هەڵکەوت زاهیر: میدیا کوردییەکان کەوتونەتە توانج و فرانس پرێسیش بەکارێکی مرۆڤانە وەسفی دەکات
دەرباز یونس
هەولێر 9 تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر (کوردمیلۆدی) ـ دوای ئەوەی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر بڕیاریدا بۆ خزمەتکارە ئەسیوبییەکەی خۆی گۆرانییەک تۆمار بکات و کلیپی بۆ بکات، ئەگەر چی چەندین میدیای کوردی بەبێ ئەوەی کار لەسەر بنەمایەکی تەندروستی رۆژنامەوانی بکەن کەوتنە توانج گرتن، هاوکات ئاژانسی جیهانی فرانس پرێس و زۆرینەی میدیا جیهانییەکان بەکارێکی مرۆڤانەی تەندروستی وەسف دەکەن.
دوێنی فرانس پرێس بابەتێکی لەمبارەیەوە بڵاوکردۆتەوەو مانشێتەکەی دەڵێت “وەک خزمەتکارێک هاتە هەولێر و لە کۆتادا بوو بە هونەرمەند”، هاوکات ئەم بابەتە بۆ چەند زمانێک وەرگێردراوەو زۆربەی میدیا جیهانییەکانی تر گرنگیان پێداوە.
هەڵکەوت زاهیری هونەرمەند لەمبارەیەوە بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “من وەک هونەرمەندێ کاری هونەری بۆ هەموو جیهان دەکەم، ئەگەرچی کۆمەڵێک میدیاو ناوەندی راگەیاندنی کوردی کە سێبەرن بەسەر لایەنی ترەوەو دژی من کار دەکەن دەکەونە توانج گرتن، بەڵام ئەوەتا ئەمڕۆ ئاژانسێکی جیهانی وەک فرانس پرێس کارە هونەرییەکەم بەکارێکی مرۆڤانە وەسف دەکات”.
زیاتر گوتی “لای من مەها هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ گۆرانیبێژانی تر نییە، چونکە من وەک مرۆڤ سەیری دەکەم، هەموومان حەز دەکەین لە خۆشترین ژیان بژین، رەنگە بارێکی کۆمەڵایەتی وای لە مەها کردبێت بێت لە کوردستان کار بکات، بەڵام کاتێک هەستم کرد ئەو خەون بە گۆرانیگوتن دەبینێت و زانیم دەنگی خۆشە ئامادەبووم خەونەکەی بۆ بێنمە دی”.
)کوردمیلۆدی(
بۆ بینینی ئەو بابەتانەی لە زۆرینەی میدیا ئەلیکتڕۆنییەکان بڵاوکراوەتەوە کرتەی ئێرە بکە.
http://www.google.com/#sclient=psy&hl=en&site=&source=hp&q=%D9%85%D9%87%D9%84%D9%8A%D8%AA+%D8%AC%D8%A7%D8%A1%D8%AA+%D9%84%D8%A3%D8%B1%D8%A8%D9%8A%D9%84+%D8%AE%D8%A7%D8%AF%D9%85%D8%A9+%D9%88%D8%A7%D9%86%D8%AA%D9%87%D8%AA+%D9%85%D8%B7%D8%B1%D8%A8%D8%A9&aq=f&aqi=&aql=&oq=&gs_rfai=&pbx=1&fp=2289185d5cea093
تێبینی: ئێمە نەمانتوانی بابەتەکە لە فرانس پرێس بدۆزینەوە، بەڵام لە هەموو میدیاکان ئاماژە بەوە دراوە کە بابەتەکە لە فرانس پرێس وەرگیراوە.