سامڕه‌ند: وشه‌ی عه‌ڕه‌بی به واتای ڕه‌وانی دێ و عه‌جه‌می به واتای گۆنگی و ناڕوونی. ئه‌گه‌رنا، قه‌ومێک به ناوی عه‌ڕه‌ب له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ر ( ص) دا نه‌بووه. عه‌جه‌م یش هه‌ر مه‌به‌ست له‌و که‌سه‌یه که ح به هـ ده‌ڵێته‌وه و یان ڵ به ل و ڕ به ر ته‌له‌ففوز ده‌کا و به شێوه‌یه‌کی فه‌سیح قسه ناکا، هه‌ر بۆیه ئه‌و خه‌ڵکه‌ی به کوردی قسه ده‌که‌ن له زومره‌ی عه‌جه‌م نین.
گه‌ر چی له کتێبی ده‌رسیی ئێرانی دا ده‌یاننووسی عه‌جه‌م به واتای غه‌یره عه‌ڕه‌به، به‌ڵام له نێو کۆمه‌ڵ دا به‌و خه‌ڵکه‌ی به کوردی قسه ده‌که‌ن ناڵێن عه‌جه‌م. من به منداڵی له سه‌ر کلاسی ده‌رسی مه‌دره‌سه زۆرم بیر له‌وه ده‌کرده‌وه که ئه‌گه‌ر عه‌جه‌م واته غه‌یری عه‌ڕه‌ب، ته‌کلیفی ئێمه چیه؟ چونکه ئێمه غه‌یره عه‌ڕه‌بین له هه‌مان حاڵ دا عه‌جه‌میش نین.
بناغه‌ی دابه‌ش کردن به عه‌جه‌م و عه‌ڕه‌ب شێوه‌ی قسه کردن به ڕه‌وانی و ناڕه‌وانی بووه، به پێی خوێندنه‌وه‌ی کتێبی قوڕئان. له‌وه دا خه‌ڵکی ئێمه له هه‌موو گه‌لێک چاکتر ح و ع و ڕ و ڵ و پیته ده‌نگداره‌کانی بۆ ده‌گوترێ. له به‌ر ئه‌و فهساحهته کوردیوێژ خۆی پێ عه‌جه‌م نه‌بووه و عهڕهبیشی چاک قسه پێ کردووه. مه‌لاش به عه‌ڕه‌بی ته‌ڵقینی داوه به مردووی، چونکه قه‌دیم وا دیاره خه‌ڵک لێی حاڵی بوون. ئێستا هیندێک ڕۆشنبیر به مه‌لای ده‌ڵێن: مامۆستا به کوردی ته‌ڵقینی داده با لێی حاڵی بێ، یان ده‌پرسن: مامۆستا مه‌گه‌ر خودا به کوردی حاڵی نابێ؟ ڕاستی ئه‌وه‌یه بۆیه به عه‌ڕه‌بی ته‌ڵقین دادراوه چونکه خه‌ڵکه‌که به‌وه حاڵی بووه، ده‌نا دیاره خودا پێویستی به زانینی عه‌ڕه‌بی نیه. ئه‌وه‌ش که ده‌ڵێن له قه‌برێ دا مه‌لایکه‌ت به عه‌ڕه‌بی سوال و جوابت له گه‌ڵ ده‌که‌ن قه‌دیم بۆ دڵخۆشیی خه‌ڵک وایان گوتووه چونکه هه‌ستیان کردووه که خه‌ڵکه‌که بۆ ئه‌و وشانه ئاماده‌یی هه‌یه. دۆستێک سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه ڕای وابوو بۆیه ته‌ڵقین به عه‌ڕه‌بی کراوه چونکه ئه‌و ده‌م زمانی دیکه نه‌بووه.
ئه‌و شته ئێستا به چاوێکی دیکه چاوی لێ ده‌که‌ن، چونکه قۆناغ به قۆناغ وشه‌ی داتاشراو جێی وشه خه‌ڵکییه‌کانی گرتۆته‌وه خه‌ڵک له گه‌ڵ شێوه‌ی زاراوه یا زمانی زوو بێگانه بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌لا بڵێ له قه‌برێ دا به عه‌ڕه‌بی مه‌لایکه‌ت پرسیارت لێ ده‌که‌ن له‌وه ده‌سڵه‌مێنه‌وه. شتێک که ئه‌مڕۆ به کۆسپی لێ تێگه‌یشتن چاوی لێ ده‌که‌ن، زووتر به وه‌سیله‌ی لێ تێگه‌یشتن زاندراوه. مه‌لاش بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک که‌یفی ساز بێ گوتوویه مه‌ترسن مه‌لایکه‌ت به عه‌ڕه‌بی لێتان ده‌پرسێ، یانی ئه‌گه‌ر هه‌موو قه‌ومێک له قه‌برێ دا بترسێ کورد نابێ بترسێ چونکه چاک ده‌یزانێ و که‌لیمه‌کان بۆی ئاشنایه. جا بۆ ئه‌وه‌ی سابیتی که‌ی قه‌دیم خه‌ڵک له عه‌ڕه‌بی تێگه‌یشتووه، گوێ بده حه‌سه‌ن زیره‌ک که نه فه‌قێ بووه و نه له مه‌دره‌سه خوێندوویه‌تی، ته‌نیا له نێو خه‌ڵکه‌وه وشه‌ی خۆی هه‌ڵێنجاوه:
” قه‌سه‌م به ڕه‌حمان و ڕه‌حیم، هه‌تا له‌و دنیایه ده‌ژیم، نانێم مه‌یلی یاری قه‌دیم، تۆبه تۆبه، تۆبه‌ی مه‌رگمه، یاری ڕه‌زا شیرن کزه‌ی جه‌رگمه
قه‌سه‌م به‌وه‌ی دۆستی جوانه له نێو جحێڵان سوڵتانه گه‌ر ده‌مرێ ساحێب ئیمانه ده بڕۆ له من حه‌رام بی هه‌ر وه‌ک شه‌ڕاب له شێخان، هیچ قه‌ولی ڕاستیت نیه غه‌یری درۆ و ته‌فره دان، ئه‌گه‌ر قه‌ولم ده‌ده‌یه‌ی به ڕاستی وه‌ره که‌وان ده‌نا به‌و نهحلهته بی که خودا کردی له شه‌یتان”
1 ـ قه‌سه‌م، 2 ـ به، 3 ـ ڕه‌حمان، 4 ـ و، 5 ـ ڕه‌حیم، 6 ـ هه‌تا، 7 ـ ل ( ـه‌و) ـ 8 ـ دنیا، 9 ـ مه‌یل، 10 ـ قه‌دیم، 11 ـ تۆبه، 12 ـ ڕه‌زا، 13 ـ به وه( هوَ ) ی دۆستی جوانه، 14 ـ جحێڵان (جاهیلان)، 14 ـ سوڵتان، 15 ـ ساحێب، 16 ـ ئیمان، 17 ـ ده بڕۆ (ڕوح)، 18 ـ حه‌رام، 19 ـ شه‌ڕاب، 20 ـ ل ـه، 21 ـ شێخان، 22 ـ قه‌ولی، 23 ـ غه‌یری، 24 ـ نهحلهتهی، 25 ـ شه‌یتان
ئه‌گه‌ر ده‌وره به ده‌وره بچیه‌وه بۆ پێشتر به 100 ساڵ و 150 ساڵ، ده‌رده‌که‌وێ که خه‌ڵک له گه‌ڵ ئه‌و که‌لیمانه غه‌ریب نه‌بوون. وێ ده‌چێ 150 ساڵ پێش ئێستا زمانی عه‌ڕه‌بی زۆر بۆ گه‌لانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست نامۆ نه‌بووبێ.
من له بیرمه پیاوێکی پیر هه‌بوو له سابڵاغێ که سوێندی ده‌خوارد ده‌یگوت به محه‌ممه‌دی عه‌ڕه‌بی، نه‌یده‌گوت به محه‌ممه‌دی عه‌ڕه‌ب. عه‌ڕه‌ب وه‌ک قه‌وم ڕه‌نگه 150 ساڵ پێش به‌و ناوه بانگ کرابێ. یان شایه‌د له 100 ساڵ پێشه‌وه خه‌ڵکێک خۆیان به عه‌ڕه‌ب پێناسه کردبێ. ڕێی تێده‌چێ ئه‌و هه‌سته به هۆی زاڵ کردنی تورک وه‌ک حکوومه‌ت دروست بووبێ به سه‌ر ئه‌و به‌شه له خه‌ڵک دا. له وانه‌یه هه‌تا دوو سه‌ده پێش خه‌ڵک خۆی به عه‌ڕه‌ب حیساب نه‌کردبێ، له کۆمه‌ڵ دا نهیانگوتبێ: ئێمه‌ی عه‌ڕه‌ب یا ئێمه عه‌ڕه‌بین. دیاره به سه‌دان قه‌بیله و هۆز هه‌بوون هه‌ر کامه به ناوێک و به زمانی عه‌ڕه‌بی قسه‌یان کردووه، به‌ڵام هه‌ستی عه‌ڕه‌ب بوون وه‌ک نه‌ته‌وه وجوودی نه‌بووه. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی واحیدی عه‌ڕه‌بی هه‌تا شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانییه.
قوڕئان باس له الاعراب ده‌کا. له قوڕئان دا الاعراب به دانیشتووانی سه‌حرا گوتراوه. واته به خه‌ڵکی مه‌ککه نه‌گوتراوه الاعراب. له حاڵێک دا خودی پێغه‌مبه‌ر ( ص) له خه‌ڵکی مه‌ککه بووه. ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بێ، که وابوو پێغه‌مبه‌ر له الاعراب نیه. له لایه‌کی دیکه‌وه قوڕئانی پیرۆز باس له عربی واته ڕه‌وان قسه کردن ده‌کا. نه‌تیجه ئه‌وه‌یه که له قوڕئان دا وشه‌ی عه‌ڕه‌ب نه‌هاتووه. هه‌ر وه‌ها باسی قه‌ومێک نیه به ناوی عه‌ڕه‌ب. ئه‌وه له حاڵێک دایه که له قوڕئانی پیرۆز دا باس له یه‌هود و ڕۆم هه‌یه. واته ناکرێ قه‌ومێک به ناوی عه‌ڕه‌ب له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ری خودا هه‌بووبێ که چی له قوڕئان دا نه‌بێ.