جەژنانەی کتێب … بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، (کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب)، پڕۆژەیێک بە ناوی “جەژنانەی کتێب” ڕادەگەینێت، کە تێیدا ئێوەی بەڕێز دەتوانن بە کتێبێک (یان زیاتر)، لەگەڵماندا بەشداربن و جەژنانەی خۆتانمان پێبگەینن و دواتریش ئێمە گشت کتێبەکان کۆدەکەینەوە و بە ناوی ئێوەوە پێشکێش بەو کتێبخانەیەی دەکەین، کە بڕیار وایە لە پاش جەژندا لە یەکێک لە گوندەکان سنوری قەزای ڕواندزدا بیکەینەوە. بەشداریتان لەم پڕۆژەیەدا ،خزمەتە بە بواری ڕۆشنبیری و سەرخستنی پڕۆژەکەمان، ھەڵبەت ئاوەدانکردنەوەی گوندێکیشە بە کتێب.
شایانی باسە ئەوە بۆ ساڵی سێیەممە “جەژنانەی کتێب” ڕێکدەخرێت.
بۆ زانیاریی زیاتر و گەیاندنی جەژنانەکەتان، پەیوەندی بکەن بە:
یاسین برایم: (٠٧٥٠٤٦٢١٢٥٧)
دادیار ئازاد: (٠٧٥٠٤٥٢٥٠١٨)
حەسەن مستەفا/ھەولێر: (٠٧٥٠٤٩٨٥٥٨٦)
بریار عبدالرحمان/سۆران: (٠٧٥٠٤١٦٥٧٧٤)
ڕواندز=شەقامی گشتیی ناو بازار-دوکانی ھونەرمەند (تەیب موعتەسم). ژ.ت: (٠٧٥٠٤٧٤٣٨٨١).