به‌ندی عه‌لی .. به‌هاری 2011
چاوه‌کانی ، هه‌موو شتێکیان ئه‌بینی
ده‌شته سه‌وزه‌کانی گه‌نم
گوڵه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانی گوڵزاری به‌خت
هه‌رمێ و به‌هێ و هه‌نارو سێ‌و
پرته‌قاڵ و لێمۆو لاله‌و
هه‌موو میوههاتهکانی بێستانی چێژ
ته‌نانه‌ت جۆره‌ها سه‌مای له‌ش ولاری
دره‌خته ڕووت و قووتهکان لهپاییزداو
گه‌لێک شه‌ویش ، ئه‌و خه‌وانه‌ی
گیانیان شه‌ڵاڵی بهرامی ئاره‌قه‌ی خۆشنوودی ئه‌کرد
سه‌رباری ئه‌مانه‌ش هه‌موو
بریقه‌و باقی زیوینی ئه‌ستێره‌کانی شوهره‌تیش
ئه‌وی شۆڕه‌سواری ناودار
به‌سه‌ر پشتی ئهسپهشێیهکی هه‌وره‌وه
ئه‌ی ڕوانیه ئێمه‌ی پیاده‌و
چاوه‌کانی هه‌موو شتێکیان ئه‌بینی
به‌ڵام که‌دوچاری ده‌ردی خه‌مۆکی بوو
پزیشکێکی ده‌روونناسی
له‌بری ده‌رمان
ئاوێنه‌یه‌کی بۆ نووسی