا حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی چی له ده‌ستی دێت و چی ئه‌كات.؟.
راپرسی یان گشتپرسی { ریفراندۆم} و سەربەخۆێی مافی ھاوڵاتیانی کوردستانەو، زووربەی زۆری کوردستانیان لە گەڵ سەربەخۆیی کوردستانن و، لە ساڵانی رابردوو ریفراندۆمێک بەرێوە چوو، ئەنجامەکەی زۆر دڵخۆشکەرە بوو، بەڵام ئەمرۆ پێویستە بزانین سەربەخۆیی کوردستان ئاسان نییە بێتەدی بە خواستی تاکە کەسێک، چونکە خواست و ئاواتی ھەرەبەرزی گەورەترین نەتەوەیە کە تا ئێستا دەوڵەتی نییەو، ئەم پرسە ئەرکی ھەموو لایەکەو، پێویستە سەرجەم ھاووڵاتییان لەم جۆرە بریارە چارەنووسسازه سیاسییانە بەشدار بن و، ئایاحكومهتهكهی مه‌سرور بارزانی ئه‌توانێت كوردستان به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ببات؟
.ئایا مه‌سرور بارزانی ئه‌توانێت كۆتایی به دامه‌زراندنی براو كورانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌و ئه‌وخێڵه بهێنێت و، چیتر سه‌رنه‌ویشتی گه‌لی كوردستان نه‌درێت به ده‌ستی هه‌رزه‌كاری نه‌زان و بێ توانا‌و بێ ئه‌زمون له براو كور‌و ئامۆزا‌و خزمی ئه‌م سه‌ركرده‌و ئه‌و به‌رپرسی باڵا‌و، لێره‌داپێویسته بڵێین پۆسته باڵاكان بدرێت به كه‌سانی به توانا‌و لێهاتوو، به بێشك ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ش له ناو حزبه‌كان هه‌ن و زۆرن و، بواریان بۆ ناره‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌رو، ئیتر به‌سه ئه‌و ره‌فتاره نادیموكراسیانه بنبر بكرێن.
13/12/2005