بەڵێن وا بوو ڕێگا نەدەم سحری چاوت بمخەوێنێ
خۆزگەم ئەخواست دڵ بۆ عەشقت شین نەگێڕی
هەڵەنەبو کەمن کردم خەندم بخشیە لێوەکانت
خۆمن هەرگیز نەمویستوە بێ ئومێد بم لە ژیانت
وا بڕیار بوو دڵ بمرێنم و بیر لە عەشق نەکەمەوە
بۆ مەرگی خۆم کفن بدروم وێنەی ژیان بسڕمەوە
نا! ئازیزم وام بیستوە خۆشەویستی سەکۆی ژیانە
ئەمە شعیری بێزاریمە ناچار دەکرێم بەو ووشانە
ئێستا دڵۆپێک لە ئەوینت ئومێدیکی بێ کۆتایە
بە ئاراستێک هەنگاو بنێین پەشیمانی لەدوو نایە
گەر تەمەنی دابڕانت بەقەد گەردوون درێژ بێتەوە
بێگومانم ڕۆژێک هەر دێ بەسەر دڵما دەتوێیتەوە
خالید قەڵادزێی
١١-١١-٢٠١١