ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
شه‌ش مانگه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه‌و تا ئێستا كابینه‌ی نۆێی حكومه‌ت چاوه‌روانه ده‌ستبه‌كار بێت و رۆژانه سێ حزب: پارتی دیموكراتی كوردستان ، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆران سه‌رقاڵی دانوستان و كۆبوونه‌وه له دوای كۆبوونه‌وه ئه‌به‌ستن و تا ئێستا جگه له چاو قاوهخواردنهوهو پێكه‌نینی به‌رپرسان كه له ته‌له‌فزیۆنه‌كان ئه‌بینرێن، هیچیان نه‌كردووه‌و، رێكنه‌كه‌وتوون و، له هه‌مووی سه‌یرتر به بێ یه‌كێتی و به هه‌وڵ و كۆششی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م و پشتگیری گۆران په‌رله‌مانی كوردستان كه‌وته‌كارو سه‌رۆك په‌رله‌مان وجێگرو سكرتێری بۆ دیاریكرا.
له رابردوودا له نێوان پارتی و یه‌كێتی رێكه‌وتنی ستراتیژی هه‌بوو، ئاره‌زوومه‌ندانه سامانی كوردستانیان دابه‌ش ئه‌كردو راست بێت یان درۆ به ناوی قه‌یران موچه‌ی خه‌ڵكیان بری و، له ئێستادا هه‌وڵ وته‌قالا بۆ بته‌وكردنی پایه‌ی بنه‌ماڵه ئه‌ده‌ن و، ئه‌و كات ته‌نها بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی بوو، ئه‌مرۆ خه‌ڵكی تریش له ناو یه‌كێتی هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت و، داوای پۆست پایه ئه‌كه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ په‌رله‌مانی عێراق : پارتی بووه خاوه‌نی ( 25) كورسی و، بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ( 45) كورسی و، هه‌موو ئه‌زانین ده‌نگی “” كهماتییهكان”” به تایبه‌ت توركمانه‌كان بۆ پارتی مسۆگه‌ره‌و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و، له به‌ر خاتری توركیا كه‌مالیست پۆستی سكرتێری په‌رله‌مانیان به توركمانه‌كان به‌خشیوه‌و، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه كه شه‌وو رۆژ پارتی باسی ئه‌كات وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م، پارتی تووشی له خۆ بایی و لووت به‌رزی كردووه‌و، ئه‌یه‌وێت به خواست و ئاره‌زوو، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ( حزبایه‌تی) هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه‌نترۆڵ بكات.
خه‌ڵكێكی زۆر دژ به‌وه‌یه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كارا بكرێته‌وه چونكه ئه‌بێته هۆی بته‌و كردن و مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كان و، بازدان به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌تی خێڵ و توێژه دواكهوتووكانی كۆمهڵگاو، زیندوكردنه‌وه‌ی تاكه حزبێك كه تا ئێستا نه‌یتوانیوه ئاوات و داخوازی گه‌ڵ بێنێته‌دی، به‌ڵام بمانه‌وێ یان نه‌مانه‌وێ، ئه‌و سه‌رۆكایه‌تییه به هۆێ ده‌نگی پارتی و یاوه‌ره‌كانی كارا ئه‌كرێته‌وه‌و، ده‌ستبه‌كار ئه‌بێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له هه‌ڵبژاردنی : مه‌سعود بارزانییه‌وه تا دوو كه‌ره‌ت دۆێژكردنهوهی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا، كێشه‌ی زۆری دروستكرد‌و، گرنگترینیان داخستی په‌رله‌مانی كوردستان و، قاودانی وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران بوو، هه‌روا له بازگه‌ی پردێ رێگرییان له سه‌رۆك په‌رله‌مانی كوردستان كرد‌و، نه‌یانهێشت بچیته هه‌ولێری پایته‌خت و، ئه‌و كرده‌وه‌یه بووه جێی شه‌رمه‌زاری و ریسوایی بۆ ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسانی حكومه‌ت و، له‌و رۆژانه‌دا ده‌رگای هه‌ولێر به رووی به‌عسی و موسته‌شار جاش و تاوانباران واڵا بوو.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دیوان و فه‌رمانبه‌ران و پاسه‌وانه‌كانیان بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خه‌رج ئه‌كردو، گه‌وره‌ترین كاروباریان پێشوازیكردن بوو له به‌رپرسانی وڵاتانی تر كه به بۆنه‌ی شه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش ) وه هاتوچۆی كوردستانیان ئه‌كردو، به‌ڵام له ئاستی پرسێكی گه‌وره وه‌ك كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی زیره‌ڤانی و هه‌ڵاتنی به‌رپرسانی پارتی له شه‌نگال و، كوشتنی هه‌زاران كه‌سی ئێزدی بێ تاوان و، گرتنی هه‌زارانی تر‌و، بردنی ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی ترسناك له كچ و ئافره‌تانی ئێزدی و مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌كه و، وه‌ك كوێله‌و كه‌نیز به ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعشی داگیركه‌ر هه‌راج ئه‌كران و ئهفروشران.
راسته به پێی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن، پارتی براوه‌ی یه‌كه‌مه و، ئه‌توانێت یه‌كێك له ئه‌ندامانی بۆ پۆستی سه‌رۆك هه‌رێم ده‌ستنیشان بكات و، داوا له حزبه‌كانی تریش بكات بۆ دانانی نوێنه‌رو، به هه‌ڵپژاردن سه‌رۆك دابنێن، نه به دامه‌زراندن ( تعین) و، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش كه‌سایه‌تی سه‌رۆك به هێز ئه‌كات هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌كی زۆر دژی كاراكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ن و، سووریش دیاره نوێنه‌ری پارتی ئه‌و پۆسته ئه‌باته‌وه.
له كوتاییدا راستییه‌ك هه‌یه‌و، پیویسته خه‌ڵك ئاگادار بێت و، داوا بكری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وحكومه‌ت بخرێنه ژێر پرسیار‌و لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به نه‌وت فرۆشتن و نه‌مانی خه‌یرو بهێری وڵات و، ئه‌و سامانه زۆره چی لێهات.
له پاش شه‌ش مانگ ئه‌بێ چاره‌سه‌رێك بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌ت دابنرێت و زوربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بدرێت به حكومه‌ت و په‌رله‌مان وه‌ك چۆن له به‌غدا په‌یره‌و ئه‌كرێت.
29/3/2019
.
.